دەروونناس: شێواندنی زانیاری بۆ ئاساییکردنەوەی توندوتیژییە لەناو کۆمەڵگەدا
زۆرێک لە ژنان لە نکۆڵی ئەو توندوتیژییەدا دەژین کە تووشی دەبن، هەروەها ڕەتیدەکەنەوە دیواری بێدەنگی دەوروبەریان بشکێنن ئەمەش یان بەهۆی فشارە کۆمەڵایەتییەکان یان نەبوونی میکانیزمی دەروونییەوەیە کە ناتوانن ڕووبەڕووی ئەو دیاردەیە ببنەوە.
رەجا خەیرات
مەغریب-ژنێک کە توندوتیژی قبوڵ دەکات یان ئاسایی بکاتەوە، بەرپرسیارێتییەکی سەختی لە ئەستۆ دەگرێت، پێش هەموو شتێک بەرامبەر خۆی و دواتر بەرامبەر منداڵەکانی، ئەوەی بەرگەی دەگرێت، پەڵە لەسەر خۆی و ژیانی منداڵەکانی بەجێدەهێڵێت، کە بە چەندین کێشەی دەروونییەوە گەورە دەبن، بە ناچاری کاریگەرییان لەسەر ژیانی خۆیان و هاوبەشەکانیان هەیە.
سۆفیا رەجوانى، چالاکوانى مافەکانى مرۆڤ و دەروونناسى مەغریبى پێیوایە، بەردەوامبوونى هاوسەرگیرییەکى توندوتیژانە و دەستدرێژیکارانە، ژن بەرەوڕووى گۆڕانکاری و ناهاوسەنگییە دەروونییەکان دەکاتەوە کە کەسایەتییەکەی سست دەکات و نکۆڵی پێداویستییەکان و بەهای خۆی دەکات، ناتوانێت ژینگەیەکی ژیانی پارێزراو دروست بکات یان خۆی بە شایستەی باشتر ببینێت، لە ئەنجامدا دەبێتە زیانبەرکەوتووی نکۆڵی، ئەمەش دەبێتە هۆی توندوتیژییەکی زۆر، تەنانەت هەندێکجار ژیانیشی بەفیڕۆ دەچێت.
"شێواندنی زانیاری"
ڕوونیشیکردەوە، ئەو ژنانەی لە توندوتیژی ڕزگاریان دەبێت و ئەم دۆخە قبوڵ دەکات، تەنانەت بەبێ هیچ ناڕەزایەتی و ڕەتکردنەوەی تێدا بژی، بێ گومان بەدەست "سستی دەروونی" دەناڵێنێت، ئەم سستیە لە فشاری کۆمەڵایەتی و بەرنامەسازییەکی کەموکوڕیەوە سەرچاوە دەگرێت کە پێشتر لە ژیانیدا بەسەریدا هاتووە، ئەمەش وای لێدەکات باوەڕ بە پێویستی پاراستنی وێنەیەکی کۆمەڵایەتی هەبێت کە سەقامگیری خێزان لە پێشینەی کارەکانیدا لەسەر حیسابی باشبوونی دەروونی یان جەستەیی خۆی.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەم ژنە پێی وایە بەرگریکردن لە مافەکانی، باسکردنی ئەو توندوتیژییەی کە ئەزموونی دەکات یان تەنانەت قسەکردن لەسەر ئەوەی لەناو ماڵەکەیدا ڕوودەدات "نەخواستراوە" و لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە قبوڵنەکراوە چونکە وای لێدەکات "تۆمەتبار بکرێت بەوەی کە نهێنیەکانی ماڵەکەی دەردەخات" شتێکە کە لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە قبوڵ ناکرێت، خێزانەکەش داوای ئەوە دەکات کە ئارام بگرێت و وەک جۆرێک لە ئاساییبوونەوە لەگەڵ توندوتیژی بەرگە بگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمەی