ئیشراق مقەتەری؛ دەنگی ژنان دژی هەڵاواردنی دادوەری

لە یەمەن کە ململانێکان لەگەڵ هەڵاواردندا یەکدەگرنەوە، ئیشراق مقەتەری، دادوەر وەک یەکێک لە دیارترین دەنگی ژنان دەردەکەوێت کە بەرگری لە مافەکانی ژنان دەکات.

فاتمە ڕەشاد

 

عەدەن – لە ماوەی ژیانی دەوڵەمەندی یاساییدا کە زیاتر لە دە ساڵ دەخایەنێت، ئیشراق مقەتەری، دادوەر کاری مەیدانی و چاکسازی دادوەری و داکۆکیکردن لە قوربانییەکان تێکەڵ کردووە و جێپەنجەیەکی نەسڕاوەی لەسەر سیستەمی دادوەری یەمەن بەجێهێشتووە.

 

لە وڵاتێکدا، کە بەهۆی ململانێکانەوە ماندوو و بارگرانی نەریت، ئیشراق مقەتەری بە بەردەوامی لە دەسەڵاتی دادوەریدا بەرەوپێش دەچێت، پاڵپشتی مافەکانی ژنان دەکات لە دژی سیستەمێکی کۆمەڵایەتی و یاسایی کە بەردەوامە لە پەراوێزخستنی ژنان و کەمکردنەوەی ڕۆڵیان.

 

ئیشراق مقەتەری کە خاوەنی بڕوانامەی یاساییە لە زانکۆی سەنعا و بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی ئەسیوت هەیە، بەشداری کردووە لە شکاندنی بەربەستەکان و بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکان و بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی یاساییەوە، بۆتە نموونەیەک کە دادپەروەری تەنها کاتێک بونیاد بنرێت کە دەنگی ژنان ببیسترێت و شکۆمەندی ژنان بناسرێت، ئەمڕۆ لە چوارچێوەی شەڕی چەکداریدا دیزەرتەیشنێکی دکتۆرا لەسەر ژنان ئامادە دەکات، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دادپەروەری بەبێ دادپەروەری بۆ ژنان ناتەواوە.

 

پیشەیەکی یاسایی کە لە پابەندبووندا نوقم بوو

لە سەرەتای کارکردنیدا لە سەندیکای پارێزەرانی یەمەن گەشتە یاساییەکەی دەستپێکرد، دواتر سەرکردایەتی بەشی یاسایی سەندیکای ژنانی یەمەنی کرد، پێش ئەوەی لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٥ پرۆگرامی پاراستنی یاسایی و داکۆکیکردن لە ئۆکسفام بەڕێوەببات، ئەو تەنها کارمەند نەبوو، بەڵکو دەنگێک بوو بۆ ژنانی دەستدرێژی و دەستبەسەرکراو، پاڵپشتی پێشکەشکردنیان لە دۆسیەکانی باری کەسی و بەرگریکردن لە مافەکانیان لەناو زیندانەکاندا، هەروەها کارەکانی بۆ دە زیندان لە سەرانسەری پارێزگا جیاوازەکانی یەمەن درێژبووەتەوە.

 

بەپێی ئامارەکانی، پاڵپشتی زیاتر لە سێ هەزار ژنی زیندانیکراو و چوار هەزار ژن لە دۆسیەکانی میرات و نەفەقە و سەرپەرشتیکردندا کردووە، ئەمە جگە لە خولی پەروەردەی هەزاران کارمەندی ئاسایش و لێکۆڵینەوە.

 

دوو هێندە ئاڵەنگاری لە ژینگەیەکی پیاوسالاریدا

١٠ ساڵ کارکردنی چڕوپڕ وایکردووە ببێتە شایەتحاڵ و داکۆکیکار لە پرسی ژنان لە سەرانسەری وڵاتدا، نەک هەر پشتگیری یاسایی نەکرد، بەڵکو هەوڵیدا چاکسازی لە پراکتیکەکانی دادوەریدا بکات، کارمەندانی ئاسایش و پارێزەران بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕابهێنێت، هەروەها لیژنەی کۆمەڵایەتی بۆ داکۆکیکردن لە پرسەکانی ژنان دابمەزرێنێت، وتی: کارمان کرد لەسەر پێشکەشکردنی پێشنیارەکان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، لەو ماوەیەدا وەک ڕاوێژکارێک کارم کردووە و هەموو ئەو کەسانەم ڕاهێناوە کە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان کاردەکەن.

 

بەڵام ڕێگاکە ئاسان نەبوو، وەک ئەو ژنانەی دیکە کە لە بواری یاساییدا کاردەکەن، ئەویش ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری ئاڵۆز بووەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ بەرپرسیارێتی خێزانی و پیشەیی خۆی، هەروەها مامەڵەی ڕۆژانەی لەگەڵ تاوانباران و قوربانییەکان.

باسی لە سەختی سەلماندنی لێهاتوویی خۆی کرد لە ژینگەیەکدا کە باوەڕی بە مافەکانی مرۆڤ نییە و ئەو سنووردارکردنە کۆمەڵایەتیانەی کە ژنانی دادوەرە گەمارۆ دەدەن، لە درەنگ گەشتکردنەوە تا ڕووبەڕووبوونەوەی دەنگۆ و هەڕەشە، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە گەورەترین ئاڵەنگاری سەلماندنی خۆم و بوونی خۆمە وەک ژنێک لە بوارێکدا کە زۆر کەس باوەڕیان بەوە نییە کە بوونمان هەیە، بەو پێیەی قورسترینە.

