١٢ کارمەندی تەندروستی لە لوبنان کوژران

لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەیەکی تەندروستی لە شارۆچکەی بورج قەلاویە لە باشووری لوبنان، لانیکەم ١٢ کارمەندی تەندروستی کوژران.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی لوبنان کە بنکەکەی لەسەر وەزارەتی تەندروستییە، لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەیەکی تەندروستی لە شارۆچکەی بورج قەڵاویە لە باشووری لوبنان، ١٢ کارمەندی تەندروستی گیانیان لەدەستداوە.

 

وەزارەتی تەندروستی ڕایگیاندووە، ژمارەی قوربانییەکان لەسەر بنەمای زانیارییە سەرەتاییەکانە و هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی لەناو داروپەردوودا گیریان خواردووە و ئەوانەی بێسەروشوێنن.