ژنان ئاراممان هەیە لەگەڵ بارودۆخەکاندا، ڕەنگە ئاراممان هەبێت ئەگەر هاوژینەکەمان سەرچاوەی بژێوی ژیانی لەدەست بدات، یان نەخۆش بکەوێت، بەڵام ئاراممان نییە بۆ زیان و برینداربوون، بەم شێوەیە ئارام لە ڕووی ڕەوشتی و تەنانەت لە ڕووی ئایینییەوە بەم شێوازە نییە، کاتێک ئامۆژگاریمان کرا کە ئارام بگرین، ئەوە لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ ئەو ناخۆشییەی کە لە ئەنجامی بارودۆخێکەوە کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی خۆمانەوە دروست بووە، ئارام نەبوون لەگەڵ لە ئەنجامدا، ئەم بەهایانە یان واتاکان لە بەرامبەردا تووشی شێواندنی زانیاری بوون لە ژنانی زیانبەرکەوتوودا کە بەهۆی بەرکەوتنی درێژخایەن بە توندوتیژی، توانای هەڵسەنگاندنی دۆخەکەیان لەدەست دەدەن، هەروەها دەبنە نێچیر بۆ دەستکاریکردنی هەستەکان و کۆنترۆڵکردنی بەسەریاندا بەبێ ئەوەی هۆشیارییەکی تەواو و توانای هەڵسەنگاندنی دۆخەکەی هەبێت و زاڵ بێت.
"سوتمڕێکی ژەهراوی"
ئەوەی بەسەر ژنانی دەستدرێژیکراودا دێت بە "سوڕێکی ژەهراوی" پێناسە دەکات، کە لە نێوان هەستکردن بە زیانبەرکەوتوو و هەستکردن بە تاوانباریدا دەلەرزێت، لە ئەنجامدا کێشەی ڕەفتاریان دروست دەبێت بەهۆی ترس لە نەزانراوەکان و زیانگەیاندنی زیاتر، وتی: ئەمە کاردانەوەی بەرچاوی هەیە، بەتایبەتی کە پاڵیان پێدەنێت لەبری ئەوەی ڕووبەڕووی دۆخەکە ببنەوە، نکۆڵی لە دۆخەکە بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم نکۆڵییە دەتوانرێت لەوەدا ببینرێت کە ژنە زیانبەرکەوتووەکە چی وت کاتێک وتی: من لە پێناو منداڵەکانمدا ئارامم هەیە، دەمەوێت لە زەبر و زەنگی دەروونی و ناسەقامگیری ڕزگاریان بکەم، لە ڕاستیدا ئەوە ڕەفتارێکی نائاگاییە لە لایەن ئەوەوە، وەک ئەوەی تووشی جۆرێک لە شۆردنی مێشک بووبێت، بە تایبەت کە ئەو هۆشیارییەی نییە بۆ پەرەپێدانی میکانیزمی بەرگری کە ڕێگەی پێبدات دۆخەکە هەڵسەنگێنێت و ڕەتی بکاتەوە و ڕاستی بکاتەوە بە بەهادان بە خۆی و ڕەتکردنەوەی هیچ کەسێک زیانی پێبگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوامبوون لە ژیانی هاوسەرگیری توندوتیژدا، ژن بەرەوڕووی گۆڕانکارییە دەروونییەکان دەبێتەوە کە کەسایەتییەکەی سست دەکات و پێداویستییە سۆزدارییەکانی نکۆڵی لئ دەکات، بەو پێیەی شایەنی باشترە، لە ئەنجامدا ژنەکە دەبێتە زیانبەرکەوتووی نکۆڵی تەواوی دۆخەکە، ئەمەش دەتوانێت بەرەوڕووی توندوتیژییەکی زۆر بخاتەوە کە ڕەنگە ژیانی لەدەست بدات.
