٩ی کانوونی یەکەم، ڕۆژی جیهانی دژە گەندەڵی
هەموو ساڵێک لە ٩ی کانوونی یەکەم ڕۆژی جیهانیی دژە گەندەڵی، هۆشیاری گشتی بۆ دژە گەندەڵی بەرز دەکاتەوە هەروەها هانی ڕای گشتی دەدرێت بۆ کارکردن لەسەر چارەسەرە نوێکارەکان بە مەبەستی بردنەوەی شەڕی دژی گەندەڵی.
ناوەندی هەواڵ- ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٣ پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی دژی گەندەڵیی پەسەند کردو لە کاتی کۆنگرەکەدا، ئەنجومەنەکە ٩ی کانوونی یەکەمی وەک ڕۆژی جیهانیی دژە گەندەڵی دیاریکرد.
گەندەڵی بە ڕەفتاری ناپاکی یان ساختەکاری پێناسە دەکرێت. هەندێکی تر گەندەڵی بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی سپێردراو بۆ دەستکەوتی تایبەتی پێناسە دەکەن، عادەتەن ئەوانەی لە دەسەڵاتدان گەندەڵی بەکاردەهێنن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، گەندەڵی بە چەندین شێوە دێت، لەوانە بەرتیل و دەستکاری نرخ، دزی تەنیا چەند تاوانێکن کە پەیوەندی بە گەندەڵیەوە هەیە.
بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵانە یەک تریلیۆن دۆلار بەرتیل دەدرێت، بەهۆی گەندەڵیەوە نزیکەی ٢.٦ تریلیۆن دۆلار دەدزرێت، لەسەر بنەمای ساڵانە لە ڕێگەی گەندەڵیەوە ئەم ژمارانە زیاد دەبن بۆ زیاتر لە ٠٥٪ لە جی ئێم دی جیهانی.
گەندەڵی کاریگەری لەسەر گەشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری تەواوی نەتەوەکان هەیە، تاوانەکە حکومەتەکان دادەبەزێنێت و بازرگانی لەناودەبات هەرچۆنێک بێت هەژارترین و لاوازترین قوربانییە باوەکان دەگرێتەوە.
هەردوو جۆر لە وڵاتی گەشەسەندوو هەروەها دواکەوتوو خاوەنی گەندەڵی جۆراوجۆرم، هەرچەندە لە وڵاتە دواکەوتووەکاندا زۆر خراپترە، ئەو پارەیەی لەم وڵاتانەدا بەهۆی گەندەڵییەوە لەدەستچووە دە ئەوەندەی ئەو هاوکارییەیە کە بۆ گەشەپێدان وەردەگیرێت چونکە گەندەڵی لەو شوێنەدا گەشە دەکات کە دامەزراوە دیموکراتییەکان لاوازن.
بەپێی نەتەوەیەکگرتووەکان گەندەڵترین وڵات بریتین لە: لیبیا، ئەفغانستان، سودان، کۆریای باکوور، یەمەن، سوریا، سۆماڵ.
دیاریکردنی ئەم ڕۆژە بۆ بەرەوپێشچونی دژ بە گەندەڵییەو هانی وڵاتان دەدات بۆ بەهێزکردنی ئەو دامەزراوانەی بەرپرسن لە پاراستنی چەک و هاوسەنگییەکان بەسەر دەسەڵاتی سیاسیدا، هەروەها زۆر گرنگە کە ئەم دامەزراوانە بە بێ تۆقاندن کار بکەن سەرەڕای ئەوەش، پشتگیری میدیایەکی ئازاد و سەربەخۆ یارمەتی دەرە بۆ ڕێگریکردن لە گەندەڵی، نەتەوە یەکگرتووەکان حکومەت و کەرتی تایبەت و هاوڵاتیانی جیهان هاندەدات بۆ ئەوەی لە شەڕی ئەم تاوانەدا بەشداری هێز بکەن.
چەند ڕێگەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی:
-هۆشیارکردنەوە سەبارەت بەتێچونی گەندەڵی بۆ خزمەتگوزارییە گرنگەکانی وەک تەندروستی و پەروەردە.
-گەنجان فێربکرێن لەبارەی ڕەوشتەوە.
-هەمیشە هەواڵی ڕووداوەکانی گەندەڵیی بڵاوبکرێتەوە.
-ڕەتکردنەوەی بەشداری لەو چالاکییانەدا کە ناپاک و نایاسایین.