٤٠٠ چالاکوانی ڕۆشنبیری و هونەری ئامادەن لەبەردەم ڕێکخراوی سینەمایی کۆببنەوە

لەنامەیەکی کراوەدا نزیکەی ٤٠٠ چالاکوانی ڕۆشنبیری و هونەری ئێران ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاند بۆ مانگرتن، ئەوەش بەهۆی ئازاد نەکردنی فیلمسازە دەستگیرکراوەکانەوەیە.

ناوەندی هەواڵ

لە نامەیەکدا بۆ دەستەی بەڕێوەبەری سینەما و لیژنەی پاراستنی یاسایی و دادوەریی دەرهێنەرانی فیلم، نزیکەی ٤٠٠ چالاکوانی ڕۆشنبیری و هونەری ئاماژەیان بەوەکرد کە بۆچی دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردنی هونەرمەندان بەردەوامی هەیە؟ ڕاشیانگەیاند کە "ئامادەن بەڵێنی مانگرتنی سینەمایی جێبەجێ بکەن".

لە نامەکەدا کە ڕۆژی ٨ی کانونی یەکەم ئاڕاستە کراوە، تێیدا هاتووە: "بۆچی ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراونەتەبەر نەبووەتە هۆی ئازادکردنی ماجکان ئیلانلۆ و زیندانیانی دیکەی هونەری؟".

ئەوانەی کە واژۆیان کردووە جەختیان لەسەر ئازادی ڕادەربڕین و مافی خۆپیشاندان کردەوە و نوسییان: "هونەرمەند دەنگی خەڵکە و نابێت لە زینداندا بێت بۆ ئەنجامدانی ئەرکە کۆمەڵایەتیەکەی".

سینەمای ئێران ڕۆژی ٥ی کانوونی یەکەم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئەگەر هەڕەشە و دەستگیرکردنەکان کۆتاییان پێنەهێندرێت و فیلمسازە دەستگیرکراوەکان ئازاد نەکرێن، داوای لە ئەندامەکانی کرد دەست بە مانگرتن بکەن و هاوکاری لەگەڵ پرۆژەکانی فیلم و تەلەڤزیۆن ڕەتبکەنەوە و لەبەردەم سینەمادا دانیشن.