 

شکاندنی سترێیۆتایپەکان

سەرەڕای ڕوانگەی کۆمەڵایەتی باو لە یەمەن کە دەسەڵاتی دادوەری وەک پیشەیەکی پیاوانە سەیر دەکات، ژنان بوونی خۆیان دووپات کردووەتەوە و نموونەی سەرکەوتوویان پێشکەش کردووە، ئەمەش بەشداری کردووە لە گۆڕینی هەندێک تێڕوانین، بەڵام هێشتا هەندێک لە سەرکردە ئادایشیەکان لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ژنانی دادوەرە دا ناڕەزایی خۆیان نیشان دەدەن، وەک ئیشراق مقەتەری، وتی: سەرەڕای باڵادەستییان لە دەستپاکی و دوورکەوتنەوەیان لە دۆسیەکانی گەندەڵی.

 

ڕوونیشیکردەوە، سەرەڕای ئەو ئاڵەنگاریە بەرچاوانەی بەردەم ژنانی دادوەرە، پێویستە دوو هێندە هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ، بەو پێیەی ئاستەنگەکانی بەردەم ژنان لە دەسەڵاتی دادوەریدا ماونەتەوە و قووڵتر دەبنەوە، سەرەڕای هەوڵەکانی ژنەدادوەرە پێشەنگەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەیان و گۆڕینی چارەسەری کۆمەڵایەتی باو، ئەوەی زیاتر بابەتەکە ئاڵۆزتر دەکات، بەردەوامی هەندێک پراکتیزە کە بە کۆدکردنی ئایینی ناسراوە، بە شێوەیەکی شێواو بەکاردەهێنرێن کە ڕەنگدانەوەی بنچینەی ئایین نییە، بەڵکو بۆ پاساوهێنانەوە بۆ دوورخستنەوەی ژنان لە پۆستەکانی سەرکردایەتی و بڕیاردانی دامەزرندن، کە ئەمەش جیاکاری چەسپاندووە نەک لەناوبردنی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا هەندێک تێڕوانینە نەریتییەکان ڕۆڵی ژنان سنووردار دەکەن بۆ بوارە تایبەتەکانی وەک پەروەردە، پەرستاری، یان پۆستە کارگێڕییەکان، لە کاتێکدا، پیشەکانی دەسەڵاتی دادوەری، داواکاری گشتی و یاسا بە دۆمەینی تایبەتی پیاوان دادەنرێت، وەک ئەوەی بۆ ژنان نەگونجاو بن، ئەم تێگەیشتنە تەنها ڕەنگدانەوەی پاشماوەی سیستەمێکی جیاکاری قووڵە، ئەمەش ژنانی دادوەرە دەخاتە ململانێیەکی بەردەوام لەگەڵ کۆمەڵگەیەکدا کە ڕەتیدەکاتەوە دان بە لێهاتووییاندا بنێت و بەرەنگاری بەهێزکردنیان دەبێتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی دادوەری و سەرکردایەتی.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە بەهێزکردنی ژنان لە بواری دادوەریدا تەنها بە بوونی ئیرادەی سیاسی ڕاستی لە لایەن بڕیاردەرانەوە بەدەست دێت، کە تەواوکەری هۆشیاری کۆمەڵایەتی و ئامادەیی ژنان بۆ بەشداریکردن لەم پیشەیە بەرپرسیارانە، زۆرێک لە ژنان سەرکەوتوو بوون لە جەختکردنەوە لەسەر بوونی خۆیان و دابینکردنی نموونەی پیشەیی بەرز، کە وردە وردە بەشداری کردووە لە گۆڕینی تێڕوانینی پیاوان بۆ بوونی ژنان لە دەسەڵاتی دادوەریدا، بەڵام ئەم گۆڕانکارییە بەشێکی ماوەتەوە و هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستی قبوڵکردنی تەواو یان هەمەلایەنە.

 

دۆسیە هەستیارەکانی مافی مرۆڤ

وەک بەشێک لە کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، ئیشراق مقەتەری کار لەسەر کەیسەکانی دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانە و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و ئەشکەنجەدان دەکات، بەبێ جیاوازی لە نێوان پارێزگارەکاندا، پێی وایە دادپەروەری گوازراوە تەنها بە دابینکردنی دادپەروەری و قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکان دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت، وتی: ئێمە بەبێ جیاوازی لە هەموو پارێزگاکان کاردەکەین، چونکە ئامانجەکە دادپەروەری و گەڕاندنەوە و دڵنیابوونە لەوەی تاوانباران لە سزا ڕزگاریان نەبێت.

 

سەرەڕای کاریگەرییە ڕوونەکانی لەسەر دەسەڵاتی دادوەری، ئیشراق مقەتەری دان بەوەدا دەنێت کە دۆسیەی ژنان هەیە، کە هێشتا نەگەیشتوونەتە دادگاکان بەهۆی هەڵاواردنی کۆمەڵایەتی کە مافەکانی ژنان تێکدەدات، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامە لە کارکردن، پرسی ژنان لە پێشەنگی پێویستیەکانی دادەنێت، پێی وایە گۆڕانکاری لە دانپێدانان دەست پێدەکات و بە ئیرادە و کۆڵنەدان بەردەوام دەبێت.

 

ئیشراق مقەتەری، دادوەر بەم ئیرادەیە ڕێگایەکی پڕ لە ئاڵەنگاری خۆش دەکات، جێپەنجەیەکی لەبیرنەکراو لەسەر دەسەڵاتی دادوەری یەمەن بەجێدەهێڵێت، کە بەهۆی باوەڕێکی پتەوەوە ژنان شایەنی دادپەروەرین و دەبێت دەنگی ئەوان ببیسترێت، هەرچەندە بەربەست هەبێت.