بزووتنەوەی ژنانی عێراق سەرکەوتوو دەبن لە ڕاگرتنی پەسەندکردنی پێشنیاری هەموار یاسای باری کەسی

چەند ڕۆژێک پێش دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ٢٤ی تەمووز، شەپۆلێکی توڕەیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراقی گرتەوە، لە ئەنجامدا پێشنیاری هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی (ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩) کشێندرایەوەو دواخرا.

ڕەجا حەمید ڕەشید

 

بەغدا- ژنانی چالاکوانانی عێراق پێیان وابوو، هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی لە بانگەوازێک زیاتر نییە بۆ وازهێنان لە ناسنامەی نەتەوەیی، هەروەها گۆڕینی عێراق لە دەوڵەتێکی مەدەنییەوە بۆ دەوڵەتێکی ئایینی کە دژایەتی جیهانی نوێ و پێشێلکردنی مافەکانی منداڵان و ژنان دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ململانێی تایەفی و ڕادەستکردنی دەسەڵات بە پیاوانی ئایینی و توندڕەوەکان.

 

هەڵمەتێکی داواکاری بەرفراوان بۆ ڕەتکردنەوەی پێشنیاری هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی لە عێراق، کە ڕای گشتی لەلایەن ڕاگەیاندنە عێراقییەکان و چالاکانی مەدەنی و هەندێک کەسایەتی سیاسی مەدەنی و دیموکراسی و نیشتمانییەوە کۆکرایەوە، بەشداری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە هاوکاری لەگەڵ دامودەزگا یاساییەکان، ژنە پارێزەران، و دادوەران، هاوسۆزی لەگەڵ ئەو هەڵمەتەی کە لەلایەن بزووتنەوەی ژنانی عێراقەوە دەستیپێکرد، جگە لەوەی کە بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کە هەموارکردنەکەیان ڕەتکردەوە، واژۆیان کۆکردەوە بۆ کشانەوەی ئەو پێشنیارەو لە دوایین دانیشتندا کشێندرایەوە.

 

چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ڕووی یاساییەوە هەموارکردنەکە ڕەتدەکەنەوە

 پارێزەر هند کەریم دووپاتی کردەوە، ئەو هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی کە لەلایەن پارێزگارەکانەوە پێشکەش کراوە، کە بەنیازبوو لەبەردەم پەرلەماندا پەسەند بکرێت و دواتر کشایەوە، مەبەست لێی گەڕانەوەیە بۆ دەیان ساڵەی تاریکی و دواکەوتوویی لە سەردەمی داگیرکاریی بەریتانیادا لە ساڵی ١٩٢٥، کاتێک یاسایەکی گشتگیر بۆ هەموو خێزانە عێراقییەکان لە هەموو مەزهەبەکاندا نەبوو، بەڵکو دەسەڵاتی یاسایی سوننە و دەسەڵاتی یاسایی جەعفەری پەیڕەوی لە دوو کاساسیۆنی ئەم دوو مەزهەبە دەکەن، کە پەیڕەوی لە دەسەڵاتی پیاوانی ئایینی و فیودال و شێخەکانی هۆز دەکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەموارکردنە ئامانجی لاوازکردنی پێگەی دەوڵەتی عێراقە لەبەرامبەر ئەو میساق و پەیماننامانەی کە پەسەندی کردوون سەبارەت بە پاراستنی منداڵان و ژنان، هەروەها پاشەکشەکردنە لەبەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، ئەم هەموارکردنە لەلایەن لایەنە نیشتمانییەکانەوە ڕەتدەکرێتەوە، بە هەمان شێوە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و تەنانەت لە لایەن هەندێک لە پیاوانی ئایینی و پێدانی دەسەڵات بە پیاوانی ئایینی لە گرێبەستی هاوسەرگیری و پەسەندکردنیدا، هاوسەرگیری منداڵان بۆ ٩ ساڵ دەگرێتەوە، و زەوتکردنی میراتی ژنان لە زەوییە کشتوکاڵییەکان پێچەوانەی شەریعەت و یاسایە .

" پەرلەمانی عێراق بەدوای یاسایەکدا دەگەڕێت کە بمانباتەوە بۆ سەردەمە تاریکەکان"

پارێزەر ئیسرا ئەلخەفاجی ڕایگەیاند، ئەوەی لە هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتیدا پێشنیار کراوە سەبارەت بە مادەی (٢)ی مادەی (٤١)ی دەستووری، داوا دەکات یاساکە بەگوێرەی ئەو عەقیدانەی لە یاسای باری کەسێتیدا هاتووە، و کە درێژەدان بە ئەم هەموارکردنە نەرێنی هەیە، کە کاریگەرییەکانی لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و دروستکردنی کێشەی خێزانی دەردەکەون، لەکاتێکدا وڵاتان لە پێدانی مافەکانیان بە ژنان بەرەوپێش دەچن، پەرلەمانی عێراق بەدوای یاسایەکدا دەگەڕێت کە بمانباتەوە بۆ سەردەمە تاریکەکان، وەک هەموارکردنەوە یاسای ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ڕێگە بە هاوسەرگیری منداڵانی کچی تەمەن ٩ ساڵان و خوار تەمەنی یاسایی دەدات، هەروەها ڕێگە بە فرەژنی دەدات، هەروەها دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشە و ململانێ و توندوتیژی خێزانی و لەدەستدانی مافی ژن و منداڵ، جگە لە خەرجی و میرات، زەوتکردنی ژنە لە نەفەقە، بێبەشکردنی کچ و دایک لە مافی میراتگری موڵک و ماڵی، جگە لە ڕێگەدان بە هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا، و زۆر شت کە کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆمەڵگە هەیە.

