١٦٨ ژن لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون
ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەیدانی "سامەر" ڕایگەیاند، لە ١ی تەمووز تا ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ٣٦٢ ژن لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە.
ناوەندی هەواڵ
ناوەندی توێژینەوەی مەیدانی "سامەر" ڕاپۆرتێکی لەسەر توندوتیژی دژی ژنان بڵاوکردەوە، کە لە داتاکانی بیانەت، ژن نیوز، پلاتفۆرمی ئێمە ژنکوژی ڕادەگرین، ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، ئانیت سایاچ و زۆرێک لە دامەزراوەکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی و نیشتمانی کۆکراوەتەوە.
داتاکانی چوار مانگ و نیو بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
١٦٨ ژن کوژراون
١٩٤ ژن لە هەلومەرجێکی گوماناویدا گیانیان لەدەستدا
٢٤٧ ژن تووشی توندوتیژی جەستەیی بوون، بریندار بوون
٢٥٩ ژن بە زۆر کاری سێکسییان پیکراوە
٣٨ دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر
١٨ ژن دەستیان لێدراوە
١٦ ژن هەڕەشەیان لێ کراوە و سووکایەتییان پێکراوە
٣٩ ژن هەوڵی دەستدرێژی کردنە سەریان دراوە
بەپێی ڕاپۆرتەکە، بکەرانی ئەو هێرش و توندوتیژییانە نادیارە، بەڵام زۆربەیان هاوژین و کەسی نەناسراو و هاوژینی پێشوو و خزم و باوک و خۆشەویستی پێشوو و هاوبەشی ژیانی لە لێواری جیابوونەوە و خۆشەویست بوون.
سامەر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ژمارانە تەنها ئەوانەن کە لە ڕۆژنامەکاندا بڵاودەکرێنەوە، ڕەنگە ژمارەی ڕاستەقینە زیاتر بێت.