ژنانی وەرزشوانی ئێران دەبنە براوەی مەدالیای زێڕ

بەهۆی تواناکانیان لە بوارە جیاجیاکاندا دوو وەرزشوان توانیان ببنە خاون مەدالیای زێڕ لە پاڵەوانیەتی پارالمیک.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٣١ی ئاب، لە شاری تۆکیۆ "هاشمیه متقیان" و "ساره جوانمردی" دوو وەرزشوانی وڵاتی ئێران، لە دوای ڕکابەرییەکی زۆر توانیان ڕکابەرەکانیان ببەزێن و خەڵاتی زێڕ ببەنەوە.

 

هاشمیه متقیان، لە پاڵەوانی پارالمپیک بە هەڵدانی ٢٤ لە ٥٠ توانی ڕیکۆردی جیهانی بشکێنێت و ببێتە براوەی مەدالیای زێڕ.

 

دوابەدوای ئەو ساره جوانمردی توانی لە بەشی تەقاندنی دەمانچەی ١٠ مەتری ڕیکۆرد تۆمار بکات و مەدالیای ئاڵتون بەدەست بهێنێت، لە کاتێکدا پێشتر مەدالیای ئاڵتوونی لە پارالمیک بەدەست هێناوە.

 

ت.پ