جەستەی تێر لە برین و چاوی كوێرکراو... ژنانی ئوردن لە نێوان تاوان و سەنگەری "تۆمەتبارکردن" دا
لە سایەی پاشەکشەی هۆشیاریی کۆمەڵایەتیدا، مەودای نێوان ئەوەی ژن پێویستی پێیەتی لە پاراستن و ئەوەی بەڕاستی لەناو کۆمەڵگەدا ڕووبەڕووی دەبێتەوە فراوانتر دەبێت، لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە، ترس و پاشکۆیەتیی ئابووری و کولتووری بێدەنگی زۆرێک لە ژنان دەچەوسێننەوە.
بەرائەت ئەکرەم
ئوردن ـ ئامارەکانی کوشتنی ژنان لە ئوردن ئیتر تەنها ئاماری ساردوسڕ نین کە لە بڵاوکراوەکاندا بخوێنرێنەوە، بەڵکو گۆڕاون بۆ هاوارێ کپکراو کە لە ژێر خۆڵەمێشی ڕاستیەکی توندتر و دڕندانەترەوە دەردەکەون، مەرگ بە تنۆکە بووە بە کۆتایی؛ بەڵکو ئەشکەنجەیەکی تۆقێنەر پێشڕەوی دەکات کە بە ساردوسڕی ئەنجام دەدرێت، لە کوێرکردنەوەی چاو، لەپارچەپارچەکردنی جەستە، تاوەکو دەگاتە پاڵنەر بۆ خۆکوشتن.
ئەمە گۆڕانکارییەکی مەترسیدارە لە پێکهاتەی تاواندا، کە عەتاف رەوزان،، بەڕێوەبەری ڕادیۆی ”بلد” و چالاکوانی مافی مرۆڤ، دەیخاتە بەر دەم ڕووی ڕاستیەوە، وتی: مەبەست تەنها کۆتاییهێنان بە ژیان نەبووە، بەڵکو تێکشکاندنی قەوارەی مرۆڤایەتیی ژنە تاوەکو دوایین هەناسە.
یاساکانی پێشکەوتوو و هۆشیاریی پاشەکشەپێکراو
سەرەڕای ئەوەی گۆڕانکارییە یاساییەکانیمدوایی لە ئوردن هەنگاوی پێشکەوتوویان نا بەرەو پاراستنی خێزان، بەڵام کێشەی ڕاستەقینە لە پشت دیوارەکانی کولتووری باوە و پاشەکشەی هزرییەوە دەوەستێت کە شەقام و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆراکی پێدەدەن.
چالاکوانی مافی مرۆڤ عەتاف رەزوان وتی: ئەمڕۆ شایەتحاڵی پاشەکشەیەکی کۆمەڵایەتیی تۆقێنەرین بەرامبەر بە دۆسیەکانی ژنانین. هەوڵێکی بەرنامە بۆ بۆدراو هەیە بۆ ناشرینکردنی وێنەی دامەزراوە مافییەکان، تۆمەتبارکردنی هەر کەسێک کە بەرگری لە کەرامەتی ژن دەکات بە ڕۆژئاواییبوون و جێبەجێکردنی ئەنداڵەکان بۆ لەکەدارکردن، ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان وەک سیداو ناشرین کراون و بە تێکدانی کۆمەڵگە بەستراونەتەوە، فشارە ئابوورییە سەختەکان لەگەڵ پاشەکشەی متمانە بە سیستەمی مافی مرۆڤی جیهانی یەکیان گرتووە، بۆ ئەوەی شەقامەکە پاڵ بە تەوەرەیەکی پارێزگارەوە بنێت کە ڕۆژ بە ڕۆژ توندتر و دڕندەتر دەبێت لەسەر حیسابی مافی ژنان.
لە ماڵە داخراوەکاندا، ژنان باجی ”پۆشاک” و ”ترس لە سەرشۆڕی” بە جەستە و گیانیان دەدەن، ژن بێدەنگ دەبێت و بێڕێزیی دوای بێڕزای دەچێژێت، لە ترسی ناوی ’’ژنەبەر’’’ یان تۆمەتی «تێکدانی ماڵ»، تاوەکو دەرفەتی ڕزگاربوون لەدەست دەدات و ژن دەگاتە نەخۆشخانە بە مردووی یان بە جەستەیەک کە کەمئەندامییەکی هەمیشەیی هەڵگرتووە.
