٢٣ ڕێکخراو داوای ئازادکردنی دەستبەجێی مێهرەنگ بەلوچ دەکەن

دوابەدوای دەستگیرکردن و خراپتربوونی باری جەستەیی دوکتور مێهرەنگ بەلوچ، چالاکی دیاری مافی مرۆڤ لە بەلوچستان، ٢٣ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوای ئازادکردنی بەپەلە و بێ مەرجیان کرد.

 

ناوەندی هەواڵ- ڕۆژی ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥، ٢٣ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی دوکتور مێهرەنگ بەلوچ، چالاکوانی ناوداری مافی مرۆڤ لە بەلوچستانیان کرد.

 

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛

دکتۆر مێهرەنگ بەلوچ، پزیشک و کەسایەتی دیار لە بەرەنگاربوونەوەی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و لەسێدارەدانی دەرەوەی دادگا لە بەلوچستان، لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٥ لەلایەن دەسەڵاتدارانی پاکستانەوە دەستگیرکرا، لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵێکی چالاکانەی لە بەدواداچوونی مافی بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤدا هەبووە.

 

 

بە وتەی بنەماڵەی دکتۆر بەلوچ لە ٢٨ی ئازارەوە تووشی ژەهراویبوونی توندی خۆراک بووە و باری گشتی بە شێوەیەکی بەرچاو تێکچووە. سەرەڕای چەندین داواکاری، تا ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی جددی ئەنجام نەدراوە و تەنها پزیشکێکی گشتی پشکنینی کورتی ئەنجامداوە، کە خێزانەکە بە ناتەواوی دەزانن. نادیە بەلوچ خوشکی دکتۆر مێهرەنگ ڕایگەیاندووە کە لە دۆخێکی جەستەیی زۆر لاوازدایە و ڕەنگە بارودۆخی خراپتر بێت لەوەی بەرپرسانی زیندان بانگەشەی بۆ دەکەن.

 

 

واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیە نیگەرانی قووڵیان لە بارەی تەندروستی دوکتور مێهرەنگ بەلوچ دەربڕی و خوازیاری ناردنی دەستبەجێ تیمێکی پزیشکی سەربەخۆ بۆ پشکنینی باری جەستەیی ناوبراو. هەروەها داوایان لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیا و کۆمەڵگەی یاسایی کردووە دەستوەردان بکەن بۆ جێبەجێکردنی فەرمانە دادوەرییەکان و دەستەبەرکردنی دەستبەجێی دەستڕاگەیشتن بە چاودێری پزیشکی.

 

 

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئەم ٢٣ ڕێکخراوە ئیدانەی دەستبەسەرکردنی نایاسایی دکتۆر بەلۆچیان کرد و داوایان لە حکومەتەکانی ڕۆژئاوا و پەرلەمانی ئەوروپا و یەکێتی ئەوروپا کرد کە فشاری سیاسی بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ دڵنیابوون لە ئازادکردنی دەستبەجێی.

 

ئەم ڕێکخراوانە هۆشدارییان داوە کە بەردەوامی دەستبەسەرکردنی دکتۆر بەلوچ و ئەو بارودۆخە نامرۆڤانەی کە تێیدا ڕاگیراوە، نموونەیەکی ڕوونی پێشێلکارییەکی جددی مافەکانی مرۆڤە کە پێویستی بە وەڵامدانەوەی خێرای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە.

 

 

واژۆکارانی بەیاننامەکە:

 

 AHRAZ Association for the Human Rights of the Azerbaijani People-

Arseh Sevom-

Azadi Network UK-

The Baloch Activists Campaign-

-BHRG Balochistan Human Rights Group

-BRAMSH Balochistan Woman's Voice

-Campaign to Free Political Prisoners in Iran

Centre for Supporters of Human Rights-

-Defenders of Human Rights Center

-Free Vrishe Moradi Campaign

-Global Network to Free Political Prisoners in Iran

Justice-Seeking of Kurdistan-

Kurdistan Human Rights Association - Geneva (KMMK-G)-

Kurdistan Human Rights Network-

Me Too Movement Iran-

Miaan Group-

Shiwar-

Stop Honor Killing-

United Kurdistan Women-

زن زندگی آزادی بلژیک WLF Belgium-

Women in Kurdistan Against Gender Discrimination-