٦١ ژنی زیندانیکراو دوای لە سێدارەدانی خۆپیشاندەران مانیان لە خواردن گرت

دوای لە سێدارەدانی محەمەد قەبادلو بەهۆی بەشداریکردنی لە ڕاپەڕینەکەی ئەم دواییەدا، ٦١ ژنی زیندانیکراو لە زیندانی ئەڤین مانیان لە خواردن گرت.

ناوەندی هەواڵ

 

لە لاپەڕەی نێرگس محەمەدی،  چالاکوانی دەستگیرکراوی مافەکانی مرۆڤ  ڕاگەیەندرا، ٦١ زیندانی سیاسی لە زیندانی ئەڤین لە تارانی پایتەختی ئێران دوای لە سێدارەدانی خۆپیشاندەر محەمەد قەبادلو مانگرتنیان لە خواردن کردووە و داوای کۆتاییهێنان بەو لەسیدارەدانانە دەکەن کە لەلایەن ڕژێمەوە ئەنجامدراون.

 

نێرگس محەمەدی نووسیویەتی: سەرەرای ئەوەی سزای لەسێدارەدانی بۆ نەدرابوو، محەمەد قەبادلو لە سێدارە درا، ژنانی دەستگیرکراو تێدەکۆشن بۆ پاراستنی ناوی ئەوانەی لە سێدارە دراون و سەدان کەس لە زیندانەکانی ڕژێمی ئیسلامی لە سەرانسەری وڵاتدا دەمێننەوە.

 

محەمەد قەبادلو، تەمەن ٢٣ ساڵ کە لە کاتی ڕاپەڕینەکەی ئەم دواییەدا دەستگیرکرا.