٣٣١ ڕۆژە ئێشکگری دادپەروەری بەردەوامە

بنەماڵەی شەنیاشار هەموو ڕۆژێک سەرنج ڕادەکێشنە سەر ئەو زوڵم و ستەمەی بەرامبەریان دەکرێت و بەردەوامن لە چالاکییەکەیان.

ڕحا

 

ئەمینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی رحا کۆمەڵکوژکران،  لە بەردەم دادگای رحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەوەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووەو لە ئەمڕۆدا ٣٣١ ڕۆژە بەردەوامە.

 

ئەمینە شەنیاشار کە بەهۆی نەخۆش کەوتنی نەچووە شوێنی چالاکییەکە، فەریت شەنیاشاری کوڕی بەردەوام بوو.

 

"ئەم شەرمەزارییە بەسە بۆ داواکاری گشتی"

بنەماڵەی شەنیاشار لەسەر هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان، وتیان: "تێکۆشانی ئێمە بۆ دادپەروەری لەبەردەم دادگای ئورفا لە ڕۆژی ٣٣١ بەردەوامە و ڕۆژانە هەزاران هاوڵاتی دەچەوسرێنەوە و دەچنە بەردەم دادوەر ئەم شەرمە بەسە بۆ داواکاری گشتی".