ژنانی گەنجی رەققە لە باسکێتبۆڵدا: ئێمەش لێرەین

ژنانی گەنجی شاری ڕەققە بەربەستە کۆمەڵایەتییەکان دەشکێنن و چەندین پاڵەوانێتی دەبەنەوە.

بەرائەت جالی 

 

ڕەققە-ژنانی گەنجی کانتۆنی ڕەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، چەشنە کۆنەپەرستانەکانیان سەبارەت بە بەشداریکردنی ژنان لە وەرزش لە ناوچەکەدا شکاندووە. بە پشتیوانی خۆبەڕێوەبەری، دۆخی وەرزشیان زیندووکردەوە کە بۆ دەیان ساڵە بەهۆی گۆشەگیریی هەرێمەوە خراپ بووبوو.

 

لە ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری، ژنان ڕۆژانە بە کار و چالاکی و دەستکەوتی نوێ سەرهەڵدەدەن. لە ڕێگەی پەروەردەو خول و سیمینار و چالاکیی جۆراوجۆرەوە، جارێکی دیکە دەڵێن “ئێمەش هەین”. لە زۆر شوێن ژنان لە بواری وەرزشدا پەرە بەخۆیان دەدەن. یەکێک لەو شوێنانە شاری ڕەققەیە.

 

ژنانی گەنجی ڕەققە تیپی وەرزشی ژنانیان پێکهێناوە. باسکەى ژنان یەکێکە لە گرنگترین و بەربڵاوترین وەرزشەکانی ژنان، باسکە بۆ جەستەی مرۆڤ زۆر باشە. سوودەکانی بریتین لە باشترکردنی باری جەستەیی، بونیادنانی هێز و بەرگەگرتن، هەروەها بەشداریکردن لە پەرەپێدانی متمانە بەخۆبوون، پێشنیار دەکرێت مرۆڤەکان لە تەمەنێکی بچووکدا ڕاهێنان بکەن بۆ ئەوەی توانای جەستەیی و دەروونی بنیات بنێن.

 

تۆپی باسکە بۆ تەندروستی باشە

تۆپی باسکە وەرزشێکی کێبڕکێیە کە لە هۆڵەکانی وەرزش و یاریگاکانی باسکە ئەنجام دەدرێت. یارمەتی پاراستنی تەندروستی دەدات، مرۆڤەکان وزە و چالاکتر دەکات. سەباح عەرەب یاریزانی تەمەنی ١٨ ساڵان سەبارەت بە سەرەتای خۆی لەم وەرزشەدا وتی: باسکەی ژنان لە نێوان قوتابخانەکاندا ڕێکخرا و منیش یەکێک بووم لەو ژنە گەنجانەی بەشداریم کرد، سەرەتا سەرکەوتوو نەبووین، چونکە بە باشی ڕاهێنانمان نەکردبوو، وەرزش بریتییە لە بردنەوە و دۆڕان، دۆڕانیش بریتییە لە فێربوون و ڕاگرتنی هەڵەکان و گەشەپێدان.

 

"تۆپی باسکە وەک ڕۆحێک لەناو مندا دەژی"

دوای ماوەیەک سەباح عەرەب لە ماڵەوە و لە یاریگا بە باشی ڕاهێنانی کردو وتی: بەپێی یاسا دەستمان بە یاریکردن کرد، مەشقەکان یارییەکانی نێوان تیپەکانی ناوچەکەمان لەخۆگرتبوو، منیش بەشداریم لەو یارییانەدا کرد و وردە وردە بەردەوام بووم تا شارەزا بووم. ئەمڕۆش لەگەڵ تیپەکانی شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەنێویاندا کۆبانێ، قامیشلۆ و تەبقا، بەشداری پاڵەوانێتیەکان دەکەین، تیپەکەمان پلەی دووەمی بەدەستهێنا لە یارییەکەی بەرامبەر تیپی جزیرە. تۆپی باسکە زۆر گرنگە بۆ من ڕۆحێکی ترە لەناومدا کاتێک یاری دەکەم هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەم و ناتوانم بەبێ ئەو بژیم.

 

"گوێ بە کۆمەڵگە مەدەن"

سەباح عەرەب باسی لەوەشکرد، کۆمەڵگە بەرامبەر ژنان دڕندەیە و نایەوێت پێشبکەوێت، بەڵام بەهێزی ئەوان ئەوەیە کە دەیانباتە پێشەوە، لە کۆتایی قسەکانیشیدا وتی: بەپێی کۆمەڵگە زۆر شەرمە بۆ ژنان پەیوەندی بە بواری وەرزشەوە بکەن، بەڵام ئەگەر گوێ لەو بیرۆکانە بگرین، ژیانمان وەک ڕۆژێک دەبێت کە دووبارە دەبێتەوە، پاڵپشتی خێزانی گرنگە و من هێزی خۆم دروست دەکەم و ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبمەوە تەنها لەگەڵ دایک و باوکم کە هێزم پێ دەبەخشن بۆ ئەوەی بەردەوام بم، هانی هەموو ژنێکی گەنج بدەن کە دەیەوێت پەیوەندی بە بواری وەرزشەوە بکات.

 

"دەبێت ژنان بەربەستی ترس بشکێنن"

ڕیتاج حەمود، سەبارەت بە بەشداریکردنی لە تۆپی باسکەدا ئاماژەی بەوەکرد، هەموو شتێک لە قوتابخانەوە دەستیپێکردووە و وتی: ڕاهێنەرێک هات و بەدوای کچانی باڵابەرزدا دەگەڕا کە ئامادەیی و توانای یاری تۆپی باسکەیان هەبوو، ئەو منی هەڵبژارد، لە یەکەم یاریمدا کێشەم هەبوو، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات فێری بووم و توانیم پەرە بە تواناکانم بدەم، باوکم دژی بیرۆکەی بەشداریکردن بووم لەم بوارەدا، بەڵام کاتێک بینی کە هێز و خولیای ئەوەم هەیە بۆ ئەم کارە وەرزش، ئەو هانی دام و دایکم و خوشکەکەم پشتگیریان کردم، یەکەم کەسەکان کە هانیان دام، ڕاهێنەر و هاوڕێکەم بوون، ئێمە بە جