توندوتیژی دژی ژنان لە عێراق خراپتر دەبێت و چالاکوانان هۆشداری دەدەن

چالاکوانانی عێراق جەختیان لە گرنگی دابینکردنی ناوەندێکی پارێزراو بۆ پاراستنی ژنان کردەوە، لەگەڵ گرنگیدان بە خولی پەروەردە بۆ خۆپاراستن و پێشکەشکردنی پاڵپشتیی دەروونی و تەندروستی پێویست بۆ زیانبەرکەوتووانی توندوتیژی.

ڕەجا حەمید ڕەشید

 

عێراق- کوشتنی هەمسە جاسم، چالاکوانی مافی مرۆڤ لە شاری کوت لەم دواییانەدا، دەنگۆیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمەش یەکەم تاوان نەبوو کە ژنانی چالاکوانانی لە عێراقدا کردە ئامانج، ئەم تاوانە جارێکی دیکە تیشکی خستەوە سەر ڕاستی بەردەوامی توندوتیژی دژی ژنان، لە نێوان نەبوونی یاسای ڕێگریکردن.

 

چالاکوانان و داکۆکیکارانی مافی ژنان جەختیان لەوەکردووەتەوە، کە ئەوەی ڕوودەدات دەرئەنجامی کەڵەکەبووی ساڵانێکە لە پشتگوێخستنی یاسادانان و چاوپۆشیکردن لە پێشێلکارییەکان و نەبوونی میکانیزمی پاراستن و لێپرسینەوە، ئەمەش وایکردووە ژنان لە عێراق زیاتر بەرەوڕووی توندوتیژی و کوشتن ببنەوە، بەتایبەتی لە ناو بازنەی خێزانی یان کۆمەڵایەتی خۆیانەوە.

 

نەبوونی یاسا

نیزال توما، چالاکوان هۆکاری زیادبوونی گشتی کوشتن و توندوتیژی لە عێراق گەڕاندەوە بۆ ئەو تێکچوونە ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئاسایشی کۆمەڵگەکە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، ڕوونیشیکردەوە، دیاردەی کوشتنی ژنان وەرچەرخانێکی مەترسیدار و خێراتری بەخۆیەوە بینیوە لەئەنجامی دەرنەکردنی یاسای دژە توندوتیژی خێزانی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، ئەم شکستە خزمەت بەو ناوەڕۆکە سیاسیانە دەکات، کە لایەنە سیاسییەکان سەپاندویانە و ژنان قوربانی سەرەکی ئەم پشتگوێخستنەن.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، ئەگەر یاسایەک بۆ ڕێگریکردن لە بێ سزای دەربکرایە، دەکرا ئەم دیاردەیە سنووردار بکرایە، یاسایەک کە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکوانانی ناوەوە و دەرەوەی عێراق بانگەشەی بۆ دەکەن، کوشتنی ئەم دواییەی بان تاریق، پزیشکی وەک نموونە هێنایەوە و وتی کە دۆسیەکە بە خێرای چاوەڕواننەکراو داخراوە.

هاوکات ئاماژەی بە کوشتنی هەمسە جاسم، چالاکوانی مافی مرۆڤ کرد، کە لەبارەیەوە هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن دەسەڵاتی ئاسایشی واست دەرنەچووە تاوەکو دوای چەند ڕۆژێک ڕاگەیاندراوێک لەلایەن وەزیری ناوخۆوە دەرکرا، کە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی ڕاگەیاند، وتی: چاوەڕوانی ڕاپۆرتی لیژنەکە دەکەین، بەڵام پێدەچێت ڕۆشنایی ڕۆژ نەبینێت و ئەگەر دەربچێت، پێدەچێت بەپێی خواستی ئەوان بگونجێت.

 

پێی وایە کۆمەڵگە کەمتەرخەم نەبووە لە پاڵپشتی کردنی پرسی ژنان بەتایبەت لە ڕێگەی هەوڵی ڕێکخراوەکانی ژنانەوە، بەڵام ئەو ڕێکخراوانە بەهۆی ئەو فشار و هەڵمەتەی لە دژی ئەو ڕێکخراوانە دەستپێکرا، بڕیاردەری کاریگەر نەبوون، سەرەڕای ئەوەش، ئەم ڕێکخراوانە بێکار نەبوون، بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی ژنانی عێراق، کە هەڵمەتی هۆشیاری و پەروەردەیان لەسەر مافەکانی ژنان ئەنجامدا، داوای هەموارکردنەوەی ئەو یاسایانەیان دەکرد کە یاسای بە توندوتیژی دژی ژنان دەدەن.

