ڕاکەل دینک: ئێمە چەندین ساڵە لەگەڵ بکوژەکان هەناسە دەدەین

ڕاکەل دینک سەبارەت بە ئازادکردنی ئۆگون سامست، بکوژی هاوژینەکەی، هڕانت دینک، وتی: چەندین ساڵە لە هەمان شوێن لەگەڵ بکوژەکاندا هەناسە دەدەین و ئەوان لەبەردەم ئێمەدان.

 

ناوەندی هەواڵ- ڕاکەل دینک، هاوژینی هرانت دینک، سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئاگۆس لە دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا لە یادی سەد ساڵەی کۆماردا باسی ئازادکردنی ئۆگون سامست، بکوژی هاوژینەکەی کرد.

ڕاکەل دینک وتی: جارێکی دیکە، نادادپەروەری درا بە ڕووماندا، ڕۆژانی پڕ لە ئازار جارێکی دیکە بۆ ئێمە گەڕایەوە، ئێمە و بکوژەکان چەندین ساڵە هەمان هەناسە دەدەین، ئەوانەی فەرمانی کوشتنی هرانت دینکیان داوە، دەزانین کە لە نێوانماندا دەگەڕێن. ئایا نازانین کە بکوژەکانی سەباحەتین عەلی، ئیلهان ئاردۆست، زەکی تەکینەر، ئوگور مومجو و موسا ئەنتەر لەنێومانن؟ هەرگیز نەمانوت با ئەوەندە ساڵ زیندانی بکرێت، لە یەکەم ڕۆژەوە وتمان کە دەبێت تاریکی لەبەرچاو بگیرێت، وتمان هەرچی ڕوودەدات دادپەروەری لەم کەیسەدا ئەنجام بدرێت و هەموو شتێک بۆ دیموکراسیکردنی وڵات ئەنجام بدرێت، ئەوان و دەسەڵاتی دادوەرییان پێکەوە خراپن و بڕیاری نادادپەروەرانە دەدەن.

ئۆگون ساماست ئەو تووندڕەوە تورکەی ڕۆژی ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ لەبەردەم ئۆفیسی رۆژنامەی ئاگۆس، هرانت دینکی تیرۆر کرد، ڕۆژی ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ئازادکرا.