 

"پێشنیارێکی بۆمبڕێژکراوەو کارەساتێکە لە کۆمەڵگەدا"

زەینەب جەواد حەسەن، توێژەر و پارێزەر و چالاکوانی مافی مرۆڤ پێداگری لەسەر ڕەتکردنەوەی توندی پێشنیاری هەموارکردنەوەی ئەم یاسایە کردەووە و بە پێشنیارێکی بۆمبڕێژکراو پێناسەی کرد کە یاساگەلێکی تێدایە کە ڕەنگە دەربچن لە دەرەوەی هێڵەکان و کارەساتێکە لە کۆمەڵگەدا.

 

وتیشی: بەپێی ئەو پێشنیارە ڕێگەپێدراوە کە منداڵ لەژێر سەرپەرشتی بەزۆری باوکدا هاوسەرگیری پێ بکرێت، لەسەر بنەمای ئەوەی کە دەرکردنی یاساکە ناچارکردن یان پابەندبوون لەلایەن دایک و باوکەوە بەدوای خۆیدا ناهێنێت، بەڵکو منداڵ لە هەندێک دایک و باوکی بیری لاواز، یان لە هەندێک لە لایەنە ڕەوشتییە لادەرەکان، یان لە هەندێک لە ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان دەپارێزێت ، هەموارکردنەکە ڕێگە بە ژنان نادات میرات وەربگرن، لە بیناکاندا میرات ەردەگرن بەڵام لە زەوی نا، ئەمەش دابڕانێکە لە مافەکانی و لە ڕووی نەفەقەشەوە ئەم یاسایە مەرجی داناوە کە ژن مافی نەفەقەی نییە مەگەر کاتێک چێژی لێ وەربگیرێت، ئەمەش شەرمەزارییە بەرامبەر بە ژنانی عێراق.

 

"پێشنیاری هەموارکردنەوەی ئەم یاسایە ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری سنووردار دەکات"

زەینەب جەواد حەسەن ڕوونیشی کردەوە، پێشنیاری هەموارکردنەوەی ئەم یاسایە ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری سنووردار دەکات، چونکە کار بۆ بڵاوەپێکردنی بەشە فیقهییەکانی یاساکە دەکات، بەو پێیەی فیقه بە شێوەیەک دەستوەردان لە یاساکە دەکات کە ڕەنگە ببێتە هۆی ناکۆکی یاساکان، و بەم شێوەیە پەنابردنە بەر دادگا تایەفییەکان کە یاسای دامەزراو لە پێشینەی دادگا مەدەنییەکان دەبێت و ئەمەش لەگەڵ ئەو ڕاستییەدا ناتەبایە کە عێراق دەوڵەتێکی مەدەنییە نەک ئایینی.

 

"ڕێژەی جیابوونەوەو هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا زیاد دەکات"

وتیشی: ئەم پێشنیارە دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوە، بەو پێیەی ژنان لە بەشێک لە مافەکانیان زەوت دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاسانکردنی ڕێکارەکانی جیابوونەوە، پیاو دەتوانێت ژنێکی دیکە بخوازێت، چونکە ئەم یاسایە ڕێگەی پێدەدات لە دەرەوەی دادگاکان لە ڕێگەی پیاوانی ئایینی هاوسەرگیری بکات، لە کاتێکدا یەکەمیان بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە و ئەمەش ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی و هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگە دەبێت، جگە لەوەش ئەگەر هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگاکان پەسەند نەکرێت، هیچ شتێک نییە بیسەلمێنێت و ئەمەش کارەساتێکە کە ژنەکە دەرئەنجامەکانی لە ئەستۆ دەگرێت.

 

"ژن نە کۆیلە و نە کاڵایە، ئەم هەموارکردنە نادادپەروەرییە بەرامبەر بە منداڵان و ژنان"

پارێزەر وەساەن ئەلداودی ڕایگەیاند، پێشنیاری هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی و ڕەخساندنی دەرفەتی هاوسەرگیری بۆ منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی و وروژاندنی ململانێ و تایەفەگەری لە کۆمەڵگەی عێراقیدا و ئەمەش جێگای قبوڵ نییە، سەبارەت بە نەفەقە تەنها لە حاڵەتی چێژوەرگرتندایە، ئەگەرنا نەفەقە، جگە لە زۆر بارودۆخی نەرێنی کە ڕەنگدانەوەی لەسەر ژنانی عێراق دەبێت، ژن نە کۆیلە و نە کاڵایە، ئەم هەموارکردنە نادادپەروەرییە بەرامبەر بە منداڵان و ژنان.

