لەعێراق هاوسەرگیریی منداڵ سەرهەڵدەداتەوە

لە کۆمەڵگا پیاوسالارەکاندا نە شوێنێک بۆ ژن هەیە و نە ئیرادەیەک هەیە، ئەم دواکەوتووییە کە قالبێکی لە ناو کۆمەڵگادا وەرگرتووە بە یاسایی دادەنرێت و بە لایەنی ئایینی و یاسایی و کۆمەڵایەتی پراکتیزە دەکرێت، هاوسەرگیری منداڵ یەکێکە لەو دۆخە خراپانە، لە عێراق کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ دوای ئەوەی لەلایەن برازای باوکیەوە دەستدرێژی کرایە سەر، باوکی هەوڵیدا هاوسەرگیری پێبکات.

 

غوفران ئەل-رازی

بەغدا -  بارودۆخی هاوسەرگیری لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵییەوە جارێکی دیکە لە سایەی کۆمەڵگا و نەریتە عەشایەرییەکان لە عێراق زیادی کردووە و بووەتە ڕۆژەڤ.

 

ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا بڵاوکراوەتەوە، مشتومڕی بەرفراوانی لەسەر دیاردەی دەستدرێژیی سەر گەنجانی عێراق و چیرۆکی کچێکی لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا هێنایە بەرباس.

دایکی کچەکە لە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوت کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویکردۆتەوە و داوا لە دەزگا حکومییەکان دەکەن کچەکەی لە دەستی باوکی ڕزگار بکەن ئەو باوکەی بڕیاری هاوسەرگیری لەگەڵ برای ژنی دووەمی دا لە دەرەوەی دادگا و بە رێگەی نایاسایی،  ئەمەش رای گشتی جوڵاند و هانی چالاکوانانی دا کە کەمپینێک ڕێکبخەن بۆ فشارخستنە سەر دەسەڵات بۆ هەڵسوکەوتکردن و بەگژداچوونی ئەوەی کە بەتاوانی "لەسێدارەدانی پێشوەختە لەدژی کچە عێراقیەکە" وەسف کرا.

 

وەزارەتی ناوخۆ هاوسەرگیری منداڵی ئاسایی بینی

وەڵامەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەرسوڕهێنەر بوو لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمدا بڵاوی کردەوە، تێیدا هاتووە: "یاسا رێگە بە هاوسەرگیری منداڵێکی گەنج دەدات لە ڕێگەی مۆڵەتی باوکییەوە"، هەروەها لە بەیاننامەکەدا شەپۆلێکی تووڕەیی لای ئەو چالاکوانانە بەرزکراوەتەوە کە ڕەخنەیان لە وەزارەتی ناوخۆ گرتووە و هەڵسوکەوتی وەزارەتی ناوخۆیان بە نایاسایی زانیوە بەتایبەتی دوای بانگەشەکانی وەزارەت کە "هاوسەرگیری بە ڕەزامەندی باوکی کراوە".

 

باوکی ویستی کچەکەی هاوسەرگیری لەگەڵ دەستدرێژیکەرەکەدا بکات

دایکی کچەکەش کە هەر لە تەمەنی گەنجیدا هاوسەرگیریی کردووە، ڕایگەیاند، کە کێشەکە گەشەی کردووە و باوکی کچەکە بە هاوسەرگیری هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەی داوە و وتی: "دوای ئەوەی کچەکەم پەیوەندی بە منەوە کرد و داوای یارمەتیی کرد، جگە لە گواستنەوەی کەیسەکەی بۆ ڕای گشتی هیچ چارەسەرێکم نەدۆزیەوە چونکە ئەوەی بەسەر کچەکەمدا هاتووە تاوانە تاوانی دەستدرێژی سێکسی و هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵیدا بوو".

 

یاسای باری کەسێتی عێراق ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩، کچ دەبێت تەمەنی١٨ ساڵی تەواو بکات تا بتوانێت هاوسەرگیری بکات، هەروەها لە تەمەنی زوودا هاوسەرگیری تۆمەتبار دەکات و بە هاوسەرگیری زۆرەملێی دەزانیت.

 

 

"ئەمە تەنیا هاوسەرگیری منداڵەکە نییە، بەڵکو حاڵەتی دەستدرێژی و هاوسەرگیرییە لەگەڵ دەستدرێژیکەردا"

چالاکوان بەنین ئیلیاس بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاندو کە ڕاستەوخۆ بەدوای دۆسیەی کچەکە و دایکیدا کەوتوە و پەیوەندی بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە کردووە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی کچەکە و دابەشکردنی فایلەکە، ئەو بابەتە پەیوەندی بە شێوازی هەڵسوکەوتی کۆمەڵگاوە هەیە، هاوسەرگیری کردن لەگەڵ کچێکی تەمەن ١١ ساڵ وەک دەستدرێژی سەیر دەکرێت ئەو پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئێستا مەسەلەکە تەنیا پەیوەندی بە هاوسەرگیری کچێکی کەم تەمەنیەوە نییە، بەڵکو دۆسیەی دەستدرێژی سێکسی و هاوسەرگیری قوربانییەکەیە لەگەڵ دەستدرێژیکەرەکە.

 

"بە عەقڵییەتی پیاوسالاریی، پیاوانی عێراق بەپێی لۆژیکی خۆیان هەڵسوکەوت دەکەن"

نادا ئەلعەبدی مامۆستای زانکۆ و بایەخدار بۆ کاروباری ژنان، ئەوە دەبینێت کە عەقڵییەتی پیاوسالاریی پیاوانی عێراق ڕێگەیان پێدەدات پەیڕەوی ئەو لۆژیکە بکەن کە بڕوایان پێیە، هەرچەندە ئەوان بەرپرسیارن لە پاراستنی ژنان.

دووپاتی دەکاتەوە کە خاڵەکانی کۆنتڕۆڵ و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگای عێراق، جگە لە ئاماژەدان بە ئایین، بە ئاماژەدان بە یاسا و عەشایەر و ویژدانەکان نوێنەرایەتی دەکرێن و لاوازی یاسا و سروشتی کۆمەڵگەی عەشیرەتی ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لەم ئەنجامەدا.

لە کۆتاییدا جەختی لەوەکردەوە کە پێویستە یاسا کاری خۆی بکات و تۆمەتبارانی پشت هاوسەرگیری پێشوەخت ڕووبەڕووی پۆلیس و دادگا بکرێنەوە.