سۆفیا رجوانی وتی، هاوژینێک کە ژنەکەی بخاتە ژێر توندوتیژی کەسێکی نەخۆشە، من پاساو بۆ توندوتیژییەکەی نازانم، بەڵکو پێویستی بە پاڵپشتی دەروونیش هەیە، پێویستە لەوە تێبگات کە ڕەفتارەکانی نائاساییە، ژنەکە پابەند نییە ڕەفتارەکانی ڕاست بکاتەوە، چونکە خۆی بەو خەیاڵەوە ببەستێتەوە کە ڕۆژێک دێت دەگۆڕێت، پێویستە سەرەتا ڕزگارکردنی خۆی لە پێشینەدا بێت، پاشان منداڵەکانی چونکە ئەگەر بەرگەی توندوتیژی بگرێت، ئەوا تووشی زیانێکی دەروونی بەرچاو دەبن.
توندوتیژی بە دیاردەیەکی ئاڵۆز و پێویستی بە چارەسەری ئاڵۆز هەیە، لەکاتێکدا کەیسەکان جیاوازن، بەڵام نابێت ئاسایی بکرێتەوە، ئەگەر ژنێک لە نکۆڵیدا بمێنێتەوە، ئەوا بە جۆرێک کاردانەوەی دەبێت، ئەو ژنەی تووشی توندوتیژی بووە، لەوانەیە تووشی خەمۆکییەکی توند ببێت و پەنا بۆ ڕەفتارێکی ناتەندروست ببات وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ڕەتکردنەوەی ئەوەی پێیدا تێدەپەڕێت.
"نا بۆ توندوتیژی" لە هەموو تەمەنێکدا
سەبارەت بەوەی ئایا زۆر درەنگ بووە بۆ ئەو ژنانەی بۆ ماوەیەکی درێژ تووشی توندوتیژی بوون، سۆفیا رەجوانی وتی: ژنێک هەیە ناتوانێت قسە لەسەر ئەو توندوتیژیانە بکات کە بەرگەی گرتووە، بەتایبەتی ئەگەر لە قۆناغە پێشکەوتووەکانی ژیاندا بن، لە تەمەنێکی دیاریکراودا زۆرێک لە ژنان ملکەچی فشاری منداڵ و نەوەکانیان دەبن، کە دەوترێت قبوڵ ناکرێت ژنێک لەم قۆناغەی ژیانیدا واز لە هاوژینەکەی و ژیانی بەڕواڵەت سەقامگیر بێت، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە زۆر درەنگ بووە.
بەڵام سۆفیان رجوانه جەختی لەسەر دەکاتەوە، ئەوانەی فشاری لەسەر دەکەن "لەبیریان دەچێت یان هەڵدەبژێرن پشتگوێی بخات" کە ئەو مرۆڤە و ژنێکی خاوەن پێداویستییە دەروونییەکانە، هەروەها کاتی ئەوە هاتووە ژیانی خۆی بە ئارامییەوە بژی، دوور لەو توندوتیژییەی کە چەندین ساڵە بەرگەی گرتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمەش ژنانی زیانبەرکەوتووی پاڵدەنێت بۆ ئەوەی ڕەفتارێکی تۆڵەسەندنەوە بگرنەبەر، لانیکەم بە نکۆڵی بوونی هاوژینەکەی و پشتگوێخستنی، ژیانی وەک ئەوەیە تەنها بێت بەبێ ئەوەی ماڵەکەی بەجێبهێڵێت، جگە لەوەش هەندێک لە ژنان ناتوانن لێی خۆشبن لەوەی کە تووشی بووە، تەنانەت دوای مردنی هاوژینەکانیان.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە ڕەتکردنەوەی توندوتیژی پەیوەست نییە بە تەمەنێکی دیاریکراوەوە، بەڵکو پەیوەندی بە هەلومەرج و کەسانی دەوروبەری ژنەکەوە هەیە، کە بڕیارە پاڵپشتی و هاوکاری پێشکەش بە زیانبەرکەوتووەژە بکەن و توندوتیژی ئاسایی نەکەنەوە، هەروەها هەموو ژنێک مافی ئەوەی هەیە بە ئارامییەوە بژی، بەبێ گوێدانە تەمەنی.
