چالاکوانانی تونس: هاوپشتی فێمینیست بەربەستەکان دەشکێنێت و سنوورەکان تێدەپەڕێنێت
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پێشێلکارییەکان و دەستدرێژیکردنە سەر هەموو لایەنەکانی مافەکانی ژنان، هاودەنگی فێمینیستەکان دژی نادادپەروەری و ستەم، بووەتە هاوارێکی کۆکردنەوە بۆ ژنان، دەنگی ئەوان لە سەرانسەری میدیا و پلاتفۆرمەکاندا گەورەتر دەکات.
نەزیهە بوسەعیدی
تونس-ژنان لە تونس و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چالاکانە و کاریگەرانە ئامادەی شەڕی دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک بوون کە بەرامبەریان ئەنجام دەدرێن، لە دژی هەوڵەکانی لێسەندنەوەی مافەکانیان و گەڕانەوەیان بۆ سەردەمە تاریکەکان خەباتیان کردووە.
ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشدارییان لە شەڕی داعشدا کرد، بەتایبەت ژنانی کورد کە چەکیان هەڵگرت و کەزیەکانیان کردە هێمای بەردەوامی بەرخۆدانی خۆیان، لەبەر ئەوەی دۆزی ئەوان دادپەروەرە، فێمینیستەکان لە هەموو وڵاتان هاوسۆزییان خۆیان نیشانداوە.
فیردەوس زەعیبی، ئەندامی لیژنەی ژنان لە تونس، دووپاتی دەکاتەوە، کە ژنانی تونس بە تێکۆشانیان بۆ بەدەستهێنان و بەرگریکردن لە مافەکانیان ناسراون، لە دوای ڕووداوەکانی حەوزی مەنگۆلیا لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە سەرکردایەتی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانیان کردووە و ژنانیش بە هەمان شێوە لە دوای شۆڕش بەردەوام بوون لە خەباتییان.
وتی: هیچ شتێک لە ڕێگەی ئەم خەباتە نەوەستاوە، ژنان "بە دووگیان و لەگەڵ منداڵەکانیان، کە زۆربەیان لە چینە ستەملێکراوەکان و هەژارەکانەوە، دەچنە سەر شەقامەکان، بۆ ئەوەی بڵێن نەخێر بۆ نادادپەروەری و ستەم. ژنانی تونس پابەندن بە شەڕکردن لە چوارچێوەی سنووری وڵاتەکەیان و هەروەها بە هاوپشتی فێمینیست لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لە هەر وڵاتێکی دیکەدا تووشی گۆشەگیری و ئازاردان دەبن.
”پشتگیری و داکۆکیکردن”
فیردەوس زەعیبی دووپاتی کردەوەج کە لیژنەی ژنانی کۆمەڵەی رفيقة طعم الله کە ئەو تێیدا کار دەکات، هاوسۆزییان لەگەڵ ژنانی کورد دەربڕیوە لە ڕێگەی لێدوانەوە، بابەتیان لە گۆڤاری ”النجمة الحمراء” ”ئەستێرەی سوور” نووسیوە، هەروەها ڤیدیۆی پشتیوانی و هاوسۆزییان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی لەگەڵ ژنانی شەڕڤانی کورد بەرەنگاربوونەوەی داعش بڵاوکردووەتەوە.
لیژنەی ژنان لە یازدەهەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی ژنان بەسەر داعش لە کۆبانێ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شارەکە و ناوچەی ڕۆژئاوای کوردستان کەوتۆتە بەر هێرشی نوێ لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانی سەر بە جۆلانی، بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی دەوڵەتی تورکیا و سیاسەتە فراوانخوازییەکانی، لەژێر پەردەی ئەو دەسەڵاتە ئیمپریالیستیانەی کە هەرگیز لە بەرهەمهێنانەوەی ئامرازی دڕندانە خۆیان نەوەستاوە.
