١٠ ملیۆن منداڵی ئەفغانی پێویستیان بە یارمەتی بەپەلە هەیە
ڕێکخراوی یونیسێف ڕایگەیاند منداڵانی ئەفغانستان لە دۆخێکی مەترسیداردان و بەپەلە پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە بۆ بەردوامبوونیان لە ژیان.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ،٢٣ ئاب، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان-یونسێف لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، نزیکەی یەک ملیۆن منداڵی ئەفغانی بەهۆی کێشەی تەندروستیی پەیوەندیدار بە بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن، ڕاشیگەیاند کە ١٠ ملیۆن منداڵی دیکەی ئەو وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی بەپەلە هەیە بۆ گەیشتن بە خواردنی پێویست.
بەپێی راپۆرتەکان لانی کەم ٢٠٠٠ پێشێلکاری مافەکانی منداڵان تۆمارکراوە لە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ئەفغانستاندا، لەلایەکی ترەوە ٤.٢ ملیۆن منداڵی ئەفغانی کە ٢.٢ ملیۆن منداڵی کچییان تێدایە، لە خوێندن بێبەش دەبن.
بەهۆی ئەوەی لەم چەند مانگەی دواییدا ٤٣٥ هەزار منداڵ و ژن لە ناوخۆی ئەفغانستان ئاوارەبوون، لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا بەهۆی وشکەساڵی و سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا و توندوتیژیەوە هۆشداریی داوە لە خراپتربوونی بارودۆخەکە.
ت.پ