نەبوونی کۆمسیۆنی یەکسانی ڕەگەز لە مەغریب ئایا پابەندبوونی دەستوور بە یەکسانی دەخاتە مەترسییەوە؟
کەلێنی نێوان دەقە یاساییەکان و جێبەجێکردنی ڕاستەقینەی مافەکانی ژنان هەر بەردەوامە، مەغریب وەک مۆدێلێکی سەرنجڕاکێش دیارە، بەتایبەتی دوای پەسەندکردنی دەستووری ساڵی ٢٠١١ کە بنەمای یەکسانی تەواوی ڕەگەزی تێدابوو، کۆمیسیۆنی یەکسانی ڕەگەزی دامەزراند.

حەنان حارت
مەغریب-نەبوونی کۆمسیۆنی یەکسانی ڕەگەزی لە مەغریب پرسێکی بەرچاوە، پرسیاری زۆر لەبارەی پابەندبوونی دەوڵەت بە جێبەجێکردنی دەستوور و بنەمای یەکسانی نێوان ژنان و پیاوان دەوروژێنێت، ئەمە بە تایبەتی دوای زیاتر لە دە ساڵ بەبێ چالاکبوونی ئەمە بو جەستەیە جێگەی نیگەرانییە،چی ڕێگری دەکات لە جێبەجێکردنی ئەم پابەندبوونە دەستوورییە؟
ئایا نەبوونی ئەم دەستەیە دەتوانێت ببێتە مەترسی لەسەر مافەکانی ژنان لە مەغریب؟
دواکەوتنی چالاککردنی کۆمسیۆنی یەکسانی ڕەگەزی لە مەغریب لە چوارچێوەیەکی ناوچەییدایە، بە گۆڕانکاری سیاسی تایبەتمەندە، لە نێوان ئەو وڵاتانەی کە پێشکەوتنیان لە دامەزراندنی میکانیزمی دژە جیاکاریدا بەدەستهێناوە، ئەوانی دیکە کە بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی فشارە نێودەوڵەتی، ناوخۆییەکان بۆ گەیشتن بە کەمترین ئاستی دادپەروەری ڕەگەزی.
سەبارەت بەم پرسانە، خەدیجە ڕەباح،چالاکوانی مافی مرۆڤ، ئەندامی کۆمەڵەی دیموکراتی ژنانی مەغریب، یەکێک لە دەنگە دیارەکانی ژن کە داکۆکی لە دامەزراندنی کۆمیسیۆنەکە دەکات، باسی لە پاشخانی ئەم بەربەستە،کاریگەرییەکانی لەسەر ڕستی ژنانی مەغریب، هەڵوێستی کۆمەڵەکەی سەبارەت بەم دواکەوتنە کرد، نەبوونی ئەم کۆمیسیۆنە بە نیشاندەرێکی ڕوونی نەبوونی ئیرادەی سیاسی بۆ جێبەجێکردنی بنەمای یەکسانی زانی، جەختی کردەوە کە کۆمیسیۆنەکە تەنها داواکارییەکی یاسایی نییە، بەڵکو پابەندبوونێکی دەستووری ڕوونە کە لە ماددەی ١٩ی دەستووری ساڵی ٢٠١١دا هاتووە، یاسا ڕاستەقینەی پەسەندکردووە،بەڵام هێشتا جێبەجێ نەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ژنانی مەغریب لە ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی چالاککردنی ئەم دەسەڵات بوون، بەڵام دواخرا بۆ دوای پەتای کۆڤید-١٩، لەگەڵ دەستپێکردنی خولی حکومەتی ئێستا لە ساڵی ٢٠٢١، هیوا نوێ بووەوە، بەداخەوە لە ساڵی ٢٠٢٥دا هیچ پێشکەوتنێک بەدی نەهاتووە، ئەمە پشتڕاستکردنەوەی نەبوونی ئیرادەیەکی ڕاستەقینە بۆ جێبەجێکردنی میکانیزمەکە بۆ یەکسانی.
خەدیجە ڕەباح جەختی لەوە کردەوە کە دەستەی یەکسانی یەکێکە لەو میکانیزمە جەوهەریانەی کە توانای چاودێریکردنی کەموکوڕییەکانی سیاسەتی گشتی و ڕەچاوکردنی ڕێزگرتنیان لە بنەماکانی یەکسانی هەیە. لەڕاستیدا سروشتێکی نیمچە دادوەریی هەیە، ڕێگە بە ژنان دەدات لە ئەگەری جیاکاریدا پەنای بۆ ببەن.
ناوبراو نیگەرانیی کۆمەڵەی دیموکراتی ژنانی مەغریبی دەربڕی سەبارەت بە نەبوونی ئۆرگانی خاکی بۆ یەکسانی و دەرفەتی یەکسان، کە بەپێی یاساکانی ڕێکخراوەیی پێکهاتە ناوخۆییەکان دامەزراون، ئاماژەی بەوەشکرد کە دەوڵەت هیچ ئاماژەیەکی بەهێزی بۆ دەسەڵاتە ناوخۆییەکان نەناردووە بۆ چالاککردنی ئەو پێکهاتانە و دابینکردنی سەرچاوەی پێویست بۆ بەجێگەیاندنی ڕۆڵی خۆیان.
سەبارەت بە هەڵوێستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی مەغریب سەبارەت بە پرسەکانی یەکسانی ڕەگەزی، خەدیجە ڕەباح وتی، " سەکۆی پەکین دەستوورێکی جیهانییە بۆ مافەکانی مرۆڤی ژنان، تیشکی خستەسەر ١٢ بوارى ستراتیژی، لەوانە نەهێشتنى هەڵاواردن، بەهێزکردنى ئابوورى، بەرەنگاربوونەوەى هەژاری، بەستنەوەى پرسەکانى ژنان بە گۆڕانى کەشوهەوا، لەگەڵ ئەوەشدا، سی ساڵ دواتر، ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بۆشایی بەرفراوان لە نێوانیاندا پابەندبوونەکانی ڕاگەیەندراو و جێبەجێکردنی ڕاستەقینە لەسەر زەوی دەردەخەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، خەمڵاندنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە هەرێمەکەمان پێویستی بە زیاتر لە ١٣٠ ساڵ هەبێت بۆ بەدەستهێنانی یەکسانی، ئەمە تیشک دەخاتەسەر خێرایی پێشکەوتنەکان، پرسیارێک بۆ مەغریب دروست دەکات: ئایا دەیەوێت هەمان ڕێگای وڵاتانی خەباتکار بگرێتەبەر، یان ئاواتەخوازە پێگەیەکی پێشەنگ لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا هەبێت؟
مەغریب خاوەنی ئەو توانایە جیۆپۆلەتیکی و مرۆییەیە، کە وای لێدەکات ببێتە مۆدێلێک بۆ ناوچەکە، بەڵام پێویستی بە بڕیاری سیاسی بوێرانە، سیاسەتی یەکگرتوو، هەمەلایەنە هەیە لە بوارەکانی پەروەردە، تەندروستی، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، بەهێزکردنی ئابووری ژنان.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ناتوانین لە دیارنەبوونی ئامرازی کاریگەر بۆ کردەوە باسی دیموکراتی بکەین، ئێمە لە ساتێکی مێژوویی گرینگداین، نەبوونی میکانیزمی دامەزراوەیی، دیارترینیان کۆمیسیۆنی یەکسانی، لێدانێکە لە دەستوور و بنەمای یەکسانی، کە تەڤگەری ژنانی مەغریبی دەیان ساڵە بۆی تێکۆشاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای ٣٠ ساڵ، هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی تیشکی خستۆتەسەر کەلێنێکی بەرچاو لە نێوان قسەکردن و بەکارهێناندا، لە نێوان پابەندبوونە ڕاگەیەندراوەکان، جێبەجێکردنی ڕاستەقینە لەسەر زەوی، "جێبەجێکردن" لێرەدا بە واتای گۆڕینی ئەم پابەندبوونانە بۆ یاسا، سیاسەت،دامەزراوەکان، لێپرسینەوە، میکانیزمی خۆپارێزی، پاراستنی کاریگەرانەی مافەکانی ژنانە، هەڵسەنگاندنە نێودەوڵەتییەکە دەریدەخات کە ڕێگاکە هێشتا درێژە و بەربەستی بەرچاو هەیە،هەندێک وڵاتی باکووری دەریای ناوەڕاست توانیویانە ئەم بەربەستانە تێپەڕێنن، بەڵام وڵاتانی باشوور، بەتایبەتی ئەوانەی لە ڕۆژهەڵات و باکوور ئەفریقا، هێشتا ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری پێکهاتەیی دەبنەوە.
سەبارەت بە داهاتووی مەغریب، خەدیجە ڕەباح ڕوونی کردەوە، "ئێمە لە ناوچەیەکی جیۆپۆلەتیکی بەرچاودا هەڵکەوتووین، توانای ئەوەمان هەیە لە پێشەنگی وڵاتان بین، بەتایبەتی لەسەر ئاستی ئەفریقا و مەغریب، تەنانەت لە ڕووی هاوکاری لەگەڵ باکووری دەریای ناوەڕاست،گەلی مەغریب، چ ژن و پیاو، پابەندبوونی قووڵی خۆیان بە بەهاکانی مافی مرۆڤ دووپاتکردووەتەوە،ئەم پابەندبوونە بە ڕوونی بووە، لە ڕێگەی بەشداریکردنی بەرفراوانی کۆمەڵگە لەگەڵ دۆسی فەلەستین، بەرگریکردن لە ژنان و منداڵان لە غەززە نیشانیدا.
سەبارەت بە هەڵوێستی کۆمەڵەکەی، ئاماژەی بەوەشکردووە، "نامانەوێت مەغریب لەنێو ئەو وڵاتانەدا پۆلێن بکرێت کە لە پێوەرەکانی یەکسانیدا دواکەوتوون، جا چ لە بواری پەروەردە، تەندروستی، بەهێزکردنی ئابووری، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، یان دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکان، بەردەوام چاودێری سیاسەتە گشتییەکان دەکەین، تێبینیش دەکەین، هەموو ڕۆژانی پێنجشەممە، دامەزراندن و گۆڕانکاری لە دامودەزگا گرنگەکاندا ڕادەگەیەنرێت، وەک ئەنجومەنی ئابووری، کۆمەڵایەتی،ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەڵام ئەم گۆڕانکارییانە بەس نین ئەگەر ئیرادەیەکی ڕاستەقینە بۆ جێبەجێکردنی یەکسانی لە ڕێگەی سیاسەتی یەکگرتوو و هەمەلایەنە نەبێت، نەبوونی کۆمسیۆنێک بۆ یەکسانی و بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە جیاکارییەک، لاوازیی ئیرادەی سیاسی بۆ جێبەجێکردنی یەکسانی پشتڕاست دەکاتەوە.
ڕوونیکردەوە کە پێوەرەکانی ئێستا پێویستیان بە شیکاری قووڵ نییە،وتیشی: رێژەی بەشداری ژنان لە هێزی کاردا لە ٢٠% تێناپەڕێت، بێکاری لەنێوانیاندا بەربڵاوە، توندوتیژی دژی ژنانیش لە هەڵکشاندایە، چ لە شار ،چ لە ناوچە گوندنشینەکان، جگە لە پرسە یاساییەکان، دیارترینیان یاسای سزادان و یاسای خێزانە".
ڕەخنەی لە نەبوونی میکانیزمە خاکییەکان گرت، کە بەپێی یاساکانی ڕێکخراوەیی کۆمەڵگەکان دامەزراون، وەک یەکسانی، هەلی یەکسان و کۆمسیۆنی ڕەگەزپەرستی، دەوڵەت هیچ ئاماژەیەکی بەهێزی بۆ دەسەڵاتە ناوخۆییەکان نەناردووە، بۆ چالاککردنی ئەم کۆمسیۆنانە، دابینکردنی توانا پێویستەکان بۆ بەجێگەیاندنی ڕۆڵی خۆیان، لە چاودێریکردنی سیاسەتە گشتیەکان،هەڵسەنگاندنی تا چەند بنەمای یەکسانی یەکدەخەن.
خەدیجە ڕەباح ئەندامی کۆمەڵەی دیموکراتی ژنانی مەغریب لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەمڕۆ ئێمە لە ساتێکی مێژوویی چارەنووسسازداین، نەبوونی ئەو میکانیزمانە لێدانێکی لە دەستوورە، ناتوانین باسی دیموکراتی بکەین بەبێ ئەوەی کەرەستەی کارکردن بە دەسەڵاتی پێبدرێت، دەمانەوێت مەغریب خۆی وەک پێشەنگێک لە ئەفریقا و ناوچەکەدا پێگەی خۆی بخات، بەڵام بە زمانی مافەکانی مرۆڤ،ڕاستی دیموکراتی نەک دروشم.