عەتاف رەوزان ئاماژە بەوەی بەوەشکردوە، که ژن هەمیشە لە یەکەم قۆناغەوە لە بەردەم توندوتیژیدا ناوەستێت؛ کۆمەڵگە زۆر جار فێری بێدەنگی و بەرگگرتن و ترس لە دەرئەنجامەکانی دەکات، لەگەڵ کۆبوونی ئەم ترسەدا، پاشکۆیەتی دەگۆڕێت بۆ کۆت و بەندێک کە لە کۆتاییدا دەیباتە بەرەو چارەنووسێکی قورستر. بۆیە، تێکشکاندنی سووڕی توندوتیژی تەنها بە ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانبار دەست پێ ناکات، بەڵکو لە تێکشکاندنی پاشکۆیەتی و گەڕانەوەی سەربەخۆیی دەست پێ دەکات.
وتیشی: کاتێک ژن مافی خۆی لە میراتدا بەدەست دەهێنێت، سەربەخۆیی ئابووریی خۆی، ئازادی لە ڕەفتارکردن بە سامان و بڕیارەکانیدا، دەنگەکەی هێز پەیدا دەکات و بوونی قورسایی دەبێت، بەهێزکردنی ئابووری تەنها خاوەندارێتی پارە نییە، بەڵکو یەکێکە لە گرنگترین پایەکانی ئارامی و کەرامەت و توانای هەڵبژاردن، قەڵغانێکی بنەڕەتییە کە ژن دەپارێزێت و پێگەی لەناو خێزان و دەرەوەیدا بەهێزتر دەکات.
دادگاییکردنی قوربانی... ٢٥ ساڵ لە پاساوهێنانی بکوژ
لە ڕاستی چارەکە سەدەیەک کارکردنی مەیدانی لە ڕۆژئاوای لێکۆڵینەوە و داکۆکیکردن لە دۆسیەکانی ڕەگەزیی، عەتاف ڕەوزان وردەکاریی دۆسیەکانی بیرهێنایەوە کە لە یادەوەریدا هەڵکەندراون بۆ ئەوەی کەمکوڕیی وتاری باو ئاشکرا بکات کە هەمیشە بەدوای پاساوێکدا دەگەڕێت بۆ تاوانبار و قوربانییەکە دەخاتە ژێر دادگاییکردنەوە.
وتیشی: خراپترین شتێک کە دەکرێت بەسەر ڕۆژنامەنووسێکدا بێت ئەوەیە کە ببینێت قوربانییەکە دوو جار دادگایی دەکرێت، جارێک لەلایەن تاوانبارەوە، جارێک لەلایەن کۆمەڵگەوە، هێشتا چیرۆکی فاتمە بە بیرمە کە هاوژینەکەی چاوەکانی دەرکرد تەنها لەبەر ئەوەی هەوڵیدا منداڵەکانی بپارێزێت، ئەو ژنە گەنجە پەنابەرەی کە کوژرا بە تۆمەتی گومان و لێکۆڵینەوەکان دواتر بێتاوانی ئەویان سەلماند..! لە هەردوو حاڵەتەکەدا، کۆمەڵگە هاتە دەرەوە بۆ پرسیارکردن: بۆچی هاوژینەکەت تووڕە کرد؟، بۆچی خۆت خستە ناو شوێنی گومانەوە؟!.
جەنگی بوون نەک تەنها بڕگەكانی یاسا
پاراستنی ژنان بە دەقی یاسایی دابڕاو و بە پەناگەی سنووردار تەواو نابێت، بەڵکو بە بوونی ڕاگەیاندنێکی هۆشیار دەبێت کە ژنان لە ژوورەکانی هەواڵ و شوێنەکانی بڕیارداندا سەرکردایەتی بکەن، بۆ ئەوەی هاوبەشێکی ڕاستەقینە ببن لە بونیادنانەوەی هۆشیاریی گشتی و نەهێشتنی کولتووری توندوتیژی لە ڕیشەوە.
لە کۆتایی وتەکانیدا، عەتاف ڕەزوان ەتی: ئامارەکان درۆ ناکەن، و ئەوان ڕاستییەکی ئازاربەخش ئاشکرا دەکەن، جەنگی ئێمە ئەمڕۆ ئیتر سنووردار نییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی، بەڵکو ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوەیەکی کۆمەڵایەتیی پەردەپۆشکراو دەبینەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ژن وەک مرۆڤێکی تەواو ماف و کەرامەت.