ژنانی تل تەمر: مافی ژن دیاری و چاکە نییە مافی سروشتییە

ژنانی تل تەمر داوای مافە دەستورییەکانیان کرد سەبارەت بە دۆخی ژنان لە سووریا و دژی پێشێلکردنی ماف و بوونیان و ڕایانگەیاند، کە حکومەتی کاتی ناچارە دان بە ئیرادەی ژناندا بنێت.

سۆرگول شێخۆ

 

تل تەمر- بە هاتنی هەتەشە ژنانی سووریا چوونەتە قۆناغێکی نوێ. ژنە زاناکان بە پزیشک و مامۆستا و زۆرێک لە ژنانی پێشەنگ دەکوژرێن و دەڕفێنرێن و دەستدرێژی دەکرێتە سەر، ئێستا دۆخی ژنان لە سووریا بەرەو خراپتر دەچێت، ڕۆژانە ژنانی عەلەوی دەڕفێنرێن و ژمارەی ژنانی زیندانیش لە زیادبووندایە، ژنان لە سووریا بێسەروشوێن دەکرێن و ئیرادەیان ناناسرێت، لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا ژنانی کورد لە خەباتدان بۆ دەستەبەرکردنی دەستکەوتەکانی ١٤ ساڵەی خۆیان لە دەستووری سووریادا.

 

ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری تل تەمر کاردانەوەیان هەیە بەرامبەر بە دەستدرێژی و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە سووریا و داواکارییەکانیان دووپاتکردووەتەوە.

 

دۆخی ژنان لە سووریا زیان بە دۆخی ئابووری و ڕێکخراوەیی و خێزانییان دەگەیەنێت

هێڤیدار محەمەد عەلی ئاماژەی بەوەدا، کە دۆخی ئێستای ژنان لە سووریا زیان بە دۆخی ئابووری، ڕۆحی، ڕێکخراوەیی و خێزانیشیان دەگەیەنێت، هەڤیدار محەمەد جەختی لە گرنگی درێژەدان بە خەبات کردەوە و وتی: تا گەیشتن بە مافەکان خەبات دەکەن و سەپاندنی ئەقڵیەتی پیاوانە بەسەر ژنان قبوڵ ناکەن.

 

ئەو منداڵانەی لەسەر شەقامەکان کۆبوونەتەوە پێویستە بڕۆن

نەسرین سەلاح سەرنجی بۆ دۆخی ئابووری سووریا ڕاکێشا و وتی: توندوتیژی دژی ژنان زیان بە کۆمەڵگە دەگەیەنێت، سەرنجی بۆ ئەو منداڵانە ڕاکێشا کە کیسی نایلۆن لەسەر شەقامەکانی سووریا کۆدەکەنەوە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان دابین بکەن و داوای لە حکومەتی کاتی کرد ئاگاداری ئەو منداڵانە بن و دەرفەتیان بۆ بڕەخسێنن کە بچنە قوتابخانە و خوێندن وەربگرن.

 

با ژنانی سووریا بۆ خۆیان بوەستن و بۆ ئازادی خۆیان تێبکۆشن

نەسرین سەلاح هەوڵەکانی حکومەتی کاتی بۆ شکاندنی ئیرادەی ژنانی بەبیرهێنایەوەو داوای لە ژنانی سووریا کرد بۆ دەستکەوتەکانی ١٤ ساڵ بوەستنەوەو وتی: ژنان دەبێت خەبات بۆ ئازادی خۆیان بکەن، ڕێگە نەدەن دزەکان و چەتەکانی حکومەت ئەم ئازادییەیان لێ وەربگرن و هەڵوێستیان هەبێت.

 

نەسرین سەلاح داوای لە ژنانی سووریا کرد هەنگاوی بوێرانە بنێن و باوەڕیان بە خۆیان و هێزی خۆیان هەبێت و داوای چارەسەری پرسی ژنان و مافەکانیان بکەن، وتی: هیوامان بۆ ژنانی سوریا ئەوەیە کە هاوشێوەی ژنانی ڕۆژئاوا هەنگاو بنێن بۆ ئازادی خۆیان و داننان بە ئیرادەی خۆیان و داوای مافەکانیان بکەن.

 

”لەبری ئەوەی مافەکانی ژنان مسۆگەر بکرێت، بڕیار لە بەرژەوەندی پیاوان دەدرێت”

ئەیهان یونس ئاماژەی بەوەشکرد، لەبری ئەوەی حکومەتی کاتی بڕیار بدات بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی ژنان و دڵنیابوون لە پارێزراوی ژنان، وتی: هێرشی سیستماتیکی دژی ژنان هەیە، تا ئێستا بڕیارێکی ئەرێنیمان لە حکومەتی کاتیەوە نەبینیوە بۆ پاراستنی ژنان، بەڵام هەموو ڕۆژێک بڕیاری نوێ لە سووریا دەدرێت بۆ بەرەوپێشبردنی هۆشیاری پیاوان،

بۆیە ژنانی کۆیلە خەریکە منداڵی کۆیلە و کۆمەڵگەیەکی کۆیلە دروست دەکەن، هەوڵی حکومەتی کاتی هەیە بۆ پێشێلکردنی سیستەمی ژنان و ڕێگریکردن لە ئازادبوونی کۆمەڵگە و هەنگاونان بۆ دواوە.

 

”مافی ژنان سروشتییە، کەس ناتوانێت بە شتێکی ئاسایی وەریبگرێت”

ئەیهان یونس باسی لەوەشکرد، بە بێ مافی ژنان قبوڵ ناکەن دەستورێک بنووسن و وتی: حکومەتی کاتی پابەندە بە نووسینی مافی ژنان لە دەستووردا، چونکە ژنان نیوەی کۆمەڵگە پێکدەهێنن و نیوەکەی تر پەروەردە دەکەن، مافی ژن نادرێت، لێیاب دەسەندرێتەوە، هەروەها ئەو مافانەی کە لە ڕێگەی دەستوورەوە وەرمان گرتووە دەستەبەر دەکەین، هیچ کەسێک ناتوانێت سوود لە ژنان وەربگرێت چونکە مافەکانیان سروشتییە. دیاری نییە.

 

ئەیهان یونس لە کۆتای قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوان دەخرێنە ناو دەستوورەوە و دەبنە نموونە وتی: با باوەڕمان بە هێزی خۆمان هەبێت.