 

ئاماژەی بە دیارترین ئاڵەنگاری بەردەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد، واتە پشتبەستنی حکومەت بە یاسا بەسەرچووەکان، وەک یاسای سزادانی عێراقی و یاسای خزمەتگوزاری شارستانی، جگە لە پەراوێزخستنی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری، بەتایبەتی دوای پەسەندکردنی هەموارکردنی یاسای باری کەسی بەپێی ئەوەی بە "یاسای باری کەسی جەعفەری" ناسراوە، کە ڕۆڵی دادوەر و دادگاکانی هەڵوەشاندەوە، بەم شێوەیە ڕێگە بۆ عەقڵیەتی خێڵەکی دەکاتەوە کە مافەکانیان لە ژنان بسەنێتەوە و پەراوێزیان بخات و تەنانەت مافی ژیانیان لێ زەوت بکات.

عەقڵیەتی پیاوسالاری و خێڵەکی

رەفا عەلی، چالاکوانی ڕاگەیاندن، ڕایگەیاند، شێوازی باوی کۆمەڵایەتی زۆرترین کاریگەری لەسەر زیادبوونی ژمارەی کوشتن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان هەیە، هەم بە ئاشکرا ڕاپۆرت دەکرێت و هەم بە بێدەنگی پەردەپۆش دەکرێت، کۆمەڵگەی عێراقی بە سروشت کۆمەڵگەیەکی پیاوسالارییە و خاوەن کارەکتەری خێڵەکیە، ئەمەش بەشدارە لە چەسپاندنی کولتووری توندوتیژی دژی ژنان.

 

ڕوونیشی کردەوە، کە پەرەپێدانی نموونەی پاراستن سەرەتا لە چالاککردنی هۆشیاری یاسایی و جێبەجێکردنی ڕێکارە یاساییەکانی پەیوەست بەو کەیسانەی ژنان قوربانی دەبن، جا ژنانی کارکەر بن یان مافی ئازادی ڕادەربڕینیان بەکاربهێنن، هەروەها ڕووداوەکانی وەک کوشتنی هەمسە جاسم، پارێزەر لە کوت و هەروەها ژنانی دیکەی کار لە بوارە جیاجیاکان و تەنانەت ئەوانەی کە لە کێشەی بنەماڵەدا تێوەگلاون، هێنایەوە.

 

سەبارەت بە ڕۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕوونیکردەوە، کە بریتییە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەو مەترسیانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە، بەتایبەتی کاتێک کەیسەکانی توندوتیژی پەردەپۆش دەکرێن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کاریگەرییە نەرێنییەی کە ئەمە لەسەر کۆمەڵگە بە گشتی هەیەتی، بوونی ژنان نوێنەرایەتی بەشێکی بنچینەی و دانەبڕاوی ژیان دەکات و دەبێت بپارێزرێت.

 

سەبارەت بەو ئاڵەنگاریانەی کە ڕووبەڕووی ئەم ڕێکخراوانە دەبنەوە، وتی لە چوارچێوەی یاساییدا دەسەڵاتەکانیان سنووردارە، داوا دەکات دەسەڵاتی فراوانتر بدرێت بە هەندێک ڕێکخراوی تایبەتمەند، کە بتوانن هێڵی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەزگا حکومی و ئاسایښییەکان و تەنانەت لەگەڵ شێخەکانی خێڵەکیش دابمەزرێنن، بە ئامانجی چاودێریکردنی ئەم حاڵەتانە و کارکردن بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی.

 

بێ سزایی

سوهەیلە عەبدولحوسێن، چالاکوان پێداچوونەوەی بە هۆکارە سەرەکییەکانی پشت زیادبوونی ژمارەی کوژراوەکانی ئەم دواییەی عێراق کرد و ئاماژەی بەوەدا، دیاردەکە دەگەڕێندرێتەوە بۆ کۆمەڵێک هۆکار، دیارترینیان بەردەوامبوونی داب و نەریتی خێڵەکییە کە توندوتیژی دژی ژنان لە ژێر دەستەواژەکانی وەک "شۆردنی شەرمەزاری" یان "بەرگریکردن لە شەرەف"، جگە لە لاوازی جێبەجێکردنی یاساکانی ڕێگریکردن لە توندوتیژی خێزانی و نەبوونی یاسای تایبەت کە ژنان لە توندوتیژی ڕەگەزی بپارێزێت.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە وتاری کۆمەڵایەتی پیاوسالاری دەسەڵاتی کۆمەڵایەتی جیاکاری بە پیاوان دەبەخشێت و پێگەی ژنان کەم دەکاتەوە و توانای بەدەستهێنانی مافەکانیان لاواز دەکات، جگە لەوەش کەمی هۆشیاری کۆمەڵگە لە مافەکانی ژنان، پەروەردەنەکردن لەسەر بەهاکانی یەکسانی و ڕێزگرتن لەناو خێزان و کۆمەڵگەدا و دیاردەی بێ سزا هەیە، کە زۆرجار تاوانباران لێپرسینەوەی ڕاستییان لەگەڵدا ناکرێت، ئەمەش هاندەری دووبارەبوونەوەی تاوانەکانە.

