ژنێکی ئێرانی بە چاودێری یاری کۆتایی ئۆڵۆمپیاتی تۆکیۆ هەڵبژێردرا

پەریا شەهریاری لەلایەن فیدراسیۆنی فیفاوه وەکو چاودێر له یاری کۆتایی تۆپی پێی ئۆڵمپیاتی تۆکۆی ٢٠٢٠ کە ئیستا بەڕێوەدەچێت لە تۆکیۆ هەڵبژێردرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فیفا، یاری کۆتایی تۆپی پێی ژنانی ئۆڵمپی تۆکیۆ ڕۆژی هەینی ١٥ی ئاب لە نێوان کەنەدا و سوید ئەنجام دەدرێت، فیدراسیۆنی جیهانی تۆپی پێ-فیفا چاودێری یاریی ڕەخنەگرانە و کۆتایی خولەکەی ڕادەستی چاودێری نێودەوڵەتی پەریا شەهریاری کرد.

 

لە بەشی ژناندا بۆ پێشبڕکێی تۆپی پێی ئۆڵەمپی ١٢ تیم هەبوو، کە لە لایەن فیفاوە بە پەریا شەهریاری ڕاسپێردرا بۆ چاودێری یارییەکانی کۆتایی، لەکاتێکدا پەریا لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا سەرپەرشتی چەندین پێشبڕکێی ئاسیا و یاری نێودەوڵەتی کردووە.

 

ت.پ