فیردەوس زەعیبی جەختی لە پێویستی بەردەوامبوونی لەپاڵپشتی و هاودەنگی لەگەڵ هەڤاڵان و دۆستانمان کە شەڕی داعش دەکەن و هەموو ئەوانەی هەوڵی گەڕانەوەی سووریا دەدەن، لیژنەی ژنان دۆزی کورد بە دۆزی فێمینیست دەزانێت، لە دڵی خەبات بۆ بوون، ژنانی کورد لە چەند بەرەیەکدا دەجەنگن: دژی ئیمپریالیزم و ئامرازەکانی، دژی تورکەکان، فاشیزم و ڕژێمی کۆنەپەرستانەی سووریا، دژی کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاری کە ژنان تەنها وەک جەستەیەک دەبینێت کە دەبێت کۆنترۆڵ بکرێت و ژێردەستە بکرێت.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە ژنانی کورد چاوەڕێی ئەوە نەبوون کە ئازادییان پێ بدرێت، بەڵکو بە کردار و پراکتیک دەستی بەسەردا گرتووە، ژنانی کورد چەک و هۆشیارییان هەڵگرت، جەستەی خۆیان لە کەرەستەی ستەمەوە گۆڕی بۆ بەرخۆدان، لە زیانبەرکەوتووانی بێدەنگەوە بۆ بەشداربووی کارا لە داڕشتنی مێژوودا، هەروەها کەزیکردن تەنها ڕازاندنەوەیەک نییە، بەڵکو کردەوەیەکی هاوپشتییە، پەیوەندی نێوان ژنانە و ڕاگەیاندنێکە کە هەر ژنێک بە شێوازی خۆی بەرەنگاری دەبێتەوە، هاوبەشە لە خەباتی ڕزگاریخوازیدا.
جەختیشی کردەوە، ژنانی کورد لە ململانێیەدا پەراوێزخراو نین، بەڵکو لە پێشەنگی ئەو ململانێیەدان، خەبات بۆ مافەکانییان وەک ژن و لە پێناو ئازادیی تەواو گەلێکدا دەکەن.
"پەیڕەوکردنی شوێنپێی شەهیدان"
لوميا شارنی، چالاکوانی سیاسی و مافی مرۆڤ لەبارەی قوربانیدانەوە، دووپاتی کردەوە، کە ژنان لە تونسدا. ڕێگای ئەو شەهیدانە دەگرن کە لە پێناوی ڕزگاری کۆمەڵایەتیدا گیانی خۆیان بەخشیوە، بە تایبەتی باسی لە شوكری بلعيد، چالاکوانی تونسی کرد کە لە ٦ی شوباتی ٢٠١٣ تیرۆرکرا.
وتی: ئەو دەنگێک بوو نەک تەنها بەرگری لە ژنانی تونس بەڵکو لە ئازادی و دادپەروەری و نوێنەرایەتیکردنی ژنان وەک مرۆڤ لە هەموو بوارەکاندا، هەروەها ژنان داوای جێگەی خۆتان بکەن و داوای مافەکانتان بکەن، چونکە ئەوە مافی خۆتانە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ شاهیدی پێشێلکارییەکی زۆرین دژی ژنان لە سووریا و دژی ئەو دەستکەوتە مێژووییانەی کە خەباتیان بۆ کردووە، من دڵشکاوم بۆ سووریا، دەزانم کە ژنان ڕێگەی خۆیان دەدۆزنەوە، من باسی ئەو کەسانە ناکەم کە عەبایە ڕەشەکەیان لەسەر سەریان قبوڵ کردووە، بەڵکو زیاتر دەڵێم ژنانی سووریا هەڵدەستن و تۆڵەی خۆیان دەکەنەوە، سووریاش دەگەڕێتەوە بۆ شکۆمەندی پێشووی خۆی، من بە ژنانی سووریا دەڵێم: ئێمەی هەڤاڵانی شەهید شوكری بلعيد سڵاوتان لێدەکەین و لەگەڵتان دەوەستین و وڵاتەکەت بەجێ مەهێڵن و مەهێڵن جارێکی دیکە ئەمە دووبارە نەبێتەوە.
دووپاتی کردەوە، کە ژنان لە لیبیا و فەڵەستین ڕێگەی خۆیان بۆ شۆڕش دەدۆزنەوە، هەروەها دۆخی فەڵەستین و سودان ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ژنان لە سووریا و عێراق و سودان هەڵدەستن و خۆڕاگر دەبن، چونکە داعش جگە لە چەکێک بۆ لەناوبردنی گەلان هیچی تر نییە.