١٤یەمین کۆنفڕانسی عشتار کۆتایی هات و ئەنجامنامە خوێندرایەوە

١٤یەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی عشتار کۆتایی هات و ئەنجامنامەیەکیان بڵاو کردەوە و تێیدا هاتبوو: ئێمە بانگهێشتی هەموو ژنانی ئازادیخواز دەکەین، بە ڕۆحی کەسایەتییە سۆسیالیستییەکان، کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و کۆمیناڵ بونیاد بنێین.

مەخموور 

 

١٤یەمین کۆنفڕانسی ئەنجومەی عشتاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کە بە دروشمی 'کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و کۆمیناڵ بونیاد دەنێین، بە ئازادی لەگەڵ ڕێبەردا بژین" لە ڕۆژی دووەمدا بە ئەنجامنامە کۆتایی هات.

 

کۆنفرانسەکە لە ڕۆژی ٥ی کانوونی یەکەم، بە وتاری کردنەوەی و دیدگاکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد و بە کارنامەی ڕاپۆرتی دوو ساڵەی ئەنجومەنی عشتار و ئەنجومەنی ژنانی گەنج کۆتایی هات، جگە لەوەش پەیامی  ڕێبەری گەلی کورد خوێندرایەوە و سینەفزیۆنێک لەسەر خەباتی دوو ساڵەی ژنان بیندرا، دوێنی ڕۆژەڤە سیاسییەکان و هەڵسەنگاندنی کار و هەوڵەکانی دوو ساڵە بەڕێوەچوو، پەیڕەو و ڕەشنووسی بڕیارنامەکان خوێندرایەوە و پەسەند کران. هەروەها لە کۆنفرانسەکەدا ئەو پەیامانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتبوون خوێندرانەوە، جگە لەوەش کۆردیۆناسیۆنی ئەنجومەنی عشتار هەڵبژێردرا و مەراسیمی سوێندخواردن بەڕێوەچوو و کۆنفرانسەکە بە خوێندنەوەی ئەنجامنامە کۆتایی هات.

 

بێریڤان ئیشلەک ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عەشتار، ئەنجامنامەی ١٤هەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی عەشتاری خوێندەوە.

 

دەقی ئەنجامنامەکە بەمجۆرەیە:

کۆنفرانسەکەمان بە درووشمی “کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیل و کۆمیناڵ بونیاد دەنێین و لەگەڵ ڕێبەردا ئازاد دەژین” ئەنجام دا.

 

ئێمە وەک ژنانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" لە ماوەی ٣١ ساڵی ڕابردوودا، لە هەوڵی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ڕێکخستنکراودا بێوچان بەردەوام بوین، لە ماوەی خەباتماندا قوربانی زۆر گەورەمان داوە، ئەگەر ئەمڕۆ بتوانین سەدان ژن پێکەوە کۆبکەینەوە، ئەوە بەهۆی خەبات و قوربانیدانە بەهادارەکانمانەوەیە، خەبات و بەرخۆدان، بۆ بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک کە ٥٢ ساڵە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت، گەورەترین شانازییە بۆ ئێمەی ژنانی کامپەکە لەم گەشتەی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاددا.

 

لەم پڕۆسەیەی ئێستادا هەموو زلهێزەکانی جیهان خۆیان بۆ جەنگی گەورە ئامادە دەکەن و هێزە باڵادەستەکانی جیهان هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی جەنگە گەورەکانەوە تەمەنی سیستەمی سەرمایەداری درێژ بکەنەوە هەروەک چۆن ژنان لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ قوربانی جەنگەکانی سیستەمی باڵادەست بوون، ژنان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و باجیان لەم پڕۆسەیەدا داوە. ڕێبەر ئاپۆ پلان و پڕۆژەکانی ئەم سیستەمە بالادەستەی بە بکوژی کاستیک پێناسە کرد، بە پەرەپێدانی مانیفێستۆی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتی ڕێگری لە سیستەمی بکوژ و قڕکەر کرد، ئێمە، وەک ژنانی کامپەکە، لەم پڕۆسە مێژووییەدا، ڕێکخستنی ئەم کۆنفرانسە وەک بنەمایەک بۆ ڕێکخستنەوەمان و بەهێزکردنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و بنونیادنانی کۆمۆن بە گرنگ دەنرخێنین.

