"کەیسی کوشتنی سۆنیا دەهقان یاساکانی ئێران نیشان دەدات"

ژنان لە شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵات ئاماژەیان بەوەکرد کەیسی کوشتنی سۆنیا دەهقان "ئاریاپور" یەکێکە لەو هەزاران کوشتنەی کە بە ڕوونی یاساکانی ئێران نیشان دەدات.

لارا گەوهەری

 

مهاباد- کوشتنی ژنان بە بیانووی "شەرەف" لە ئێران بەهۆی نەبوونی یاسایەک کە پارێزگاری لە ژنان و مافەکانیان دەکات بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و بیانووی نەریتیش بۆ ڕەواکردنیان دروست دەکرێت بۆ سنووردارکردنی هاوسۆزی خەڵک بۆ قوربانییەکان و بەجۆرێک کۆمەڵگە ڕازی بکات.

 

هەموو ساڵێک پێنج هەزار ژن بە بیانووی "شەرەف" دەکوژرێن، لەبەر ئەوەی هیچ داواکارییەکی تایبەت لەو کەیسانەدا لە ئێراندا نییە و هیچ کەسێک سکاڵایان لە دژی تۆمار ناکات، حکومەت بێدەنگە لەو تاوانانە.

 

کێشەی ژنان دوای جیابوونەوە

لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، سۆنیا دەهقان "ئاریاپور"، لە تەمەنی ٢٠ساڵیدا و دایکی منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵ، لە ناوچەی نیلاسی سەردەشت لەلایەن برا و ئامۆزاکەیەوە کوژرا.

 

سۆنیا دەهقان "ئاریاپور" لە تەمەنی منداڵیدا هاوسەرگیری کردبوو لەبەر ئەوەی دایکی دووبارە هاوسەرگیری کردبووەوە و نەیدەتوانی چاودێری کوڕ و کچەکانی بکات، باوکیشی لە زیندان بوو بەهۆی تاوانی گشتییەوە، ٦ ساڵ دواتر بەهۆی ئەو کێشانەی کە لە کاتی هاوسەرگیرییەکەیدا ڕووبەڕووی بووەوە سۆنیا لە هاوژینەکەی جیابۆوە.

 

نەبوونی پاڵپشتی پێویست و نەبوونی چاودێری حکومەت بەسەر ئەو ژنانەی کە لە هاوژینەکانیان جیابوونەتەوە، دەبنە هۆی ئەوەی کە ڕووبەڕووی کێشەی ئابووری ببنەوە و سەنتەرەکانی جوانکاری دەتوانرێت بە یەکێک لە یەکەمین ئیشەکان سەیر بکرێت، بە مێشکی سۆنیادا هات دوای جیابوونەوەی لە هاوژینەکەی بۆ دۆزینەوەی کارێک بۆ خۆی لە دوکانی قژبڕینی ژنان کاربکات.

 

هەڕەشەی کوشتن

خزمەکانی دژی کارەکەی بوون و هەڕەشەیان دەکرد کە بیکوژن، بەپێی وتەی هاوڕێکانی لە ئارایشتگاکە چەند ڕۆژێک سۆنیا پێویستی بە نان بوو و هیچ پاڵپشتی و پەناگەیەکی نەبوو چونکە دایک و باوکیشی لەیەکتر جیابوونەوە، بۆیە ژیان لایەنی دڕندانە و تاریکی خۆی نیشان دا، ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی توند بووەوە لەلایەن خێزانەکەی باوکییەوە و سۆنیا چەند جارێک لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا لەگەڵ دایکی باسی ئەم هەڕەشانەی کردووە، هەروەها بەهۆی نەتوانینیان بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخەکە و نەبوونی هیچ سەرچاوەیەکی یارمەتی، ئەو داوای لێکرد کە ئارام بێت، بەڵام لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، سۆنیا دەهقان لەلایەن سامان دەهقانی برای و هایدی دەقهان ئامۆزای ئەشکەنجە دراو چەندین چەقۆی لێدرا.

 

لەو کاتەدا دایکی سکاڵای دژی ئەو دوو کەسە تۆمارکرد و زیندانی کران، بەڵام چەند ساڵێک دوای کوشتنی سۆنیا  بە ڕەزامەندی دایکی ئازادکران، بەڵام ئەوەی سەرنجی کۆمەڵگە ڕادەکێشێت، کۆکردنەوەی هاوکارییە بۆ بکوژەکان لە ڕێگەی ڕێکخراوێکی خێرخوازییەوە بەناوی "ە" لە شاری سەردەشت.

 

لە سەرەتای کوشتنی سۆنیا، دایکی دەستیکرد بە داواکردنی خوێنی کچەکەی و بەردەوام دەچووە دادگا و داوای ئەوەی دەکرد بکوژەکان سزا بدرێن، بەڵام یاساکان ئەوەندە ڕقیان لە ژن بوو کە ئەو خۆی قوربانی ئەم پیاوسالارییە بوو و بە تەنها نەیتوانی هیچ شتێک بکات، هەرچەندە ئەو هەموو هەوڵی خۆی دا بۆ تۆمارکردنی سکاڵایەک، حکومەت ڕێگریی لێکرد سکاڵاکە پێشکەش بکات و بکوژەکانی ئازاد کرد.

 

فەریناز ئیسماعیلی، خوێندکاری یاسا وتی: یاساکانی ئێران بە شێوەیەکی تەواو دژە ژنانە مامەڵە لەگەڵ کوشتندا دەکەن، لە حاڵەتەکانی وەک پیاوێک کە ژنەکەی خۆی دەکوژێت بە بیانووی "شەرەف"، تۆڵەکردنەوە و زیندانیکردن لەخۆ ناگرێت، یاسا ئەم کوشتنە بە مافی پیاو دادەنێت، کە هاندەری بەردەوامبوون و بەرزبوونەوەی ژمارەی کوشتنەکانی شەرەفە.

 

بەناز.ک چالاکوانی مافەکانی ژنان وتی: دایکی سۆنیا دەهقان تاکە سکاڵاکار بوو لەم کەیسەدا، ئەو سەرپەرشتیاری منداڵەکەی نەبوو و دووبارە هاوسەرگیری کرد، لەبەر ئەوە چیتر سکاڵا ناکات، چونکە یاساکانی ئێران هەموویان دژی ئەم دایک و کچەن، حکومەت پیاوان ئازاد دەکات لە کوشتنی ژنان.

 

دوای مردنی سۆنیا دەهقان، دایکی بەردی گۆڕی بۆ دروستکرد و ناوی سۆنیا ئاریاپوری لەسەر گۆڕەکەی بەکارهێنا لەجیاتی ناوی باوکی، بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئارامی بخەوێت.

 

کوشتنی شەرەف

زۆرترین ژمارەی کوشتنەکان لە باشووری ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا تۆمار دەکرێت و پاکستان لە پلەی یەکەمدایە بە هەزار و ٥٠٠ تاوان لە ساڵێکدا، تورکیا، ئێران، عومان، میسر و هەرێمی کوردستان لەدوای پاکستانەوە لەم لیستەدان.