١٣ هاوڵاتی مەدەنی لە ناوەڕاستی یەمەن گیانیان لەدەستداو و بریندار بوون

هێرشێکی حوسییەکان بۆ سەر ناوچەی حەناکا لە پارێزگای ئەلبەیزا لە ناوەڕاستی یەمەن، بووە هۆی ئەوەی ١٣ هاوڵاتیی مەدەنی گیان لەدەستبدەن و بریندار ببن کە سێیان ژنن.

ناوەندی هەواڵ

 

حوسییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی یەمەن کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن کە بە تاوانی جەنگ پۆلێن دەکرێن، بەپێی ڕێکخراوی یەکسانی بۆ ماف و ئازادیەکان، لەو ماوەیەدا مافی خەڵکی مەدەنی پێشێل دەکەن و موڵک و ماڵییان لەناو دەبەن.

 

لە ئامارێکی سەرەتاییدا، هێرشێکی حوسییەکان دوێنێ ٩ی کانوونی دووەم بۆ سەر ناوچەی حەناکا لە  ئەلقورەیشییە، سەر بە قەیفە ڕەداعە، لە پارێزگای ئەلبەیزا لە ناوەڕاستی یەمەن، بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ١٣ هاوڵاتی مەدەنی، لەنێویاندا سێ ژن و منداڵێک هەن.

 

ڕێکخراوی یەکسانی بۆ ماف و ئازادیەکان حوسییەکانی بە تەواوی بەرپرسیار زانی لەو تاوانانەی دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجامی دەدەن، کە بە تاوانی جەنگ پۆلێن دەکرێن و بەرپرسیارێتی تاوانکاری ئەنجامدەرەکانیان لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا تێناپەڕێت.

 

ڕێکخراوەکە داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و سەرجەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە، ڕێوشوێنی خێرا و یەکلاکەرەوە بەرامبەر حوسییەکان بگرنەبەر بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەریان بۆ ئەوەی پێشێلکارییە دووبارەکانیان بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی و مافی مرۆڤ لە ئەلبەیزا ڕابگرن.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی مافی مرۆڤی یەمەن ڕایگەیاندووە، حوسییەکان بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تانکی تەقینەوە، خەڵکی مەدەنی بێ چەک دەکەنە ئامانج، کە دەبنە هۆی زیانی گیانی و ماڵ و موڵکی مەدەنییەکان وێران دەکەن، ئەو تاوانانە بە “تاوانێکی جەنگی و ڕەنگدانەوەی سروشتی تاوانکاری حوسییەکان” پێناسە دەکات.