"بەرهەمهێنانەوەی توندوتیژی"
سەبارەت بە کاریگەری توندوتیژی لەسەر منداڵان، سۆفیا رجوانی ئاماژەی بەوەدا، ئەو دایکانەی بەرگەی توندوتیژی دەگرن، دوو جۆر منداڵ پەروەردە دەکەن، جۆرێک گەورە دەبێت و توندوتیژی ئاسایی دەکاتەوە، پێی وایە ژنی داهاتوو دەبێت بەرگەی بگرێت، چونکە لە دایکیان باشتر نییە، کە بەبێ ناڕەزایی توندوتیژی بەرامبەر کراوە، دواتر لەڕێگەی ژنانی دیکەوە بەدوای تۆڵەسەندنەوە لە دایکی خۆیان دەگەڕێن، ئەمەش بۆ ئەو منداڵە کچانەش دەگرێتەوە کە توندوتیژی قبوڵ دەکەن، چونکە توندوتیژی بووەتە شتێکی باو یان ئەو توندوتیژییە هاوژینەکانیان بەرامبەریان ئەنجامی دەدەن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی توندوتیژی، شێوەیەکی دیکەی ئەو کەسانە هەیە کە هاوسەرگیری بە تەواوی ڕەتدەکەنەوە، چونکە درک بەوە دەکەن کە دامەزراوەیەکی شکستخواردووە و هیچ سوودێکی نییە منداڵیان هەبێت کە تەنها بێکۆتایی ئازار دەچێژن، هەروەک چۆن خۆیان لە منداڵیدا لەگەڵ باوکەکانیان ئەزموونیان کردووە.
سۆفیا رجوانی، دەروونناس جەخت لەوە دەکاتەوە، کە حاڵەتی ناوازە هەیە کە تاکەکان کاریان لەسەر خۆیان کردووە و لەوانەیە لە سیناریۆ و کۆنتێکستی جۆراوجۆردا دەستوەردان بکەن، بەپێی بارودۆخەکە، بۆ ڕزگارکردنی دایکانیان لە توندوتیژی، سەرەڕای ئەوەش، زۆرجار بە نەخۆشی "ڕزگارکەر" یان "بەرپرسیار" گەورە دەبن، لەبری ئەوەی منداڵییەکی هاوسەنگ ئەزموون بکەن، هەروەها هەوڵدەدەن ئەو دایکانەیان بپارێزن کە لە توندوتیژی ڕزگاریان بووە، تەنانەت ئەگەر بەسەر دەرئەنجامە دەروونییەکانی ئەو شتانەدا زاڵ بن کە لە منداڵیدا بەرگەیان گرتووە، نەخۆشی فشاری دوای کارەسات بەردەوام دەبێت و ڕەنگە بە درێژایی ژیانیان لەگەڵیاندا بێت.
لە کۆتای قسەکانیدا سۆفیا رجوانی، دەروونناس داوای پەروەردەکردنی منداڵانی کرد لە ژینگەیەکی پارێزراودا دوور لە توندوتیژی، داوای لێکردن کە توندوتیژی قبوڵ نەکەن بەبێ گوێدانە سەرچاوەکەی، چونکە پەروەردە پرۆسەیەکە کە پێویستی بە ئارامی و پاڵپشتی هەیە بە درێژایی قۆناغەکانی گەشەکردن بەبێ ئەوەی منداڵان بەرەوڕووی توندوتیژی ببنەوە، بەو کارەش نەوەیەکمان دروستکردووە کە توندوتیژی بە هەموو جۆرێک و لە هەر سەرچاوەیەکەوە بێت ڕەتبکاتەوە.