 

جەختی لە پێویستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ ڕێگریکردن لەم تاوانانە و پاراستنی ژنان، داوای دەرکردنی بەپەلەی یاسایەکی دژی توندوتیژی خێزانی کرد، لەوانەش میکانیزمی کاریگەر بۆ ڕاپۆرتکردن و پەناگ و لێپرسینەوەی دادوەری، هەروەها داوای کرد ڕۆڵی دەزگا ئاسایشییەکان و دادوەرییەکان چالاک بکرێت لە لێپرسینەوە لە تاوانباران و ڕێگریکردن لە نیشتەجێبوونی خێڵەکی کە مافە یاساییەکان پووچەڵ دەکەنەوە.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە دامەزراندنی پەناگەی پارێزراوی بۆ ئەو ژنانەی کە هەڕەشەی توندوتیژی یان کوشتنیان لەسەرە هەنگاوێکی پێویستە، شانبەشانی بەرزکردنەوەی پەروەردەی کۆمەڵایەتی و ڕاگەیاندنی سەبارەت بە یەکسانی و مافەکانی ژنان و بەرەنگاربوونەوەی قسەی وروژێنەر دژی ژنان، هەروها جەختی گرنگی خولی پەروەردەی ئەفسەرانی پۆلیس و دادوەر کردەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسەکانی توندوتیژی خێزانی و ڕەگەزی بە شێوەیەکی مرۆیی، هاوکات باشترکردنی باری ئابووری و کۆمەڵایەتی ژنان لە ڕێگەی بەرنامەکانی بەهێزکردن و هەلی پەروەردەیی و دامەزراندن.

 

سوهەیلە عەبدول حسێن تیشکی خستە سەر ڕۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە پاڵپشتیکردنی قوربانیانی توندوتیژی و خێزانەکانیان لە ڕێگەی پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونی و یاسایی و بەڵگەنامەکردنی تاوان و پێشێلکارییەکان، بۆ ئەوەی بیانخەنە بەرچاوی بیروڕای گشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، هەروەها ڕێکخستنی هەڵمەتی هۆشیاری بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ڕەگەزی و گۆڕینی چەشنە کۆنەپەرستییە نەرێنییەکان سەبارەت بە ژنان، داکۆکیکردن و کاریگەری لەسەر سیاسەتە گشتیەکان بە لە گرنگترین ڕۆڵەکانی ئەو ڕێکخراوانە زانی، پاڵ بە پەرلەمان و حکومەتەوە دەنێت بۆ دەرکردنی یاسایەک کە پارێزگاری لە ژنان بکات.

 

سوهەیلە عەبدول حوسێن، چالاکوان باسی لە کۆمەڵێک ئاڵەنگاری بەردەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد لەم چوارچێوەیەدا، لەوانە فشارە کۆمەڵایەتی و خێڵەکییەکان کە ڕێگری لە هاوکاریی قوربانیان یان خێزانەکانیان دەکەن، پاڵپشتی لاوازی حکومەت و نەبوونی بودجەی پێویست بۆ بەرنامەکانی پاراستن و هۆشیاری، هەروەها سنووردارکردن و هەڕەشە ئاسیشییەکان کە ڕووبەڕووی ڕێکخراوەکان و چالاکوانانی بەرگری لە مافی ژنان دەبنەوە، هەروەها سەختی دەستڕاگەیشتن بە قوربانییەکان لە گوندەکان یان ناوچە دوورەکان بەهۆی داب و نەریتی باو، جگە لەوەش نەبوونی داتابەیسێکی فەرمی و ڕون لەسەر کوشتنی ژنان هەیە، ئەمەش بەڵگەنامە و بەدواداچوون ئاڵۆزتر دەکات، هەڵاواردن لەناو هەندێک دامەزراوە فەرمییەکان ڕێگری دەکات لە هەماهەنگی کاریگەر لە نێوان ڕێکخراوەکان و دەزگاکانی حکومەتدا.