"جێبەجێ نەکردنی مافی هیوا بۆ ڕێگریکردن لە جەستە و فکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە"
شادیە ئەبوبەکر، پسپۆری یاسایی نێودەوڵەتی دەڵێت: دەوڵەتی تورکیا کەیسی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ناوخۆیی کردووە، تا وڵاتانی دیکە نەتوانن دەستوەردان لە کەیسەکەدا بکەن، بە گوێرەی ئەو یاساییەی سزا دراوە ناتوانن و ڕێگەنادەن کەس دەستوەردان بکات.

هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ هەبوونی " مافی هیوا " مافێکی یاسایی و نێودەوڵەتییە کە کورد زیندانیانی کورد لە تورکیا لێی بێبەشن، لە ناو زیندانیانی کورد بە تایبەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە هەبوونی مافی هیوا بێبەش دەکرێت، لە کاتێکدا دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە ڕێگەی جێبەجێ کردنی مافی هیواوە بۆ سەرجەم زیندانییەک لە پاش ٢٥ ساڵ زیندانی دەبێت ئازاد بکرێت، بەڵام دەوڵيتی تورکیا بۆ ڕیبەر عەبدوڵآ ئۆجەلان هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکە نادات، بۆیە بە جێبەجێ نەکردنی مافی هیوا سەرپێچی دەقە یاساییەکان دەکات، پاش دەزگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالانو سەپاندنی سزای لە سێدارەدان بەسەریدا ئەنجامدرا، بەڵام بە هۆکاری وەرگرتنی دەوڵەتی تورکیا لە ناو یەکێتی ئەوروپادا، دەبوایە سزای لەسێدارەدان نەهێڵێت، بۆیە لە ساڵی ٢٠٠٢دا سزای لە سێدارەدان دەگۆڕێت بۆ زیندانی هەتا هەتایی، بۆیە ڕێبەری گەلی کورد بە زیندانی هەتاهەتای زیندانی دەکرێت، پاشان هاتنە ئارای مافی "هێڤی یان هیوا " دوا بەدوای هاتنی بڕایرەکە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، دەوڵيتی تورکیا پێوەی پابەندکرا، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی ڕێبەر ئۆجەلان زیندانی سیاسییە بڕیارەکە ڕەتدەکاتەوە، بەڵام جارێکی دیکە کۆنسەی ئەوروپا تورکیای ئاگادارکردەوە کە پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا بکات، هەرزیندانێ سیاسیی بێت یان نا دەبێت زیندانی لە ٢٥ ساڵ زیاتر نەبێت، لە ئێستادا گەلی کورد و دادگایی مافی مرۆڤی ئەوروپا پێداگرن بۆ بەدەستهێنانی مافی هیوا بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێداگری دەکەن.
" دەوڵەتی تورکیا کەیسی ڕێبەری گەلی کوردی بە ناوخۆی کردووە "
شادیە ئەبوبەکر، مامۆستای زانکۆ پسپۆری یاسایی نێودەوڵەتی، باس لەوەدەکات، مافی هیوا لە دادگایی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتییەوە باسی لێوە کراوە، پاش نەمانی یاسایی لەسێدارەدان و گۆڕینی بۆ زیندانی هەتاهەتایی بۆ داکۆکیکردن لە مافی زیندانیان هاتە ئاراوە، پاشان زیندانی هەیتاهەتایی بە گوێرەی پێشێلکارییە بەرامبەر مافی مرۆڤ، مافی هیوا دەهێندرێتە بوون، دەڵێت: دادگای مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی پاش پیاچونەوەی یاساکانی مافی مرۆڤ لە ڕێگەی درکردن بەوەی زیندانی بۆ چاکسازییە نەک پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، لە ڕێگەی مافی هیواوە مافی زیندانیان دەستەبەر دەکەن، بەوەی لە پاش گۆڕینی سزای لە سێدارەدان بۆ زیندانی هەتاهەتایی، کە زیندانی کردنین تۆمەتباران بۆ مەبەستی چاکسازییە نەک مانەوەی هەتاهەتاییان لە ناو زیندانەکاندا بهێڵدرێنەوە، مافی هیوا لە لایەن دادگای مافی مرۆڤی نێودەوڵەتییەوە بڕیاری لەسەر دراوە تا بتواندرێت زیندانی لە دوای ٢٠ ساڵ چاکسازی لە زیندانەکاندا لە ژێرچاودێری دەوڵەت و یاسادا تێکەڵ بە کۆمەڵگە بکرێتەوە، بۆیە زیندانی دەتوانێت داوای مافی هیوا لە پاش تەواوکردنی ٢٠ ساڵ لە سزاکەی بکات، ئەم مافە وەک یاساییەکی نیودەوڵەتی چاوی لێ دەکرێت، پاس دەرکردنی یاساکە بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ، لە ساڵی ٢٠٠٣دا لە لایەن پارێزەرانەوە داوای مافی هیوا و ئازادبوونی بۆکرا، ئەوکات ٥ ساڵبوو زیندانی هەتاهەتایی بۆ دەرچوبوو، ئەو داوایە لە دادگایی مافی مرۆڤەوە لە دەوڵەتی تورکیا کراوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤دا لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە وەڵامی مافی هیوا دراوەتەوە، لە کاتێکدا بڕگەی ٥ی ماددەی ٩٥ی دەستووری تورکیا، ئاماژە بەوەدەکات هەر یاساییەک دەوڵەتی تورکیا دژیەکبێت لەگەڵ یاسایی نێودەوڵەتییەکاندا، جێبەجێکردنی یاساکان بە دەستی یاسایی نێودەوڵەتییە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا نەهاتۆتە ژێر ڕکێفی جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی بۆی داندراوە، دەوڵەتی تورکیا کەیسی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ناوخۆیی کردووە، تا وڵاتانی دیکە نەتوانن دەستوەردان لە کەیسەکەدا بکەن، بە گوێرەی ئەو یاساییەی سزا دراوە ناتوانن و ڕێگەنادەن کەس دەستوەردان بکات، بەڵام مافی هیوا دەبێت جێبەجێ بکرێت.
