"بەتەنها یاساکان ژنان ناپارێزن، گرنگە ڕەچاوی تایبەتمەندی گروپە جیاوازەکان بکرێت"

سەرەڕای ئەو پێشکەوتنە یاساییانەی کە تونس لە بواری مافەکانی ژنان بەدەستیهێناوە، پەراوێزخستن و دوورخستنەوەی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەردەوامە، چالاکوانان جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە یاساکانی ئێستا تایبەتمەندی ئەم گروپە لەبەرچاو ناگرن.

زهور مەشریقی

 

تونس- چالاکوانان داوای پێویستیی کارکردن دەکەن بۆ گۆڕینی عەقڵییەتی پیاوسالاری کە سووتەمەنی توندوتیژی دژی ژنان دەکات و ڕێز لە تایبەتمەندی ناگرێت، چونکە بەبێ ئەوە، میکانیزمی توندوتیژی و پەراوێزخستن لە دژی ژنان بەردەوام دەبێت، وەک چۆن لەم ساڵانەی دواییدا سەرەڕای کۆمەڵێک یاسا دیار بوو.

 

سەرەڕای ئەو یاسایە پێشەنگانەی تونس کە لە پێش سەربەخۆییەوە پشتیوانی لە مافەکانی ژنان دەکات، هەروەها هەوڵەکانی بزووتنەوەی ژنان بۆ مسۆگەرکردن و پاراستنی ئەو مافانە لە ڕێگەی دەسەڵاتی یاساییەوە، وەک خاڵی ئاماژەیەک بۆ ژنان، نەک لە ڕێگەی دروشمی پێشنیاریکراو کە ڕەنگە لەلایەن دەسەڵاتەوە دانیان پێدا نەنرێت، ئەم یاسایانە بە تەواوی ژنانیان لە توندوتیژی و چەوساندنەوە نەپاراستووە، بەڵکو پراکتیزەکردنی توندوتیژی بووەتە جۆرێک لە تۆڵەسەندنەوە، بەو پێیەی ژنان یاسایان هەیە کە "دەسەڵاتی خۆیان جێبەجێ دەکەن" بەسەر پیاواندا، کە ئەمەش لەلایەن عەقڵیەتی پیاوسالارییەوە بەرەوپێش دەچێت، کە "داواکارییەکانی ماف و یەکسانی وەک چەوساندنەوە یان خراپ بەکارهێنان بۆ ئەو کەسانە دەردەخات کە خوویان بە پویستیەکانوەوە گرتووە".

 

"یاساکان جیاوازی و فرەچەشنی لەبەرچاو نەگرتووە"

بەسمە سوسی، چالاکوانی ژنان و مافی مرۆڤ کە داکۆکی لە ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات، بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند، سەرەڕای جبەخانەی ئەو یاسایانەی کە بزووتنەوەی ژنان لە تونس لە ماوەی دەیان ساڵدا جێبەجێی کردووە، پێگەی ئەم گروپە ژنە نەگۆڕاوە، هەروەها ئەم یاسایانە هەروا بە جیاکاری لە دژی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەمێننەوە، چونکە لە بڕگەکانیاندا شکست دەهێنن لە باسکردنی تایبەتمەندییەکانی ئەم کۆمەڵە گرنگەی ژنان.

 

ڕوونیشیکردەوە، کە تونس هەمیشە پێشەنگ بووە لە بواری یاسادانان، هانی ژنانی زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە دەدات بۆ ئەوەی لاسایی ئەو خەباتانە بکەن بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان، بەڵام ئەوەی بەدەست هاتووە ئەو جیاوازی و هەمەچەشنییەی لەبەرچاو نەگرتووە کە یاسادانان دانیان پێدا ناوە، تەنانەت ئامارە نیشتمانییەکانیش لەسەر ژمارەی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەردەست نین، و لە مافە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکاندا نابینرێن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ڕێز نەگرتن لە تایبەتمەندی ئەم گروپە ژنە لە میدیاکاندا توندوتیژییە، چونکە خەباتی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە نادیار دەمێنێتەوە و مافەکانیان وەک پێویست گرنگی پێنادرێت و ڕووبەڕووی جۆرەها توندوتیژی دەبنەوە، بەڵام ئەمە بەڵگەنامە نییە و زۆرجار ئەم گروپە نازانن چۆن دەستیان بە زانیاری و ناوەندی تایبەت بگات بۆ ڕاپۆرتکردنی توندوتیژیەکە، هەروەها هەوڵەکانی پەیوەست بە مافەکانی ژنان نابێت هیچ ژنێک پەراوێز بخرێت، بەتایبەتی ئەوانەی کە پێداویستی جیاوازیان هەیە.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە پاراستنی یادەوەرییەکانی ژنان و بەڵگەنامەکردنی خەباتی ژنان زۆرجار ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەدەر دەکات، بۆیە پێویستە زاڵبین بەسەر ئەمەدا، بۆ بونیادنانی یادەوەرییەکی هەمەلایەنە کە لەگەڵ هەموو ژناندا بگونجێت بەبێ جیاوازی.

 

ڕوونیشیکردەوە، کە زۆرێک لە ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە تونس شۆڕشێکی ڕاستەقینە بوون لە خەبات بۆ مافەکانی ئەم گروپە، بەڵام دانپێدانانیان پێنادرێت و کەس قسەیان لەسەر ناکات و بەدەرن، پرسیاری کرد، کە مافی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە کوێیە لە بەرنامە و پڕۆژەکانی حکومەت و کۆمەڵگەی مەدەنیدا؟ ئەمەش دەمانباتە سەر پێویستی بەهێزکردنیان لەڕێگەی باشترکردنی ژێرخانی، عەقڵیەت، و خولی پەروەردری، گۆڕینی بابەتی پەروەردەی، و خستنەڕووی وێنەیەکی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەو ڕاستییە ڕابێن کە ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەشێکن لە دیمەنەکە، کە بەبێ دوورخستنەوەیان تەواو نابێت، و لە درێژخایەندا بەهێزکردن بەدەست دێت.

 

"ئازادی ڕاستەقینە بۆ ژنان لە دانپێدانانیانەوە دەستپێدەکات"

مەروا قاسمی، چالاکوان لە کۆمەڵەی " يا حُرة" (ئەی ژنی ئازاد) ڕایگەیاند، مافەکانی ژنان کە خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەبێت یان نەبن، مەترسی لەسەرە سەرەڕای جبەخانەی ئەو یاسایانەی بۆ پاراستنیان دەرچووە، بەڵام هێشتا بە زەحمەت جێبەجێ دەکرێن بەهۆی پرۆسەیەکی سیستماتیکی کە عەقڵیەتەکان دەکاتە ئامانج و لە ڕێگەی زۆر پلاتفۆرمەوە هەوڵ دەدرێت بۆ هاندان دژی ژنان و پێشخستنی ئەو بیرۆکەیەی کە هەموو مافەکانیانی بردووە و هەڕەشە لە بوونی پیاوان دەکەن، پێی وایە، کە چەوساندنەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی و میدیا بۆ تێکدانی مافەکانی ژنان و شێواندنی خەباتەکان ترسناک و بێ وێنەیە، بەو پێیەی زۆرێک لە لایەنەکان هەوڵدەدەن یاری بە لایەنی سۆزداری بکەن و ئەو بیرۆکەیە بەرەوپێش ببەن کە ئێستا خێزانی تونس لە ئاکامی کاری ژنان و بزووتنەوەی بەرەنگاربوونەوەی کاردانەوە و بە کۆیلەکردنی ژنان مەترسی لەسەرە.

 

مەروا قاسمی جەختی لەوە کردەوە، کە ئازادی ڕاستەقینە بۆ ژنان لە ناساندنی وەک مرۆڤ و مافەکانیان دەست پێدەکات، کە بە دەستوور گەرەنتی کراوە و بە یاسایەک پارێزراوە کە تەنها لە خەباتی ژنانەوە سەرچاوەی گرتووە، ئەمە جگە لە گرنگی ڕێزگرتن و ڕەچاوکردنی هەمەجۆری و جیاوازی ژنان، دەروازەیەکە بۆ مافە هەمەلایەنەتر و ڕاستەقینەکان نەک تەنها مافە فەرمیەکان.

 

"کێشەکە لە دەرکردنی یاسایەکدا نییە، بەڵکو لە عەقڵیەتی پیاوانەدایە کە بنەمای توندوتیژییە"

مەروا قاسمی ئەو هەڵانەی کە پەرەیان پێدەدرێت، بەتایبەتی ئەوانەی کاریگەرییان لەسەر خێزان و ژنان هەیە، شەرمەزار دەکات، لەگاڵ ئەو پارتانەی خاوەن ئایدۆلۆژیای توندڕەون، و داوای هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی و بێبەشکردنی ژنان لە پشتیوانی منداڵ لە کاتی جیابوونەوە دەکەن، هەروەها پەرە بەو بیرۆکەیە دەدەن کە ژنان تەنها پشت بە دامەزراوەی هاوسەرگیری دەبەستن بۆ گەیشتن بە ئامانجە مادییەکان، جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەگەری زۆرە ئەم دەنگۆیانە مەترسی لەسەر سەلامەتی ژنان دروست بکەن.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە تونس پڕە لە یاسای شۆڕشگێڕانە، و پێشەنگ بووە، تەنانەت پێش ڕۆژئاواش، لە دەرکردنی یاسای پێشکەوتنخوازانە لە بەرژەوەندی ژنان، وەک یاسای ڕێگەدان بە لەباربردنی سەلامەت کە لە ساڵی ١٩٦٥ دەرچووە و یاسای ژمارە ٥٨ کە لە ساڵی ٢٠١٧ دەرچووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دژی ژنان، هەروەها تونس پێشەنگ بووە لە خستنەڕووی بەڵای توندوتیژی سیاسی لەم یاسایە و یاسا پێشکەوتووەکانی دیکەدا بە بەراورد بە وڵاتانی ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێی وابوو کە هەموو یاسادانان ئەوە نیشان دەدات کە کێشەکە لە دەرکردنی یاسایەکدا نییە، بەڵکو لە عەقڵیەتی پیاوانەدایە کە توندوتیژی و چەوساندنەوەی ژنان لەخۆدەگرن، عەقڵیەتێک کە ڕێزیان لێناگرێت و چێژ لە ئازارەکانیان وەردەگرێت.