هۆشداری نەبوونی بودجە بۆ یارمەتییە مرۆییەکانی ئەفغانستان دەدرێت

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، ڕۆژانە ٢٤ دایک گیان لەدەست دەدەن بەهۆی نەخۆشی و نەبوونی یارمەتییە مرۆییەکانەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، بەو بودجەیەی ئێستای مرۆیی، ئەگەری زۆرە ڕۆژانە ٢٤ دایک لە ئەفغانستان بەهۆی نەخۆشییەکانی ڕێگریکردن لە ژیانیان بمرن.

 

ئەم ڕێکخراوە هۆشداریداوە لە زیادبوونی ژمارەی مردنی دایکان و ڕایگەیاند کە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ خەڵکی ئەفغانستان، بودجەیەکی ١٢٥ ملیۆن دۆلاری پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ.

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ئەگەر بودجە دابین نەکرێت، ئەوا ٨ ملیۆن کەس لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستییە سەرەتاییەکان و یارمەتییە پزیشکییەکان بێبەش دەکرێن، هەروەها ٤٥٠ هەزار نەخۆش خزمەتگوزاریی تەندروستی وەرناگرن.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم ڕێکخراوە پێشتر هۆشداری دابوو لە دەرئەنجامەکانی نەبوونی پارە سەبارەت بە پرسە تەندروستییەکانی گەلی ئەفغانستان.

 

دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، خەڵکی ئەم وڵاتە بەدەست چەندین کێشەی ترەوە دەناڵێنن و بەرکەوتەی چەندین نەخۆشی جەستەیی و دەروونی و دەروونی بوون، کە زیاتر لە هەر چینێکی کۆمەڵگە هەڕەشە لە ژنان دەکات.