زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجی مەمک ڕێژەی مردن کەمدەکاتەوە

دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک لە ژنان، لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی مردن دەدات، کە ڕێژەکەی دابەزیووە بۆ ٪٣

ناوەندی هەواڵ

 

توێژینەوەیەکی تەندروستی کە لەلایەن توێژەرانی تەندروستی ئۆکسفۆردەوە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە ئەو ژنانەی ئەمڕۆ تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن لە قۆناغی سەرەتاییدا، ئەگەری مردنیان بە نەخۆشییەکە لە ماوەی پێنج ساڵدا بە ڕێژەی ٦٦٪ کەمترە بە بەراورد بە ٢٠ ساڵ پێش ئێستا.

 

توێژینەوەکانی پێشوو دەریانخستووە کە ئەگەری مردن دوای دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک لە قۆناغە پێشکەوتووەکانیدا لە چەند دەیەی ڕابردوودا کەمیکردووە، ئەمە یەکەم توێژینەوەیە بۆ دیاریکردنی ڕادەی کەمبوونەوەی مەترسییەکان و شیکاری بۆ ئەوە دەکات کە ئایا کەمبوونەوەی مەترسییەکە بۆ هەموو نەخۆشەکان وەک یەکە یان نا یان تەنها بۆ ئەو نەخۆشانەیە کە هەندێک تایبەتمەندییان هەیە.

 

هەروەها ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە چاودێریکردنە دەتوانێت یارمەتی پزیشکانی کلینیکی بدات بۆ خەمڵاندنی پێشبینی بۆ ئەو نەخۆشانەی کە ئەمڕۆ تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون، مەترسی مردن بەهۆی شێرپەنجەی مەمک بۆ هەموو ئەو ژنانەی بەشداربوون لە توێژینەوەکەدا زۆرترین بووە لە ماوەی پێنج ساڵی دوای دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە و دواتر کەمیکردووە.

 

بۆ ئەو ژنانەی کە لە ماوەی ساڵانی نەوەدەکاندا تووشی شێرپەنجەی مەمک لە قۆناغە پێشکەوتووەکانیدا بوون، مەترسی مردن لە ماوەی پێنج ساڵدا دوای دەستنیشانکردنیان بە تێکڕا ٪١٤ بووە، بۆ ئەو ژنانەی کە لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٥ دەستنیشانکراون، بە تێکڕا ٥٪ بووە.

 

بە لەبەرچاوگرتنی تەنها ئەو ١٥٦ هەزار ژنەی کە لە ماوەی ئەو ٥ ساڵەدا دەستنیشانکراون، مەترسی مردنی کەڵەکەبووی پێنج ساڵە بەهۆی شێرپەنجەی مەمکەوە جیاوازییەکی بەرچاوی هەبووە لە نێوان ئەو ژنانەی کە تایبەتمەندی جیاوازیان هەبووە.

 

بۆ زۆربەی ئەو ژنانەی ئەمڕۆ تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون، ئەگەری مردن بە شێرپەنجەی مەمک بۆ ماوەی ٥ ساڵ کەمتر بێت لە ٪٣.

 

توێژەران شیکارییان کردووە کە بە شێوەیەکی ڕۆتینی زانیاری کۆکراونەتەوە لە خزمەتگوزاری تۆمارکردن و شیکاری نیشتمانی شێرپەنجە لەسەر ٥١٢ هەزار و ٤٤٧ ژن کە لە نێوان مانگی یەکەمی ١٩٩٣ تا کانوونی دووەمی ٢٠١٥ تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون لە ئینگلتەرا.

 

ئەو ژنانە تا مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ بەدواداچوونیان بۆ کرا، ئەم توێژینەوەیە تیشکی خستە سەر ئەو ژنانەی کە سەرەتا بە نەشتەرگەری چارەسەر کراون، ئەو ژنانەی نەگرتەوە کە چارەسەریان وەرگرتبوو بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی شێرپەنجەکەیان پێش ئەوەی نەشتەرگەرییان بۆ بکرێت، ئەو ژنانەی پێشتر شێرپەنجەکەیان بڵاوبووەتەوە، یان ئەو ژنانەی کە تووشی زیاتر لە شێرپەنجەیەک بوون.

 

 ئەم توێژینەوەیە وێنەیەکی وردی مردن بە شێرپەنجەی مەمک لە دانیشتووانێکی تەواو لە ژنانی تووشبوو بە شێرپەنجەی مەمک بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ دەخاتە ڕوو.