٢٠ چالاکوان لە دژی دەستبەسەرکردن لە ئێران بانگەوازییان کرد

چالاکوانانی کورد و ئێران داوایان لە ڕژێمی ئێران کرد دەستبەجێ ئەو دەستبەسەرکراوانە ئازاد بکات کە ڕۆژی ١٢ی کانوونی یەکەم دەستبەسەری کردن و ڕایانگەیاند: دەستبەسەرکردنیان بەشێکە لە سیاسەتی بەرتەسککردنەوەی کۆمەڵگە و بێدەنگکردنی دەنگی ناڕازییان.

ناوەندی هەواڵ 

 

فشار و هەڕەشەکان لە دژی چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی ئێران بێ وەستان بەردەوامە، بە تایبەتی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زۆرێک لە چالاکوانان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

 

ڕۆژی ١٢ی کانوونی دووەم لە میانەی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی خوسرۆ عەلی کوردی لە شاری مەشهەد، نێرگس محەمەدی، خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و چالاکوانان سپیدە قولیان، بوران نازمی و ٥ چالاکوانی دیکە دەستبەسەر کران، هەروەها هێزە ئەمنییەکانی ئێران ٤ هاوڵاتیی کوردیان لە شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەر کردووە و چارەنووسیان نادیارە، دەستبەسەرکردنی چالاکوانان توڕەیی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لێکەوتووەتەوە.

 

لە ٢٠ چالاکوانەوە بانگەوازی 

لە بەرامبەر دەستبەسەرکردن و فشارەکانی ڕژێم، ٢٠ چالاکوانی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوەو داوای ئازادکردنی دەستبەجێی دەستگیرکراوەکانیان کردووە، وتیان: دەستبەسەرکردنی چالاکوانان و بەکارهێنانی توندوتیژی بەشێکە لە سیاسەتی بەرتەسککردنەوەی کۆمەڵگەی مەدەنی و بێدەنگکردنی دەنگی ئەو کەسانەی داوای ماف و کەرامەتی مرۆڤایەتی و ئاشتی دەکەن.