"بۆ یەکسانی پێویستە گۆڕانکاری لە یاسای خێزاندا بکرێت"

پارێزەر فەتیحە ئەشاتوو ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ژنانەی کە داوای جیابوونەوە دەکەن ڕووبەڕووی چەندین نادادپەروەری دەبنەوە، لەبەرئەوە داوای دووبارە پێداچوونەوە بە یاسای خێزانی مەغریب دەکەن.

حەنان حارت

 

مەغریب- یاسای خێزانی مەغریب خێزان دەپارێزێت نەک ژنان و جیاکاریی ڕەگەزی دەهێنێتەئاراوە، بە تایبەتی ئەو ژنانەی داوای جیابوونەوە دەکەن ڕووبەڕووی چەندین نادادپەروەری دەبنەوە و شوێنێک نادۆزنەوە بۆ داواکردنی مافەکانیان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ماوەیەکی زۆرە کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەن و دەیانەوێت گۆڕانکاری لە یاسای خێزانیدا بکەن کە نایەکسانی نەهێڵێت.

 

فەتیحە ئەشتاتوو، ئەندامی فیدراسیۆنی مافەکانی ژنان و پارێزەر لە کۆمەڵەی مافەکانی ژنان ڕایگەیاند کە پەناگەکانی ژنان و سەنتەرەکانی وەک میوانخانە دەکەنەوە و بەدوای چارەسەری کێشەکانی ژناندا دەگەڕێن.

 

"کار بۆ یەکسانی دەکەین"

فەتیحە ئەشتاتوو ڕایگەیاند ئاماژەی بەوەکرد، ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی ڕۆڵی گەورە دەبینن، ئێمە، کۆمەڵەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە مەغریب، گفتوگۆ لەسەر گۆڕانکاری لە یاسای سزادان و هەموارکردنی یاسای خێزان دەکەین، بۆ باشترکردنی دۆخی ژنان و گۆڕینی یاساکان، ئێمە تۆڕەکان لە بواری پاراستندا دروست دەکەین،  بە تایبەتی کاردەکەین بۆ یەکسانی نێوان ڕەگەزەکان.

 

"بینیمان کە لە یاسادا کەموکوڕی هەیە"

فەتیحە ئەشتاتوو سەبارەت بە داواکارییەکانی بزووتنەوەی ژنان لە مەغریب بۆ هەموارکردنی یاسای خێزانی وتی: دەمانەوێت یاسای خێزانی کە لە ساڵی ٢٠٠٤ دەرچووە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت، هەندێک بۆشایی تێدایە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی ژنان دەڵێن کە ئەو یاسایانە دەبینن کە لەگەڵ یاسای خێزاندا جیاوازن، بینیمان کە هەندێک بۆشایی هەیە لە یاسای خێزاندا، هەردووکیان لە ڕووی نوێنەرایەتی یاساییەوە و لە ڕووی نازناوی ئەو منداڵانەی لە دەرەوەی هاوسەرگیری لەدایکبوون.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا فەتیحە ئەشتاتوو داوای کرد جارێکی دیکە پێداچوونەوە بە یاساکەدا بکرێت لە حاڵەتی جیابوونەوەی نێوان هاوژینەکاندا و وتی: بەداخەوە، نە لە ڕووی هاوبەشی ماڵەوە و نە لە بواری کاری ماڵەوە هەڵسەنگاندنی بۆ ناکرێت، ئەرکی ماڵەوە وەک ئەرکی سروشتی ژنان دەبیندرێت، بەهۆی ئەو دۆخەی ئێستا هەیە، هێشتا بۆچوونێکی لەو شێوەیە هەیە، هەروەها پێویستە یاسای کاری ماڵەوە لەبەرچاو بگرێت لە دابەشکردنی ماڵەکاندا.