ژنانی ئەمریکی لە کاتی دووگیانیدا ڕووبەڕووی مەترسییەکانی دڵ دەبنەوە

ژنانی ئەمریکی لە کاتی دووگیانی ڕووبەڕووی نەخۆشییەکانی دڵ دەبنەوە بەتایبەتی لەو ژنانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان لەگەڵدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی لە ٣١ی ئایاردا هۆشداریدا لەوەی کە ژنانی هیندی ئەمریکی و ڕەسەنی ئەلاسکا لە تەمەنی منداڵبووندا مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاترە و ڕێژەی بەرزی زەبر و توندوتیژی مەترسییەکانی نەخۆشییەکە زیاد دەکات.

 

لە ڕاگەیاندنێکدا کە لە گۆڤاری Cardiovascular Quality and Outcomes بڵاوکراوەتەوە، لیژنەیەکی AHA کە پشکنینی تەندروستی دڵی ژنانی هیندی ئەمریکی و ڕەسەنی ئەلاسکا دەکات، دەنووسێت زۆرینەی ژنان کێشەی دڵیان هەیە کاتێک دووگیان دەبن.

 

زیاتر لە ٪٦٠ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکانیان پەیوەندی بە خراپتربوونی دەرئەنجامەکانی دڵەوە هەیە لە کاتی دووگیانی، تا ٪ ٧٢ی ژنان لە هەندێک لە کۆمەڵگا ڕەسەنەکاندا نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە و نزیکەی نیوەی ژنان قەڵەوییان هەیە، هەروەها ڕووبەڕووی حاڵەتە مەترسیدارەکانی تری دووگیانی دەبنەوە، لەوانەش، شەکرەی دووگیانی و خوێنبەربوونی دوای منداڵبوون، بە ڕێژەیەکی زیاتر لە ژنانی سپی پێست.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، توندوتیژی و ئەزموونە زەبربەخشەکانی دووگیانی ژنان دەخاتە مەترسی زیاترەوە،  لیژنەکە ئاماژە بە توێژینەوەکان دەکات کە دەریدەخات زیاتر لە ٤ لە هەر ٥ ژنێکی هیندی ئەمریکی و ڕەسەنی ئەلاسکا ٪٨٤.٣ لە ماوەی ژیانیاندا تووشی توندوتیژی بوون، لەنێویاندا توندوتیژی خێزانی و دەستدرێژی سێکسی.

 

سەرەڕای جیاوازییە جوگرافی و کولتوورییە بەرفراوانەکان لە نێوان ژنانی هیندی ئەمریکی، ڕەسەنی ئەلاسکا، زۆرجار ئەزموونی هاوبەشیان هەیە لەبارەی ڕەگەزپەرستی و جیاکاری و خەم و پەژارەی چارەسەرنەکراو و ئازاردانی بەردەوام و مامەڵەی خراپ کە زەمینە بۆ خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، بەکارهێنانی کحول و ماددە هۆشبەرە نایاساییەکان درووست دەکات، ڕەگەزپەرستی پێکهاتەیی و بەربەستەکان کە دەبنە هۆی خراپی چاودێری تەندروستی پێش لەدایکبوون، خۆراکی ناتەندروست و هۆکارەکانی تری مەترسیدار، دەبێت چارەسەر بکرێن بۆ یارمەتیدانی ئەم ژنانە.

 

لیژنەکە پێشنیاری زیادکردنی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی دەروونی دەکات، بەکارهێنانی چیرۆکی کەسیی ژنانی ڕەسەن لە پەرەپێدانی بەرنامەکانی خۆپاراستن و چارەسەرکردن و سکرینکردنی زیاتر لە دووگیانی و چاودێری هەستیاری کولتووری.