دووبارەبوونەوەی بەئامانجکردنی خێڵەکی لە سووریا هەڕەشە لە هاوڵاتیبوون دەکات و پرسیار لەبارەی لێپرسینەوە دەوروژێنێت
وەلا تاجەدین، پارێزەر دەڵێت: ئەو کوشتنە دووبارەبووانەی لەسەر بنەمای ناسنامەی خێڵەکی لە سووریا گوزارشت لە دابەزینی هەستی هاوڵاتیبوون دەکات، هۆشداری دەدات لەوەی کە نەبوونی لێپرسینەوە و سەرهەڵدانی قسەی ڕقاوی هەڕەشە لە پێکەوەژیان دەکات.
ڕۆشێل جونیور
سوەیدا- ڕووداوەکانی کوشتن و ئامانجگرتن لەسەر بنەمای ناسنامەی ئایینی و خێڵەکی لە سووریا چیتر تەنها ڕووداوی جیاجیا نین، بەڵکو بوونەتە هۆی دروستبوونی مەترسیی زیادبوو سەبارەت بە پارێزراوی مەدەنییەکان و توانای دامەزراوەکان بۆ پاراستنیان و مسۆگەرکردنی یەکسانی لە نێوانیاندا.
پرسیارەکان سەبارەت بە ڕادهی توانای یاسا بۆ پاراستنی هاوڵاتییان نوێ دەبنەوە، لە سایەی هەڵکشانی مەترسییەکان لەوەی ناسنامەی خێڵەکی بگوڕێت بۆ هۆکارێک کە چارەنووسی تاکەکان و مافیان لە ژیان و ئاسایشدا دیاری بکات.
لەملایەنەوە، وەلا تاجەدین، پارێزەر هۆشیاری دەدات لە پاشەکشەی هاوڵاتیبوون بۆ بەرژەوەندیی پەیوەستبوونی خێڵەکی، وتی: دۆخی کۆمەڵایەتی لە سووریا بەدەست تێکچوونێکی مەترسیدارەوە دەناڵێنێت، پەیوەستبوونی خێڵەکی لە هەندێک ناوچە و بارودۆخدا، بووەتە هۆکارێکی یەکلاکەرەوە لە دیاریکردنی چارەنووسی تاکەکاندا.
ڕوونیکردەوە، کە گەیشتنی گروپێک کە هەڵگری فیكری ئایینیی توندڕەو و پاشخانی جیهادی و سەلەفین، بەشداری کردووە لە قووڵکردنەوەی دابەشکارییەکان لە ناو کۆمەڵگەدا و لاوازکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان، سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا کە گەڕاندنەوەی سەقامگیری پێویستی بە سیستەمێکی یاسایی هەیە کە پارێزگاری لە هەمووان بکات، ڕێز لە هەمەجۆریی ئایینی و کولتووری بگرێت و یەکسانی لە بەردەم یاسادا مسۆگەر بکات.
ئەوەشی خستەڕوو کە پاشەکشەی بەها ڕەوشتی و کۆمەڵایەتییەکان هاوكات بووە لەگەڵ هەڵکشانی وتاری هاندان دژی هەندێک لە پێكهاتە و کەمینەکان، وتی: کەمپینە ڕاگەیاندنییەکان کە گروپی دیاریکراو دەکەنە ئامانج، ڕەنگە ژینگەیەک ساز بکەن کە ڕێگە بە شەرعیەتدان بە توندوتیژی دژیان بدات.
پێشتریش مەترسیی تێپەڕین لە هاندانی زارەکییەوە بۆ دەستدرێژیی ڕاستەوخۆ هۆشداریدا وتی: دووبارەبوونەوەی ئامانجگرتنی پێکهاتە جیاوازەکان مەترسی لە بوونی شێوازی دووبارەبووەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای ناسنامە دەقۆزێتەوە، بەدەر لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەر ڕووداوێک وەک ڕووداوێکی سەربەخۆ.
لە نێوان گێڕانەوەی فەرمی و داواکارییەکانی لێپرسینەوەدا
وەک چۆن گومان لە بەسوودبوونی لیژنەکانی لێکۆڵینەوە دەکات کە دوای هەندێک لە کۆمەڵکوژییەکان پێکهێنانیان ڕاگەیاندرا، وتی: نادیاریی ئەنجامە ڕاگەیاندراوەکان و لێپرسینەوەی کرداری ڕەنگە بیانکاتە تەنها ڕێکارگەلێکی ڕووکەشانە کە بەشدار نین لە بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ قوربانییان و کەسوکاریان.
