ماڵی ژنان لە قامیشلۆ سەرەڕای ئاستەنگە ئاسایشی و مرۆییەکان لە بەهێزکردن بەردەوامە

ماڵی ژنان لە قامیشلۆ بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پاراستنی ژنان و منداڵان لە توندوتیژی و پاڵپشتیکردنی کۆچبەرە ناوخۆییەکان و پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری یاسایی و کۆمەڵایەتی و هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە مافەکانی ژنان.

ئەسما محەمەد

 

قامیشلۆ-لە نێوان گرژییە ئاسایشییە ئاڵۆزەکان و قەیرانە مرۆییەکان کە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای گرتووەتەوە، ماڵی ژنان لە قامیشلۆ بەردەوامە لە کاری دڵسۆزانە و یەکلاکەرەوەی خۆی لە کەرتی کۆمەڵگە و مافی مرۆڤدا.

 

ڕۆڵی ماڵی ژنان لە پشتیوانی ڕاستەوخۆ زیاترە، پاراستنی ژنان و منداڵان و بەهێزکردنیانە لە ڕووی یاسایی و کۆمەڵایەتییەوە و پێشخستنی هۆشیاری لە مافەکانی ژنان لەناو کۆمەڵگەدا دەگرێتەوە.

 

بەهیە موراد، کارگێڕی ماڵی ژنان لە قامیشلۆ، ڕایگەیاند کە دامەزراوەکە هەرگیز لە پاڵپشتیکردنی ژنان و کۆمەڵگەی ناوخۆیی نەوەستاوە، سەرەڕای ئەو بارودۆخە ناوازبو ئاڵۆزەی کە ناوچەکە نزیکەی مانگێکە تووشی بووە، هەروەها ماڵی ژنان بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دیکەی ژنان، کاریان کردووە بۆ دابینکردنی پاراستنی هەمەلایەنە بۆ ژنانی بەرکەوتەی توندوتیژی و هەڕەشە، جگە لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونی، کۆمەڵایەتی، یاسایی بۆ دایکان و منداڵان، هاوکات مسۆگەرکردنی بەردەوامی مافە ئابووری و یاساییەکانیان، بۆ ئەوەی ژنان لە پێشەنگی پاراستن و گەشەپێدانی کۆمەڵگەدا بمێننەوە.

 

ڕوونی کردەوە کە ماڵی ژنان لە نزیکەوە چاودێری دۆخی کۆچبەرەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی کردووە کە گەیشتوونەتە ناوچەکە و پاڵپشتییەکی هەمەلایەنەی بەشێوەیەکی پارێزراو و کارا پێشکەش کردوون، هەوڵەکانی ڕێکخراوەکە بریتی بوون لە دابینکردنی شوێنی .انەوە لە پەناگە و خوێندنگە و مزگەوتەکاندا، هەروەها دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک دۆشەک و بەتانی و کەلوپەلی ناوماڵ، بە هاوکاری لەگەڵ دەزگا مرۆییە ناوخۆییەکان.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە گروپەکە لە سەرانسەری ناوچەکاندا جێگیرکراوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پشتگیری بگاتە هەموو کەسێک کە پێویستیان پێیەتی، لەگەڵ بەدواداچوونی ورد بۆ هەر حاڵەتێکی مسۆگەرکردنی ئەوەی کە هیچ ژنێک یان منداڵێکی کچ تووشی توندوتیژی یان پەراوێزخستن نەبێت، چاودێری هەمەلایەنە و چاودێری بەردەوام پێشکەش بە هەموو سودمەندان دەکرێت، هەروەها کارەکانی ناوەندەکە تەنها لە پاڵپشتی داراییدا سنووردار نییە، بەڵکو پاراستنی یاسایی و کۆمەڵایەتیش دەگرێتەوە، ناوەندەکە بەدواداچوون بۆ کەیسەکانی پاڵپشتی منداڵان دەکات، ڕاوێژکاری یاسایی پێشکەش بەو دایکانە دەکات کە داهاتیان جێگیرە، هاوکارە لەگەڵ دەزگاکانی ئاسایش بۆ دڵنیابوون لە پارێزراوی ژنان و منداڵانی کچ.

