ژنانی مەغریب داوای گۆڕینی یاسای خێزان دەکەن

ژنانی مەغریب ئاماژە بەوەدەکەن، یاسای خێزانی کە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر پەسەند کرا، چیتر لەگەڵ کۆمەڵگەی مەغریبدا ناگونجێت و دەبێت گۆڕانکاری نوێ لەو یاسایەدا بکرێت، تا شکۆی ژنان دەشکێنێت.

ڕەجا خەیرات

 

مەغریب- لە مەغریب بۆ گۆڕانکاری لە یاسای خێزاندا کە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر پەسەند کرا، کۆبوونەوەی ڕێکخراوە سیاسی و یەکێتی و کۆمەڵگەی مەدەنییەکان کۆتایی هات و چەند پێشنیارێک لەبارەی یاساکەوە خرایەڕوو، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و فێمینیستەکان چاوەڕێی پەسەندکردنی پێشنیاری گۆڕانکارییەکانن.

 

لەیلا ئەمیلی، پارێزەر و سەرۆکی کۆمەڵەی دەستی ئازاد وتی: وەک بزووتنەوەی ژنان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ، دەمانەوێت دەقی یاسا نوێیەکە بڵاوبکرێتەوە،  لە یاسای ئێستای خێزاندا، بەندەکانی وەک ٢٠و ٢١ کە هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا وەک دۆخی تایبەت دادەنێت، بەپێی دۆخی ڕاستەقینەی ژنانی مەغریب نییە و دەقێکە کە شکاندنی کەرامەتی مرۆڤ لە خۆیدا کۆدەکاتەوە.

 

"پێویستە گۆڕانکاری بکرێت"

لەیلا ئەمیلی ڕایگەیاند، فرە ژنی، کێشەی خێزانی، دەوڵەتی منداڵان و هاوبەشیکردنی موڵک و بڕگەکان لەسەر بنەمای یەکسانی دەبێت دوای هاوسەرگیری بگۆڕدرێت وتی: مەغریب لە زۆر بواردا گەشەی کردووە. بۆیە پێویستە گۆڕانکارییەکان بەگوێرەی داواکارییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بزووتنەوەی ژنان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجام بدرێن، دەمانەوێت ئەو وشانەی لە پڕۆژە یاسای خێزاندا کە شکۆی ژنان دەشکێنێت لاببرێن.

 

"پێوستە لەسەر بابەتی میرات گفوگۆ بکرێت"

لەیلا ئەمیلی ڕایگەیاند، دەربارەی میرات، ئەو خێزانانەی کە کچیان هەیە بەهۆی ئەم یاسایەوە ڕووبەڕووی چەندین کێشە دەبنەوە، بۆیە پێویستە میرات دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی بۆ بکرێت و وتی: دەبێت ڕێکخراوەکانی ژنان ئاگاداری پێداویستییەکانی یاسا نوێیەکە بن و لە بەرنامە تەلەفزیۆنی و ڕادیۆییەکاندا لێدوان بدەن، بە تایبەتی لە یاسا نوێیەکانی کۆمەڵگەدا، ئێستا کۆمەڵگە قسە دەکات و زانیاری هەڵە زۆر هەیە، ئەو ماددانەی کە ئێمە باسی دەکەین هێشتا پەسەند نەکراون و لە ئێستادا لە پڕۆسەی لێکۆڵینەوەدان.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا لەیلا ئەمیلی ئاماژەی بەوەدا، پێویستە هەوڵەکانی ژنان بەرز بنرخێندرێت، ئایا ژنان کاریان دەوێت، یان دەیانەوێت لە ماڵەوە بمێننەوە، دەبێت ڕۆڵی ژنان ببیندرێت.