فەریدە شەنگالی : پێویستە هەموو ئێزدییەک دەنگ بە  ئیرادەی خۆی بدات

فەریدە شەنگالی، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی باسی لە گرنگی هەڵبژاردنی پارێزگاکان کرد و داوای لە خەڵکی شەنگال کرد دەنگ بە داهاتوو بدەن و بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

هێڤیدار شەنگالی

 

شەنگال-هه ڵبژاردنی پارێزگاکان له ١٨ی کانوونی یەکەم له عێراق بەڕیوەدەچێت، یەکێک لە گرنگترین ناوچەکانی ئەم هەڵبژاردنانە شەنگالە، شەنگال دەکەوێتە پارێزگای موسڵەوە، بە ناوی ئێزدییەکانەوە، پارتی سیاسی پادێ بە هاوپەیمانی گەلی نەینەوا بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات، لە شەنگال کار و وتاری گرنگ ئەنجام دەدرێت بۆ سەرکەوتنی کاندیدانی پارتی سیاسی ئێزدی پادێ.

 

"بۆ ژنانی بەدیل گیراومان با دەنگ بدەین"

ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن لە شەنگال لە کاتی جەژنی ئێزدییەکان بەردەوامە، فەریدە شەنگالی، ئەندامی تاژێ یەکەم جار جەژنی ئێزیدی لە هەمووگەلی ئێزیدی پیرۆزکرد و وتی: پێش هەموو شتێک، جەژنی ئێزدی لە هەموو گەلەکەمان و هەموو شەهیدان پیرۆز دەکەم، هیوادارین ئەم جەژنه سەرکەوتنی گەلی ئێزدیمان بێت ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە بۆ گەلەکەمان، بۆیە پێویستە خەڵک بچنە بنکەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بەکاربهێنن، پێویستە هەموو کەسێک دەنگ بە خۆی بدات، دەنگ دەدەین بە ژنە دیلەکانمان و هەموو شەهیدانی فەرمانەکە، پادێ نوێنەرایەتی ئیرادەی سیاسیمان دەکات بۆ ئەوەی هەڵوێستی سیاسی پەدەکە لە شەنگال تێکبشکێنین، دەبێت دەنگ بە حزبەکەمان بدەین، گەلەکەمان هەموو دەزانن کە هۆکاری فەرمانەکە کێبوو، حەوت هەزار ژن و منداڵمان کەوتنە دەستی چەتە دڕندانەکانی داعش.

 

"هاوپەیمانی گەلان سەرکەوتوو دەبێت"

فەریدە شەنگالی تیشکی خستە سەر هاوپەیمانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی شەنگال و وتی: هاوپەیمانی نێوان رێکخراوەکانی شەنگال سەرکەوتنێکی گەورە و مێژووییە بۆ گەلەکەمان و هەموو پێکهاتەکان، ئەم هاوپەیمانییه بەناوی یەکێتی گەلانی نەینەوا بە شداری له هەڵبژاردنەکان دەکات، ئەم هاوپەیمانێتییە تەنها لەسەر بنەمای بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا نییە، پێویستە گەل بەشداری تیادا بکەن و کار بۆ سەرکەوتنی خۆیان بکەن، وەک ژنانی ئێزیدی ئەم هاوپەیمانییەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بە گرنگ دەزانین بۆ داهاتوویەکی ئازاد و یەکسان، چونکە پێکەوە ژیانە لەسەر بنەمای بیرۆکەی نەتەوەی دیموکراتیک، ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی گەل هەموو ناکۆکی و کێشەکان چارەسەر بکات، هیوایەکی گەورە دەبەخشێت بە هاوڵاتیان بۆ ئەوەی بە ئاشتی لە خاکی شەنگال بژین.

 

"دەتوانین یارییەکانی پەدەکە بە سیاسەتی گەل تێکبشکێنین"

فەریدە شێنگالی، ئەندامی بزووتنەوەی ژنانی ئێزیدی، تیشکی خستە سەر خیانەت و یارییەکانی پەدەکە و سیاسەتی چەندین ساڵە لە شەنگال، لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠١٤، پەدەکە کۆنترۆڵی شەنگالی کرد، هەمیشە سیاسەتی گڵاو و خیانەتیان پەیڕەو کردووە، بەڵام ئەوان هیچیان بۆ کۆمەڵگەی ئێزیدی نەکرد، وتیشی: لە ساڵی ٢٠١٤ دا فەرمانەکە دەستیپێکرد، ئەو دەنگانەی گەلەکەمان بۆ ماوەی چەند ساڵێک بە پەدەکە دابوو هەموویان خیانەت بوون، هیوادارین خەڵک ئەم مێژووە خیانەتکاریەی پەدەکە لەم هەڵبژاردنەدا بەبیر بێتەوە و دەنگ بەو حزبە نەدات، ئەگەر ڕێگا بۆ پەدەکە بکەینەوە و جارێکی دیکە بیگەڕێینەوە بۆ ناوچەی شەنگال، ئەوە فەرمانێکی دیکە بۆ کۆمەڵگەکەمان دەهێنێت.

 

"بۆ داهاتوویەکی ئازاد و خۆبەڕێوەبەری ئێزدییەکان دەنگ بدەن"

فەریدە شەنگالی لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە هەموو ئێزیدییەکان کرد دەنگ بدەن و وتی: بەتایبەت ژنان بۆ داهاتووی منداڵانی ئێزیدی، بۆ داهاتووی ژنانی ئێزیدی، بۆ ئەو ژنانەی کە لەلایەن چەتە دڕندانەکانی داعشەوە دەستگیرکراون، لە هەڵبژاردنەکاندا بەرپرسیار دەبین و مافەکانیان بەدەست دەهێنین، ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە، بۆیە پێویستە گەلەکەمان و هەموو ژنانی ئێزیدی دەنگ بەم هاوپەیمانێتییە و ئیرادەی سیاسی خۆیان بدەن، بە دەنگی خۆمان ئاسایش و سەقامگیری خۆمان بنیاد دەنێین، ئێستا وەک گەل لەسەر پێی خۆمانین.