١١ ملیۆن منداڵ لە یەمەن لە قەیرانی مرۆییدان

یەمەن یەکێکە لەو وڵاتانەی لە گەورەترین قەیرانی مرۆییدایە و منداڵان لە داهاتوویان دابڕاون.

ناوەندی هەواڵ

 

یەمەن وەک یەکێک لە گەورەترین قەیرانە مرۆییەکانی جیهان دەمێنێتەوەو نزیکەی ٢١ ملیۆن کەس پێویستیان بەیارمەتی مرۆیی هەیە کە زیاتر لە ١١ ملیۆن منداڵی تێدایە.

 

ئەو قەیرانەی کە کاریگەری لەسەر منداڵان هەیە چۆنە؟

لە سەرەتای شەڕو ئاڵۆزییەوە کە لەو وڵاتە هەیە بەلایەنی کەمەوە ١٠هەزار منداڵ کوژراون هەزارانی دیکەشیان بۆ ناو شەڕەکە نێردراون، دوو ملیۆن منداڵیش لەناوخۆدا ئاوارەن هەروەها زیانگەیاندن و داخستنی خوێندنگاکان و نەخۆشخانەکان پەیوەندی منداڵانی بە  پەروەردەو خزمەتگوزاری تەندروستی تێکداوە زیاتر لە دوو ملیۆن منداڵ لەدەرەوەی قوتابخانەن.

 

هاوکات یەمەن تووشی یەکێک لەخراپترین قەیرانی خۆراکی جیهان بووە کە نزیکەی ٢.٣ملیۆن منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ تووشی بەدخۆراکییەکی زۆر بوون لەوانەش ٤٠٠ هەزاریان چاوەروان دەکرێت کە تووشی بەدخۆراکییەکی توند بن و ئەگەر چارەسەری بەپەلەیان پێنەگات ڕەنگە گیان لەدەستبدەن.