یانەکانی ژنان لە ناو کامپەس؛ بەشێکە لە بزووتنەوەی ژنان
یانەکانی ژنان هەوڵدەدەن دیدێکی فێمینیست لە ناو کامپەسدا بەرەوپێش ببەن لە ڕێگەی ڕێکخستنی چالاکییەکان و گەورەکردنی دەنگی ژنان لە ڕێگەی پەخشی ڕادیۆییەوە.
نەزیهە بوسەعیدی
تونس – شانبەشانی ئەو پشتگیرییە ئەکادیمییەی کە زانکۆکە پێشکەشی دەکات، خوێندکاران بەگشتی پێویستیان بە شوێنێکی ئازاد هەیە بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکانی پەروەردەیی و هۆشیارکردنەوە، بەشداریکردن لە کۆمەڵگەی مەدەنی و دەستکردن بە فێربوون دەربارەی کاروباری گشتی، هەر لەو ڕوانگەیەوەیە کە کۆمەڵەی دەنگەکانی ژنان لە چەندین کۆلێژ ە یانەی ژنانی دامەزراندووە.
سەفا بیاری، ڕێکخەری کۆمەڵەکە بۆ یانەکانی ژنان وتی: یانەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ لە پایتەختی تونس دەستیان پێکرد، دواتر فراوانکران بۆ پارێزگاکانی سۆس و جەندوبا. سیمینار و چالاکییە ڕۆشنبیرییە جیاوازەکان ڕێکدەخەن کە گرنگن بۆ خوێندکاران، جیا لە کارە ئەکادیمییەکان.
ئامانجی سەرەکی ئەم یانانە بەشداریکردنە لە دروستکردنی کەشێک بۆ دەربڕینی ئازادی خوێندکاران و پشوودان لە خوێندن، هەروەها زۆربەی ئەو خوێندکارەکان کە بەشدارن لە یانەکاندا، خوێندنی یاسا دەکەن، بەو پێیەی ئەم یانانە یارمەتیدەرن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و پێشکەشکردنی پەروەردەی یاسایی.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو کاتەوەی یانەکان خراونەتە کار، هەستمان کردووە کە خوێندکارەکان دەیانەوێت بەشداری بکەن و چالاکییەکانمان بە دەرچەیەک زانیوە بۆ ئەوەی خۆیان دەرببڕن و بەشداری لە کەشی ئازاددا بکەن.
بە سەرنجدان بە بڵاوبوونەوەی توندوتیژی لە ژینگەی زانکۆدا، وتی: هەوڵدەدەین دەستپێشخەرییەکی لەو شێوەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی جێبەجێ بکەین، هەروەها توێژینەوەیەکمان لەسەر توندوتیژی ئەلیکترۆنی لەنێو خوێندکاران ئەنجامدا، تیشکمان خستە سەر گروپەکانی خوێندکاران لە پایتەخت، دەسەڵاتداران چاودێری هەموو ئەو دیاردانەی دەکەن کە چاودێری دەکەن، بەتایبەتی هەر جۆرە توندوتیژییەک کە بەرکەوتەییان دەبێت، جا چ لە گواستنەوەی گشتی کە بەکاریدەهێنن بۆ گەیشتن بە زانکۆ یان لەناو زانکۆ، هەروەها ئەو توندوتیژییە ئەلیکترۆنییەی کە لە ماڵپەڕەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بەرکەوتەییان دەبێت.
سەبارەت بەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی یانەکان بوونەتەوە، وتی: لەم ماوەیەی دواییدا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک سەختی و ئاستەنگ بووینەوە، بەو پێیەی ڕێگریمان لێکرا لە بەشێک لە زانکۆکانی پایتەخت چالاک بین، کە لە ماوەی ساڵی خوێندنی ڕابردوودا بە شێوەیەکی یاسایی چالاک بووین، نازانین بۆچی.
سەفا بیاری ئاماژەی بەو ڕاگەیاندراوە کرد کە لەسەر ئەم بابەتە بڵاویان کردۆتەوە: ڕاگەیاندراوێکمان سەبارەت بەو نادادپەروەرییە بڵاوکردەوە، کە لەم دواییانەدا لە یەکێک لە زانکۆکان تووشی بووین، ئەم ڕەتکردنەوەی ناڕەوایە جۆرێک لە دوورخستنەوە و سنووردارکردنی چالاکیی خوێندکاری و مەدەنی پێکدەهێنێت، کە پێشێلکردنی مافی خوێندکارانە بۆ ڕێکخستن و دەربڕینی خۆیان و بەشداریکردن لە ژینگەی زانکۆدا، ئەو مافانەی کە بەپێی یاسا نسۆگەریکراون و پێوەرە ئەکادیمییەکان.
”وروژاندنی پرسی فێمینیست لەناو زانکۆکاندا”
مەریەم بن خەلیل، خوێندکاری قۆناغی یەکەمی ماستەر لە یاسای گشتی لە کۆلێژی زانستە یاسایی، کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان لە تونس، هەروەها چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەندامی یانەکانی دەنگی ژنان، وتی: یانەکانی ژنان هەوڵدەدەن ڕێبازێکی فێمینیستی لەناو کامپی زانکۆدا بەرەوپێش ببەن بە ڕێکخستنی چالاکییەکان، لە ڕێگەی گەورەکردنی دەنگی ژنان بۆ دەستپێکردنی ڕادیۆ حوریە لەناو زانکۆکان،ڤکار لەسەر ئامادەکردن و بەرھەمھێنانی ڤیدیۆ دەکات لەسەر بابەتگەلێکی جێی بایەخی پرسی ژنان و ھەوڵدەدات چالاکییەکان لەناو زانکۆدا ڕێکبخات.
ڕوونیکردەوە، چالاکییەکمان ڕێکخست دەربارەی ژنان و کاری سەندیکاکان، لەو ڕێگەیەوە هەوڵماندا ئەم بابەتە لەناو زانکۆدا بوروژێنین، شایەتحاڵی گرنگمان هەبوو کە پێشکەشی خوێندکارانمان کرد، هەروەها کەشی گفتوگۆکردن لەسەر پرسە فێمینیستەکان لەناو زانکۆدا دروست دەکەین.
سەبارەت بەو بابەتانەی لەناو یانەکانی ژنان باس دەکرێن، مریەم بن خەلیل وتی: ئێمە گرنگی بە هۆشیارکردنەوەی خەڵک دەدەین سەبارەت بە دیاردەی توندوتیژی دژی ژنان و توندوتیژی ڕەگەزت ئێمە باسمان لە دیاردەی ژنکوژی کرد و هەوڵدەدەین هەرجارێک ئامار بخەینەڕوو و لە زۆر ڕوانگەی کۆمەڵایەتی و دەروونی و یاساییەوە لە دیاردەکە تێبگەین. کۆلێژی یاسا کاردەکات بۆ خستنەڕووی ئەو دەقە یاساییانە کە پێویستە هەبن.
جەختی لەوە کردەوە، کە زۆر گرنگە بابەتی فێمینیست لەناو زانکۆکاندا وروژێنرێت، هەروەها بانگهێشتی سەرجەم خوێندکارانی ژن و پیاو دەکەین کە ئارەزووی ئەو بابەتەیان هەیە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکانی ژنانەوە بکەن بۆ ئەوەی یانەکانی ژنان لە زۆرترین زانکۆدا ئامادەبن.