ژنانی ئێران پاڵەوانێتی ڕۆوینگی ئاسیایان بردەوە

ژنانی ئێران لەیارییە ئاسیاییەکانی تایلەند نازناوی جۆراوجۆریان بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنانی بەلەمەوانی ئێران لە پێشبڕکێکانی پاراکانۆی ئاسیا کە لەلایەن تایلەند لە پاتەیا میوانداری دەکرێن سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا، هەدیە کازمی مەدالیای زێڕینی لە بەلەمەوانی یەک کەسی ٥٠٠ مەتریدا لەپاڵەوانێتییەکانی ئاسیادا بەدەستهێنا. 

 

 هەدیە لە ساڵی ٢٠١٣  نازناوی جێگری سەرۆکی پاڵەوانێتی ئاسیای بەدەستهێنا و نازناوی یەکەم مەدالیای بەلەمەوانی ژنانی ئێرانی لە ئاوە ئارامەکاندا بەدەستهێنا و ناوی خۆی لە مێژووی وەرزشی بەلەمەوانی ژنانی ئێران تۆمار کرد.

 

ئێلناز شافعیانیش نازناوی یەکەمی لە بەلەمەوانی ١٠٠٠ مەتری ژنان بەدەستهێنا و مەدالیای زێڕینی وەرگرت، ئێلناز شافیعیان و هەدیە کازمی لە یاری کۆتایی ٥٠٠ مەتری ژنان مەدالیای زیوییان بردەوە.