 

فەلسەفە و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای ژنانی ئازاد، دەتوانێت کۆمەڵگەیەکی ئازاد بونیاد بنێت و هەمیشە هێز و ئیرادەیەک بووە بۆ تێکۆشان لەپێناو ئێمەی ژناندا، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بەرگەی زستانی سارد، وشکەساڵی، زریان و ڕەشەبای گەورەمان گرتووە و بووینەتە سیمبولی سەرکەوتن، وەک نێرگزێک لە بەهاردا لەسەر خاکی کوردستان بە خوێنی شەهیدان بە بەرگی نوێ و ڕەنگاوڕەنگ گەشەی کرد و گەورەترین خەڵات بوو، لەگەڵ نامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆنفرانسەکەمان بەهاری ئێمە ڕەنگاوڕەنگتر بوو.

 

ئێمەی ژنانی کامپی مەخموور، لە ژێر ڕۆشنایی مانیفێستی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی، بە نامەکەی ڕێبەر ئاپۆ و بارودۆخی سیاسی و هەڵسەنگاندنی کاری دوو ساڵ و کەموکورتی و ئاستی خەبات و ڕێکخستنیمان، لەسەر بنەمای کۆمەڵگایەکی کۆمیناڵ زیاتر خۆمان بە ڕێکخستن کرد و بووینە وەڵامدانەوەی پڕۆسەکە لەم ساڵانەدا.

 

داهاتووی خۆمان لەسەر بنەمای پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک، لەسەر بنەمای هۆشیاری کۆمەڵگایەکی دێموکراسی و ژینگەیی و ئازادیخوازیی ژنان بونیاد دەنێین، کۆمەڵگا دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ سرووشتی کۆمەڵایەتی خۆی و سیستەمی قڕکەری چینایەتی و بکوژی کاسیت تێکبشکێنێت.

 

لەسەر ئەم بنەمایە، ئێمە وەک ژنانی کامپەکە، جیاوازییەکانی ناو کۆمەڵگە بە دژیەک نابینین و پێشوازی لە هەموو جیاوازییەک دەکەین وەک دەوڵەمەندی پێکهاتەی کۆمەڵگە، لەسەر ئەم بنەمایە بانگهێشتی هەموو ژنانی ئازادیخواز دەکەین، بە ڕۆحی کەسایەتییە سۆسیالیستییەکان کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و کۆمەڵایەتی بونیاد بنێن کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بە ڕێبەرایەتی ژنێکی ئازاد بونیاد دەنرێت، ژنی ئازادیش بە هۆشیاری لە موڵکایەتی ڕزگاری دەبێت و ئازاد دەبێت، هەروەها خاوەندارێتی لە هەبوونی خۆی دەکات.

 

– ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چەقی هەموو کار و تێکۆشانمان دەبێت

– ژنانی کامپەکە سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان بۆ ژیانێکی شکۆمەند هەوڵ دەدەن، تا کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئازاد بنیات بنێن.

– ئێمە خۆمان لەسەر بنەمای پاراستنی سرووشتی خۆمان لە دژی سیستەمی دڕندانەی بکوژی کاسیت و چینایەتی ڕێکدەخەین، لەسەر بنەمای ئەو ڕاستییەی کە هەموو بوونەوەرێکی زیندوو مافی بەرگریکردنی لە خۆی هەیە.

– ئێمە لەپێناو یەکگرتنەوەی دیموکراسی لەسەر ڕوانگەی مانیفێستی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەجەنگین.

– بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان و سەرکەوتنی بێکۆتایی، خۆمان و داهاتوومان لەسەر بنەمای ژنۆلۆژی پەروەردە دەکەین.

– بەو بیرۆکەیەی کە کۆمۆنە شانەی سەرەکی ئازادی ژنان و کۆمەڵگەیە، کۆمۆنەکانی ئێستا بەهێز دەکەین.

– ڕەخساندنی دەرفەتی ئابووری بۆ ژنان بۆ ئەوەی بتوانن سەربەخۆیی ئابووریی خۆیان هەبێت.

– لەسەر بنەمای تێڕوانینی مانیفێستی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، پەرەپێدانی خولی پەروەردە لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆژی.

 

وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت؛ “پێداگری لەسەر سۆسیالیزم، پێداگرییە لەسەر مرۆڤایەتی” ئێمە، وەک ژنانی سۆسیالیست، بناغەی کۆمەڵگەیەکین، کە لەسەر بنەمای سۆسیالیزمی ڕاستەقینە دامەزراوە.