٧ پارێزەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستگیرکران و شەوی ڕابردوو ئازادکران

دوێنێ ١٤ ئاب، دوو پارێزەری ژن لەگەڵ چوار پارێزەری پیاو و چالاکوانێکی کۆمەڵی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستگیرکران.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی میدیاکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی شەممە ١٤ ئاب، حەوت پارێزەر و چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی بە ناوی مریەم ئەفەراز، لەیلا حەیدەری، ئارەش کەیخسرەوی، مستەفا نیلی، مەهدی مەحمودیان، محەمەد ڕەزا فەقیحی، محەمەد هادی و ئەرفانیان کاسب، پارێزەران و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و گواسترانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

 

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو دەستگیرکردنانە بەبێ فەرمانی دادوەری بە شێوەیەکی نایاسایی ئەنجامدراون و لە کاتی دەستبەسەرکردنیاندا کەلوپەلە کەسییەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەرداگیراوە، کە لە ناویاندا مۆبایلی هاوڵاتیان هەیە، سەرچاوەکان راپۆرتی ئازادکردنی لەیلا حەیدەرییان داوە، بەڵام تا ئێستا شێوازی ئازادکردنی دیاری نەکراوە.

 

عەلی موجتەهدزادە پارێزەرە، لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دەستگیرکراوان بەهۆی ''ئەوان کۆبونەوەیەکیان ئەنجام داوە بۆ شکاتکردن لە هەندێک بەرپرس سەبارەت بە کۆرۆنا ڤایرۆسدا" دەستگیرکراون.

 

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پارێزەرە دەستگیرکراوەکان خەریک بوون سکاڵایان لەسەر عەلی خامنەیی بنووسن، کە بەهۆی کۆرۆنا ڤایرۆسەوە بەرپرسی مردنی هاوڵاتیان بووە.

 

ت.پ