بونیادنانی شۆڕش بە کارو ڕەنجی ژنان دەبێت

ژنانی جوتیار لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داوا لە هەموو ژنان دەکەن ببنە پارچەیەک لەو بەرهەمهێنانە بۆ بونیادنانی شۆڕش.

 

قامیشلۆ

 

شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە پێشەنگایەتی کرێکاران بەردەوامە، کاتێک ژنان بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە ژیانی کاردا دەکەن، بەشداری لە بونیادنانی پڕۆژەی نوێدا دەکەن و ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە گەشەپێدانی ئابووری ناوچەکەدا.

 

لە پڕۆژەی "وەرز" کە لەلایەن دەزگای ئابووری ژنانی قامیشلۆوە ڕێکخراوە، ئامانج لە دابینکردنی پێداویستییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکەیە بە چاندنی کێڵگە کشتوکاڵییەکان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی وەک سەوزە و میوە، ژنانی جوتیاری بەشدار لە پڕۆژەی "وەرز"، ١ی ئایاریان پیرۆزکردو داوایان لە هەموو ژنان کرد کار بکەن بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان.

 

"توانیمان ئابووری خۆمان بونیاد بنێین"

لەمعە عوەید، یەکێک لە ژنانی خوتیار ئاماژەی بەوەکرد پێش ئەوەی دەست بەکارکردن بکات دەربارەی گرنگی سەربەخۆیی ئابووری هیچی نەزانیوەو وتی: من ئاگاداری گرنگی کار و سەربەخۆیی ئابووری نەبووم، شارەزایی من بە هیچ شێوەیەک نەبوو، بەڵام ئەمڕۆ، بە سایەی بیرۆکەی ئازاد و شۆڕشی ژنان، ئێمە خۆمان لە هەموو بوارەکاندا سەلماندووە، بەتایبەتی لە بواری کشتوکاڵدا، ژنان توانیان ئابوریمان بۆ بونیاد بنێن، ئەمەش هەنگاوێک بوو کە بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بچنە سەر کار و ڕێژەی بێکاری کەم بکەنەوە.

 

هەروەها جوتیار مەها محەمەد داوای لە هەموو ژنان کرد کە لە ڕووی ئابوورییەوە خۆیان بەهێز بکەن و ڕۆڵیان لە شوێنی کاردا هەبێت، ماها کە بەشداری کردووە لە پڕۆژەی وەرز بۆ گۆڕینی تێڕوانینی کۆمەڵگە بۆ ژنانی کرێکار وتی: ئێستا دەتوانم لە هەموو بوارێکدا کار بکەم، سەرەڕای ماندووبوون، ئێمە زۆر بە سەختی کارمان کرد بۆ بونیادنانی بینایەکی نوێ و بەهێز و متمانەپێکراو، ئێمە کەسێکمان دروستکردووە کە بتوانێت بەشداری لە پرۆسەی بڕیارداندا بکات و بەشداری لە بونیادنانی کۆمەڵگەدا بکات، داوا لە ژنان دەکەم کە خۆیان بونیاد بنێن و دەست بە پڕۆژەکانیان بکەن و متمانەیان بەخۆیان هەبێت.