 

"پێویستە یەکگرتوویی نیشتمانی زیاتر بکەین و لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا هەڵیبوەشێنینەوە"

پارێزەر تەئمیم ئەلعەزاوی وتی: ئەم پێشنیارە نوێ نەبوو، بەڵکو لەناو زنجیرەیەک پێشنیاردا بوو کە پێش خۆی هاتبوو، وەک یاسای باری کەسی جەعفەری و پێش ئەو بڕیارنامەی ١٣٧ کە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ دەرچووە، وهەوڵیان دەدا یاسای باری کەسی بە شێوەیەک یان فۆرمێکی تر هەڵبوەشێننەوە، پێشنیارەکە سوودی بۆ کۆمەڵگەی عێراقی نابێت، چونکە تیشک دەخاتە سەر چەمکی تایەفەگەری و پێویستە یەکگرتوویی نیشتمانی زیاتر بکەین و لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا هەڵیبوەشێنینەوە، پێشنیاری هەمواری یاساکە گرنگی بە تایەفەگەری داوە، وەک چۆن لە گرێبەستی هاوسەرگیریدا هەیە کە وادەی مافی مارەیی دواخراو بۆ ژنەکە دیاری دەکات.

"دەبێتە هۆی هەڵاواردن لە نێوان ژنێک و ژنێکی دیکەدا"

پارێزەر فایزە باباخان، دووپاتی کردەوە کاریگەری گشتی هەیە لە ئەنجامی ڕەشنووسی پێشنیاری هەموارکردنەوەی یاساکە، کە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی تایەفەگەری و دەبێتە هۆی هەڵاواردن لە نێوان ژنێک و ژنێکی دیکەدا، حوکمەکانی فیقهی بریتین لە بوونی حوکمی پاشەکشە، هەروەها هیچ فیقهیەکی نوێ لەلایەن فەقێناسانەوە سەبارەت بە ماف و ئەرکەکانی ژنان لە ئێستادا نییە، ​​ئەم بڕیارانەش کەموکورتی زۆریان هەیە، لەوانە کە ژن دەکەنە تەنها دەفرێکی غەریزەیی بۆ پیاو، بڵاوەپێکردنی خێزان و پێشێلکردنی مرۆڤایەتی ژنان.

 

"منیش ڕەتیدەکەمەوە کچانی تەمەن بچووک هاوسەرگیری بکەن"

عالیە نوسەیف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەژماری خۆی لەسەر پلاتفۆرمی “X” ڕەتکردنەوەی هەموارکردنەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەندێک ڕەخنەیان لە هەڵوێستی من گرت لە ڕەتکردنەوەی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی تا ئەو ڕادەیەی کەتۆمەتباریان کردم بە تۆمەتی گاڵتەجاڕانە، ئێستا زۆر بە کورتی دەیڵێم بۆ ئەوەی هەموو جیهان گوێم لێبگرێت من دایک و داپیرەم و نەوەکانیشم هەیە، منیش ڕەتیدەکەمەوە کچانی تەمەن بچووک هاوسەرگیری بکەن، کچەکەت پارچەیەک لە دڵتەو جوانترین شتە لە ژیانتدا.

 

هەروەها کۆمەڵەی ژنانی عێراق، لە بەیاننامەکەیدا کە لە ٢٦ی تەمووزی بڵاویکردەوە، هەڵوێستی ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی بەرزنرخاند کە پاڵپشتی ئەم هەڵمەتەیان کرد و بەشداربوون لە کۆکردنەوەی واژۆی ژمارەیەک نوێنەر بۆ کشانەوەی پێشنیاری هەموارکردنەوەی یاساکە، هەروەها ستایشی ئەو هەوڵانەی کرد لە هەڵمەتەکەدا کە ڕووی لە پرسی ڕای گشتی و ڕەتکردنەوەی ڕەشنووسی هەموارکردنەوەی یاساکە کرد، ئەو پێشنیارانەی خراوەتەڕوو بۆ هەموارکردنەوەی یاساکە عێراق هەنگاوێک بەرەو دواوە دەبات لە بواری مافەکانی ژنان، مافی خێزان و منداڵان و پێچەوانەی بنەماکانی دەستوورن.

 

هەروەها ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هاوپەیمانی و کەسایەتییەکان (تۆڕی ژنانی عێراقی، تۆڕی ژنان بۆ ئاسایش و ئاشتی)، تۆڕی حەقیقی بۆ ژنانی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوی بەهێزکردنی ژنان، کۆمەڵەی ژنانی عێراق، ناوەندی مەعلومە) یاداشتێکی ئەلیکترۆنییان ڕێکخست بۆ کۆکردنەوەی واژۆکردن، نەک هەموارکردنەوەی مادەی دووەمی یاسای باری کەسی عێراقی.

 

هەروەها چەندین سیمینارو کۆبوونەوەی هۆشیاری لەو بارەیەوە بەڕێوەچوون و بەردەومن.