ژنانی شاخەوانی کۆیە گەیشتنە لوتکە
گروپی شاخەوانی خانمانی کۆیە و گروپی شاخەوانی هەڵۆکانی کۆیە ، گەشتێکی پرلە چێژ و خۆشیان ئەنجامدا بۆ لوتکەی پیرەمەگروون بەبەرزی دوو هەزارو ٦١١ مەتر.
ناوەندی هەواڵ
ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی خانمانی کۆیە چەند وێنەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردۆتەوەو ئاماژەی بەوەکردووە، گروپی شاخەوانی خانمانی کۆیە و گروپی شاخەوانی هەڵۆکانی کۆیە ، گەشتێکی پرلە چێژ و خۆشیان ئەنجامدا بۆ لوتکەی پیرەمەگروون کە بەرزییەکەی دوو هەزارو ٦١١ مەترە، لە لوتکە بە دیداری گروپی شاخەوانی ڕیگا شادبوون.
ئەم گەشتە بەسەرپەرشتی بەهرە حاجی ڕەزاو بە ڕێبەری کابتن هێدی حەیدەری ئەنجام درا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای وێنەگرتن لە لوتکەی چیای پیرەمەگرون، بە پارێزراوی گەڕانەوە خاڵی دەستپێک.