زەهرا نیعمەتی باشترین ژنی پارائۆڵۆمپی ساڵی ٢٠٢١

زەهرا نیعمەتی، نازناوی سێیەمی ئۆڵمپیکی خاوەن پێداویستی تایبەتی لە تۆکیۆی ژاپۆن بەدەستهێنا، بۆ ئۆڵۆمپیکی ٢٠٢١ لە ڕیزی باشترین ژناندا بوو.

زەهرا نیعمەتی، نازناوی سێیەمی ئۆڵمپیکی خاوەن پێداویستی تایبەتی لە تۆکیۆی ژاپۆن بەدەستهێنا، بۆ  ئۆڵۆمپیکی ٢٠٢١ لە ڕیزی باشترین ژناندا بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئیرنای وڵاتی ئێران، لیژنەی نێودەوڵەتی پارائۆڵۆمپی باشترین یاریزانانی ژنی لە ساڵی کاریگەرییە زۆرەکانی کە کۆرۆنا هەیبووە، دەستنیشانکرد، یەکێک لەو ژنانەش زەهرە نیعمەتی بوو.

 

زەهرا نیعمەتی، یاریزانی هەڵدانی قورسایی و ڕمە، لە ساڵی ١٩٨٥ لە شاری کرمانی وڵاتی ئێران لەدایکبووە، پێش ئەوەی لەساڵی ٢٠٠٣دا تووشی ڕووداوی هاتوچۆ ببێت یاریزانی تایکواندۆ بووە، دوای ڕووداوەکە و لە ساڵی ٢٠٠٩دا دەستی بە یاری ڕمبازی کردووە.

 

زەهرا لە یارییەکانی خولی هاوینەی پارائۆڵۆمپی ساڵی ٢٠١٢ لە وڵاتی لەندەن نوێنەرایەتی ئێرانی کرد و مەدالیای زێڕی تاکەکەسیی ژنانی بەدەستهێنا و لە تیمەکەشدا مەدالیای برۆنزی پێبەخشرا، ساڵی ٢٠١٦ نوێنەرایەتی ئێرانی کردووە لە خولی هاوینەی ئۆڵۆمپیک لە ڕیۆ دێ جانیرۆی وڵاتی بەرازیل.

 

ت.پ