ئاماژەشی بەوە کرد، کە ئاگاداری پاشخانی هەندێک کەس بووە کە پەیوەندیدارن بە یەکێک لە لیژنەکانی لێکۆڵینەوە، وتی: یەکێکیان پێشتر بابەتی هاندانی دژی عەلەوییەکان بڵاوکردووەتەوە.
جەختی لەوە کردەوە، کە دامەزراندنی دەوڵەت پشت بە سەروەریی یاسا و بەدیهێنانی دادپەروەری دەبەستێت، هۆشیاری دەدات لەوەی شوێنگرتنەوەی لۆژیکی تۆڵەسەندنەوە و ڕشتنی خوێن لە شوێنی یاسا، بنەماکانی دەوڵەت لاواز دەکات، هەستی پێکهاتە جیاوازەکان بە نەمانی پاراستن و یەکسانی لە بەردەم یاسادا قووڵتر دەکاتەوە.
ڕووداوی دووبارەبووەوە و مەترسی لە فراوانبوونی بازنەی ئامانجگرتن
وەلا تاجەدین ڕووداوی کوژرانی حەوت لە ئەندازیاران و دەستکارەکانی لەسەر پردی مەسیاف بەبیری هێنایەوە، وتی: ئەوان بەهۆی پەیوەستبوونیان بۆ خێڵی عەلەوی کراونەتە ئامانج، لەگەڵ کوژرانی گەنجانی دروز ڕێگەی فەرمییان هەبووە بۆ گەیشتن بە زەوییەکانیان و بڕینی زەیتوون.
ڕوونیکردەوە، کە ئەم ڕووداوانە پرسیار سەبارەت بە کاریگەریی ڕێکارە فەرمییەکان لە پاراستنی مەدەنییەکاندا دەقۆزێتەوە، هۆشیاری دەدات لەوەی بەردەوامبوونی دەستدرێژییەکان بێ لێپرسینەوە ڕەنگە دابەشکارییەکان قووڵتر بکاتەوە و پێکهاتە سوورییەکان ببات بەرەو گەڕان بەدوای هۆکار بۆ پاراستنی خۆیان، بەمەش ئاشتیی ناوخۆیی دەخاتە مەترسییەوە و ئەگەری بەیەکدادان زیاتر دەکات.
کاتێک هاوڵاتیبوون لە بەرامبەر خێڵەکیدا پاشەکشە دەکات
دووپاتی کردەوە، کە هەڵکشانی ئامانجگرتنی خێڵەکی بەشدار بووە لە پاشەکشەی هەستی پەیوەستبوونی نیشتمانیی هاوبەش، ئامادەیی ناسنامە لاوەکییەکانی بەهێزتر کردووە، وتاری هاندان و بێڕێزیکردن بە پێکهاتە سوورییەکان بڕوا لە نێوان سورییەکاندا لاواز دەکات و دەرفەتەکانی پێکەوەژیان ئاستەنگ دەکات.
جەختیش لە مافی هەر پێکهاتەیەک دەکاتەوە لە پاراستنی ئەندامەکانی و پاراستنی ناسنامەی کولتووری و مێژوویی خۆی، بێ ئەوەی ئەوە ببێتە هۆی کەمکردنەوە لە مافی ئەوانی تر، هەروەها داواکاریی پاراستن و بڕیاردانی چارەنووس پڕ داخوازیتر دەبێت کاتێک ئەندامانی گروپێک هەست بە دەستەوەستانیی دامەزراوەکان بکەن لە مسۆگەرکردنی ئاسایشیاندا.
وەلا تاجەدین پەراوێزخستنی مێژووی پێکهاتە سوورییەکان یان کەمکردنەوە لە بەشدارییەکانیان ڕەت دەکاتەوە، وتی: عەلەوی، دروز، کورد و ئەوانی تر بەشێکی ڕەسەنن لە مێژووی وڵات و ناسنامەکەی، هەروەها هئشیاری دەدات لە بەکارهێنانی ڕاگەیاندن و ئابووریی سیاسی بۆ بڵاوکردنەوەی وتاری ڕقوکینە و بەهێزکردنی وێنەی نموونەییە دوژمنکارانەکان.