"لە دژی هاوسەرگیری لە تەمەنی بچوکدا پێویستە ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر"

پارێزەرانی ژنان ڕایانگەیاند هاوسەرگیری لە تەمەنی بچوکدا لە ئەسکەندەریا بڵاو بووەتەوە و پێویستە ڕێوشوێنی تاوانکاری دژی ئەو هاوسەرگیرییە بگیرێتەبەر.

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە- هاوسەرگیری لە تەمەنی بچوکدا کە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە لە هەندێک وڵاتدا بەردەوامە، لە لێکۆڵینەوەکاندا هەژاری، نزمی ئاستی خوێندن، بێکاری، ژمارەی زۆری منداڵان، ڕۆڵی جێندەری و نەریتەکان وەک هۆکاری هاوسەرگیری منداڵان دەستنیشان کراون.

 

نموونەی هاوسەرگیری لە تەمەنی بچوکدا لە ئەسکەندەریایە، کە یەکێکە لە گەورەترین شارەکانی میسر، ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ کە نەیویست ناوی ڕاستەقینەی ئاشکرا بکرێت، لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزاکەی کردووە، وتی:  دایک و باوکم وتیان چارەنووسی من ئەوەیە کە هاوسەرگیری بکەم و خێزانێکم هەبێت، کاتێک منداڵ بووم، خۆم بینی دایکی سێ منداڵ بووم. ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر بڕیاری داوە بۆ منداڵەکان بژی و پەشیمان بووەتەوە لەو هاوسەرگیرییەی کە خێزانەکەی بە "چارەنووس" نیشانیان داوە.

 

"ژنان نازانن مافەکانیان پێشێل دەکرێت"

سەنا ڕەمزی، پارێزەر ئاماژەی بەوەکرد چەندین هاوسەرگیری لە تەمەنی بچوکدا لە ئەسکەندەریا هەیەو وتی: لەبەر ئەوەی منداڵە کچەکە بچوکە بە پێی پێویست نییە و هاوسەرگیرییەکە سەرکەوتوو نابێت، دوای ماوەیەک لە ژیانی، بە ڕوونی ئەنجامەکانی دەبینێت، سەرەتا دڵخۆشە بەو کڕین و دیاریانەی کە لەو کاتەدا پێی دەدرێت، بەڵام نازانن مافەکانیان پێشێل کراوە، چەند ساڵێک دوای ئەوەی هاوسەرگیری دەکات و منداڵی دەبێت، ئەمجارە دەست دەکات بە گەڕان بەدوای ڕێگایەکدا و هەست دەکات ژیانی بەستراوەتەوە، بۆ نموونە، بڕیاری ئازادبوونی دەدات، زۆر کەس لە کاتی هاوسەرگیریدا ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی و زایەندی دەبنەوە، ناتوانێت قسە بکات لە ترسی ئەوەی گوێی لێناگیرێت، خێزانەکانیش دەیشارنەوە.

 

"تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هانی هاوسەرگیری دەدەن"

ئامانی شەوقی باجوری، پارێزەر ڕایگەیاند کە ڕێژەی بەرزی جیابوونەوە پەیوەندی بە هاوسەرگیری لە تەمەنی بچوکدا هەیە، هەروەها ئاماژەی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرد کە هانی هاوسەرگیری دەدەن و وتی: ماڵپەڕ هەیە کە هانی هاوسەرگیری دەدات و منداڵانی کچیش هەن کە گرنگی بەو ماڵپەڕانە دەدەن، ئەمڕۆ، ئێمە پێویستمان بە وەڵامی ئەو پرسیارانە هەیە دەربارەی ئەوەی چۆن منداڵان گەورە دەکرێن، چۆن پەروەردە دەکرێن، چۆن خۆیان بۆ داهاتوو ئامادە دەکەن؟ بە تایبەتی، پەروەردە لەسەر توندوتیژی دژ بە ژنان دەبێت لە خێزاندا دەستپێبکات، پێویستە بزووتنەوەکان ڕاست بکرێنەوە و هۆشیاری دروست بکرێت.

 

ئامانی شەوقی باجوری ئاماژەی بەوەشکرد هاوسەرگیری لە تەمەنی بچوکدا پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە و خێزانەکان منداڵان ناچار دەکەن ژیانێک بژین کە بەپێی تەمەنیان نییە، منداڵان هیچ شتێک دەربارەی پێداویستییەکانی خێزان نازانن، بۆیە پێویستە ڕێکاری یاسایی بگیرێتەبەر.