" پرسی ئاشتی و مفی هیوا دەستکەوتی گرنگن بۆ کورد "
شادیە ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەدا، لە برگەی ٥ی ماددەی ٩٥ی دەستووری تورکیادا باس لە سەرەکی بڕیاری مافی هیوا دەدات، بەگوێرەی ماددەکان دەبێت ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پیاچونەوە بۆ دۆسییەکەی ئەنجامبدرێت، وتیشی: بە گوێرەی یاساکان و ماددەکان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک هەر زیندانییەکی دیکە دەتوانێت پارێزەرانی داوای مافی هیوا و پیاچونەوە بە دۆسییەی سزادانەکەیدا بکەن، بەڵام جێبەجێ نەکردن و ڕێگریکردن لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە سەرهەڵدەدات، کە ئامانجیان بەندکردنی فکر و جەستەی ڕێبەر ئۆجالانە، بەڵام لە کاتێکدا تەنها بە جەستە دەتوانێت زیندانی بکات، زیاتر لە نیو سەدەیە فکر و ئایدیای ڕێبەری گەلی کورد لە ناو جیهاندا بڵاوبۆتەوە، ڕێبەر ئۆجەلان لە ڕێگەی نوسینەکانیەوە لە زیندانەکاندا بەرخۆدان ئەنجامدەدات، لە ڕێگەی پەڕتوکەکانیەوە فکرێکی تەواو پێویست بۆ جیهان دەرببڕێت، فکرێکی پێکەوەی و یەکسانی و ئاشتیانە لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناویندا فەراهەم بکرێت، گرنگی نوسینەکانی تا ڕادەیەکە دەتواندرێت لە کەرتی پەروەردەدا جیلێکی نوێی پێ پەروەردە بکرێت، ئەو فکر و فەلسەفەیەی ڕێبەر ئۆجەلان بڵاوی کوردۆتەوە تەواوی داگیرکەران و دوژمنانی دەوڵيتی تورکیای توشی دڵەڕاوکێ و ترس کردووە، بۆیە تا ئێستا مۆڵەت و ڕێگرییەکان چڕتر دەکرێتەوە، ڕێگە بە " مافی هیوا " نادرێت، هەروەها هەبوونی پرسی ئاشتی لەو نێوەندەدا چاوەڕوانییەکانی گەلی کوردی چڕترکردۆتەوە، پاشان لە ئێستادا هاتنە ئارای پڕۆسەی ئاشتی بۆخۆی دەستکەوتێکە بۆ گەلی کورد، لە دوای پڕۆسەی ئاشتی و ئەنجامدانی نیازپاکی، دەوڵەتی تورکیا لە لێدوانەکانیدا باس لە کورد دەکات، ئەوە بۆخۆی دەستکەوتێکی گرنگە بۆ گەلی کورد، لە پەرلەمانی تورکیادا باس لە گۆڕانکاری لە دەستوور و بنەماکانیان لە لایەن تورکەکانەوە دەکرێت، ئەمانە بۆخۆی هەنگاوێکی نوێیە بۆ گەلی کورد.
" بۆ ئازادبوونی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان پێویستمان بە دروستکردنی فشار هەیە"
شادیە ئەبوبەکر، لە کۆتاییدا، وتیشی: پێویستە بۆ دەستکەوتنی مافی هیوا، لە ڕێگەی یاداشنامە و درستکردنی لۆبی لەسەر دەوڵەتی تورکیا لە لایەن ماف ناس و پارێزەران و هاوڵاتیانەوە ئەنجام بدرێت، هەروەها دروستکردنی فشار و ناڕەزای تا بتواندرێت کاریگەری لەسەر جێبەجێ کردنی مافی هیوا لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە هەبێت، پاشان فشارکردنە سەر ناوەندی ڕایگشتی نێودەوڵەتی، تا فشار لە تورکیا بکات، بۆ ئەنجامدانی مافی هیوا تا ڕێبەری گەلی کورد لە زیندانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئازاد ببێت، هەروەها گەڕانەوەی ئەولەویەت بۆ ئاسا نێودەوڵەتییەکان ئەنجامبدرێت، پاشان لادانی تۆمەتی تیرۆرستی بۆ ڕێبەر و گەلی کورد لە ناوچەکەدا، لە کاتیکدا دەوڵەتی تورک تیرۆرستە نەک کورد لە چیا ئازادەکان بەرخۆدان بۆ ئازادی و ئاستی دەکەن، هەروەها دەوڵەتی تورک ئەگەر فشاری ناوخۆی و نێودەوڵەتی و ئابووری و گۆڕینی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوین نەبێت، ئەوا هیچکات ڕێگە بە هەبوون و پێشنیاری ئاشتی و مافی هیوا نادات، پاشان بەرژەوەندی بازرگانی و سیاسیی لە نێوان تورکیا و وڵاتانی زلهێزدا هۆکارە بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورکیا کێشە و ئاریشە بۆ هەبوونی مافی هیوا و پرسی ئاشتی دروست بکات.