١٤٤٠ خوێندکار لە نەیجیریا ڕفێندراون

بەپێی ڕاپۆرتی یونیسێف، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە یەک هەزار و ٤٤٠ خوێندکار لە هێرشەکاندا بۆ سەر ٢٥ خوێندنگەی جیاواز لە نەیجیریا ڕفێنراون.

ناوەندی هەواڵ

 

سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونیسێف" ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە لەسەر ئەوەی لە نەیجیریا ڕوویدا لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا. لە راپۆرتەکەدا هاتووە، "هێرشەکان بۆ سەر خوێندنگاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە".

 

ئەو وڵاتە لە مانگی کانوونی دووەمەوە هێرشی کردووەتە سەر ٢٥ خوێندنگەی جیاواز کە تێیدا یەک هەزار و  ٤٤٠ خوێندکار ڕفێندراون، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە "منداڵان لە هێرشەکاندا کراونەتە ئامانج" و داوایان لە حکومەت کردووە کە ڕێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لەو ڕووداوانە.

 

قوتابخانەکان ناچار بوون پەروەردە هەڵپەسێرن

خوێندکارانی چەند قوتابخانەیەک لەم چەند مانگەی دواییدا لە ویلایەتی نەیجیریا بینو، کادونا، فلات، کاتسینا و زمفەرا ڕفێندراون، دوابەدوای ئەو هێرشانەش چەندین قوتابخانە و زانکۆ ناچارکران خوێندن ڕابگرن.

 

لە باکوری نەیجیریا چەکدارەکان کۆمەڵکوژ دەکەن و رفاندن و تیرۆری کۆمەڵگا هەژارەکان دەکەن.