 

ماڵی ژنان لە ڕێگەی هێڵی گەرمی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە پەیوەندی لەگەڵ ژنان دەکات بۆ دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی ئامۆژگاری و هاوکاری خێرا لە دۆخە لەناکاوەکاندا، بەمەش پارێزگارییەکی بەردەوام پێشەکەش دەکات و ڕێ لە هەر پێشێلکارییەکی مافەکانی ژنان دەگرێت.

 

”کۆبوونەوەکانی هۆشیاری چڕ”

بەهیە موراد باسی لە ڕۆڵی بەرچاوی هۆشیارکردنەوەی ڕێکخراوەکە کرد و ئاماژەی بەوەدا، کە ناوەندەکە کۆبوونەوەی هۆشیاری چڕ بۆ ژنان ئەنجام دەدات سەبارەت بە مافە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکانیان، ئاگاداریان دەکاتەوە لە خزمەتگوزاری و سەرچاوەی بەردەست، لەوانەش چۆنیەتی تۆمارکردنی سکاڵا و پاراستنی خۆیان و منداڵەکانیان، هەروەها ئەم دەستپێشخەرییانە بەشێکن لە پلانێکی گشتگیر بۆ بەرزکردنەوەی سەربەخۆیی ژنان و بەهێزکردنیان بۆ ئەوەی ڕۆڵی تەواوی خۆیان لە کۆمەڵگەدا بگێڕن، چ لە ڕووی ئابووری و چ لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە، دڵنیابوون لە بەشداریکردنیان لە هەموو بوارە کاریگەرەکاندا.

 

ڕوونیشیکردەوە، ماڵی ژنان بە هاوکاریی نزیک لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دیکەی ژنان وەک کۆنگرەی ستار و دەستەی ژنان کاردەکات بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی شۆڕشی ڕۆژئاوا بەدەستیهێناوە، هەروەها بەشداری ژنان لە پۆستەکانی پێشەنگایەتی و کارگێڕییەکان، لەسەر بنەمای هاوبەشی و یەکسانی ”٥٠-٥٠”، کە بەردەوامی و پاراستنی ئەو دەستکەوتانە مسۆگەر دەکات و ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی کۆمەڵگەیە بە گرنگی بەشداریکردنی ژنان لە بڕیاردان و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی هاوسەنگ و گشتگیر.

 

بەهیە موراد ڕوونیکردەوە، کە دیارترین ئاستەنگەکانی بەردەم ژنان لە ناوچەکەدا پەیوەندییان بە "پاراستن لە توندوتیژی و فشارە ئابوورییەکان و گرانی تێچووی ژیان"ەوە هەیە، ژنان نوێنەرایەتی دڵی کۆمەڵگە دەکەن و پایەیەکی بنەڕەتییان هەیە لە بونیادنانی ئابووری ناوخۆیی و پاراستنی یەکگرتوویی خێزان و کۆمەڵگەدا، لە کۆتاییدا وتی: ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا هەڵبژاردن نییە، بەڵکو پێویستییەکە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و پێشکەوتنی کۆمەڵگە، ئەوان شایەنی هەموو پشتیوانی و دانپێدانانێکن بۆ ڕۆڵیان و گرنگیدان لە هەموو بوارەکاندا.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا بەهیە موراد جەختی لە گرنگی بەردەوامی هاوکاری نێوان دامەزراوەکانی ژنان و دەسەڵاتە مەدەنی و ئاسایشییەکان کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی پشتیوانی هەمەلایەنە بۆ ژنان و پاراستنی مافەکانیان و بتوانن ڕۆڵی کۆمەڵایەتی و ئابووری خۆیان بە ئازادی و شۆنەندیەکی تەواوەوە بەڕێوەببەن، هەروەها ماڵی ژنان لە پێشەنگی دامودەزگاکانی بەرگری لە مافەکانی ژنان دەمێنێتەوە، کە ئاماژەیەکی بنەڕەتی بۆ هەموو ژنێک کە بەدوای پاراستن و پشتیوانی و یەکسانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەگەڕێت، لە هەمان کاتدا پابەند دەبێت بە بنەما مرۆییەکان و بەها شۆڕشگێڕییەکان کە وایکردووە ژنان ببێتە چەقی گۆڕانکاری و کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتنخواز.