ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوودڵن لەبارەی گۆڕانکاری لە یاسای خێزان
لە مەغریب بۆ یاسای خێزان کە لە ساڵی ١٩٦٠ ئامادە کران و لەگەڵ خەباتی ژنان لە ساڵی ٢٠٠٤دا پێداچوونەوەی بۆ کرا، ئێستاش بڕیار دراوە کە گۆڕانکاری دیکەی تێدا ڕووبدات، ژنان لەمبارەیەوە دوودڵن.
حەنان حارت
مەغریب - دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی مەغریب لە ساڵی ١٩٥٨ یەکەم یاسای خێزان لە ١٩٦٠ پەسەند کرا، لەگەڵ خەباتی بزووتنەوەی ژنان لە مەغریب، دوای ٤٤ ساڵ و لە ساڵی ٢٠٠٤ گۆڕانکاری گرنگ لە یاساکەدا کرا، هەرچەندە یاسا نوێیەکە وەک شۆڕشێکی گەورە لەلایەن بزووتنەوەکانی ژنانەوە قبوڵکرا، بەڵام کاتێک هەندێک کێشە بە کردەوە دەرکەوتن، داکۆکیکارانی مافی ژنان خەباتیان کرد بۆ پەرەپێدانی زیاتری ئەم یاسایە، لە ئەنجامدا لە ساڵی ٢٠٢٢ لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە یاسای خێزان پێکهێندرا، دوای گفتوگۆی بەرفراوان لەگەڵ زیاتر لە ١٠٠٠ ڕێکخراوی مەدەنی و حزبی سیاسی و سەندیکا و پسپۆڕان، ١٣٩ ڕاسپاردە ئامادەکران.
دوای دوو ساڵ لە کۆبوونەوە و گفتوگۆ، پێشنیاری هەمووارکردنەوەی یاسای خێزانی مەغریب بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرا و دەخرێتە کارنامەی پەرلەمان تا لەلایەن حکومەتەوە پەسەند بکرێت و ببێتە یاسا.
"کاتژمێرێک بە کاری ماڵەوە بەسەر دەبەم"
حەلیمە ع.، کارکەری ماڵ بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە پێشوازی لە پێشنیارەکانی دامەزراندنی یاسای خێزان کردو وتی: یەکێک لەو خاڵانەی کە زۆرترین دڵنەوایی بە من بەخشی، کاری ژنان بوو لە ماڵەوە وەک بەشداریکردنێک لە پارەی هاوبەشی خێزانەکەدا، ئەمەش دەستکەوتێکە بۆ ژنانی مەغریب، وەک ژنێکی ماڵەوە چەندین کاتژمێر کاری ماڵەوە دەکەم، من ئاگاداری منداڵەکانم دەبم و بەرپرسیارێتی تریش لەسەر شانمە، بەداخەوە ئەو کارانەی لە ماڵەوە ئەنجامی دەدەم هەژمار ناکرێت، تەنانەت کەسیش سوپاسی من ناکات.
پێشنیارەکانی مافی میرات پەسەند کران
زۆر بابەت ڕێکخرا و لەلایەن ژنانی مەغریبەوە پێشوازی لێکرا، یەکێک لەوانە بۆ نموونە، ئەگەر دایکێک لە هاوبەشی ژیانی جیاببێتەوە و دووبارە هاوسەرگیری بکاتەوە، ئەوا مافی ئەوەی هەیە سەرپەرشتی منداڵەکانی بکات، هەروەها پێشنیارەکان بۆ کەمکردنەوە و سادەکردنی جۆرەکانی جیابوونەوە خرانەڕوو و کاتی بڕیاری جیابوونەوە کورتکرایەوە، لە پێشنیازەکاندا هاتووە کە هاوژینەکان مافی پاراستنی ماڵیان هەیە کاتێک یەکێکیان گیان لەدەستدەدات، سەبارەت بە میراتی منداڵانی کچیش ڕاسپاردەکانی ئەنجومەنی باڵای زانستی پەسەند کران.
فرەژنی و هاوسەرگیری پێشوەختەش لە بەرنامەی کاردایە
هەروەها گۆڕانکاری هەیە سەبارەت بە فرەژنی، چونکە لە کاتی ئەنجامدانی گرێبەستی هاوسەرگیریدا، ئەگەر هاوژینی یەکەم ڕێگەی پێنەدا، ڕێگە بە هاوسەرگیری دووەم نادرێت، ئەم مەرجە لە گرێبەستەکەدا دەخرێتە ناو گرێبەستەکەوە و ئەگەر ئەم مەرجە نەبوو، فرەژنی تەنها لەسەر هەندێک بنەمای یاسایی لەلایەن دادگاوە پەسەند دەکرێت.
قەدەغەکردنی هاوسەرگیری منداڵ
سەبارەت بە هاوسەرگیری منداڵ تەمەنی ١٨ ساڵی دیاری کراوە و مەرجی زۆر توند بۆ هاوسەرگیری لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا داندراوە، جگە لەوەش هاوسەرگیری بەبێ شایەتحاڵ بۆ خەڵکی مەغریبی کە لە دەرەوەی وڵات دەژین ئەنجام دەدرێت و دامەزراندنی دامەزراوەی نێوەندگیری و ئاشتەوایی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی ناوخۆییەکان لە پێشنیازەکەدا هاتووە.
"گرنگە بەڵام بەس نییە"
لەیلا ئیمیلی سەرۆکی کۆمەڵەی "دەستانی ئازاد" ڕایگەیاند کە ئەوان گۆڕانکارییەکانی یاساکە بە گرنگ دەزانن بەڵام بەس نییە و وتیشی: بەڵێ ئەم گۆڕانکاریانە هەنگاوی گرنگن بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و نزیکبوونەوە لە یەکسانی، بەڵام قەدەغەکردنی هاوسەرگیری کچان هەڵبژاردەی گەورەترین داواکاریی داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان بوو، هاوسەرگیری لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا هێشتا بۆ هەمووان کاریگەرە، دەبینن چۆن ئەم پرۆسەیە بە کردەوە جێبەجێ دەکرێت و بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی هەموو داواکارییەکان.