١٢ کەس لە کۆمەڵکوژییەکەی سیرین گیانیان لەدەستداوە
ژمارەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانەی لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بازاڕی گشتی لە شاری سیرین گیانیان لەدەستدا، گەیشتە ١٢ کەس.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ٢٨ی کانوونی دووەم، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان شوێنێکی بازاڕی لە ناوەندی شاری سیرین لە کانتۆنی فوراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆردومان کرد.
بەپێی دوایین زانیارییەکان ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە ١٢ کەس، هەروەها باس لەوەشکراوە کە لە هێرشەکەدا ١٣ کەس برینداربوون.
کۆمەڵکوژی سێیەم
لە ٢٧ی کانوونی دووەم، دەوڵەتی تورک لە گوندی ئەلجەماس، لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری عەین عیسا، لە کاتی هێرشی تۆپخانەیی بۆ سەر گوندەکە کۆمەڵکوژییەکی ئەنجامدا و لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستدا کە دووانیان منداڵ بوون.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٨ی کانوونی دووەم، تۆپبارانی گوندی ئوم هەرمێلی سەر بە زرگانێی کرد و لە ئەنجامدا کۆمەڵکوژییەکی دیکەی لێکەوتەوەو سێ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵێک بوو و٩ کەسی دیکەش برینداربوون کە زۆربەیان ژن بوون.
لەگەڵ هێرشەکەی سەر سیرین، دەوڵەتی تورک لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا سێ کۆمەڵکوژی لە ناوچەکەدا ئەنجامداوە.