٢٠ بومەلەرزە گەرمیانی هەژاندووە

لە ماوەی دوو ڕۆژدا ٢٠ بومەلەرزە لە ناوچەکانی کەلار و خانەقین ڕوویداوە، گوڕەکانیان لەنێوان ٢.٥ بۆ ٣.٨ پلەی ڕێختەر بووە. ناوەندی هەواڵ

لە ماوەی دوو ڕۆژدا ٢٠ بومەلەرزە لە ناوچەکانی کەلار و خانەقین ڕوویداوە، گوڕەکانیان لەنێوان ٢.٥ بۆ ٣.٨ پلەی ڕێختەر بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ و ئەمڕۆ لە سنوری ناوچەی گەرمیان ٢٠ بوومەلەرزە ڕوویداوە، بەپێی بڵاوەکراوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و کەشناسی بومەلەرزە زانی هەرێمی کوردستان پلەی بومەلەرزەکان لەنێوان ٢.٥ بۆ ٣.٨ پلەی ڕێختەر بووە.

 

هەروەها پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠ بومەلەرزە ڕوویداوە، ئاراس جەبار شارەزایی کەشناسی بڵاوکردووەتەوە، کە کۆتا بومەلەرزەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە پلەی ٣.٨ پلەی ڕێختەر بووە.