ڕادیۆی ئاچیک لە پەخش بەردەوام دەبێت

ڕادیۆی ئاچیک ئاماژەی بەوەکرد، دادگا ڕایگەیاندووە کە بڕیاری لیژنەی باڵای ڕادیۆو تەلەڤزیۆن بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ڕادیۆکە هەڵوەشاوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لیژنەی باڵای ڕادیۆ و تەلەفزیۆن بە بیانووی وتنی "جینۆسایدی ئەرمەنەکان" سەرەتا سزای ماددی ڕادیۆی ئاچیکی دا، داتر ٥ جار پەخشەکەی ڕاگرت و لە کۆتاییدا مۆڵەتەکەی هەڵوەشاندەوە.

 

ڕادیۆی ئاچیک لێدوانێکی سەبارەت بە دوایین پرۆسەکە بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، دادگای کارگێڕی، کە دۆسیەکە لێی بیندرا، بڕیاریدا بەردەوام بێت لە پەخشەکە تا ئەو کاتەی بڕیارێکی تر دەدات سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەخشەکە و سزا دان.