٥٠ ڕێکخراوی ژینگەیی و مەدەنی سکاڵا دژی تورکیا تۆمار دەکەن
٥٠ ڕێکخراوی ژینگەیی و مەدەنی ئەمڕۆ لە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری سلێمانی سكاڵایان دژی دەوڵەتی تورکیا تۆمارکرد.
ناوەندی هەواڵ
هەفتەی ڕابردوو لە ٢ی حوزەیراندا ١٧ ڕێکخراوی ژینگەیی و کۆمەڵگەی مەدەنی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگای پارتی سەوزی کوردستان ڕایانگەیاند کە سکاڵا دژی دەوڵەتی تورکیا تۆمار دەکەن لەسەر هێرشە داگیرکارییەکان و بڕینەوەی دار و بەتاڵانبردنی دارستانەکانی کوردستان.
پێشنێوەڕۆی ئەمڕۆ ئەو ڕێکخراوانە کە ژمارەیان بووە ٥٠ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژینگەیی، لە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری سلێمانی سکاڵایان دژی دەوڵەتی تورکیا تۆمار کرد.
ملکۆ بازیانی سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان بە نوێنەرایەتی ٥٠ ڕێکخراوەکە سکاڵاکەی ڕادەستی نوێنەری کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیشدا ئاماژەی بەوەدا: ژینگە و سروشتی کوردستان هێڵی سوورە، هەر لایەن و دەوڵەتێکی دەستی بۆ ببات ئێمە دژی دەوەستینەوە، چونکە ژینگە و سروشت مافێکی گشتییە و ئێمە لەو مافە گشتییە خۆشنابین.
هەروەها لە کۆنگرەکەشدا ئاماژە بەوەدا بەدوادواچوون بۆ ئەنجامی سکاڵاکەیان دەکەن و کۆڵنادەن لە سکاڵاکەیان.
ت.پ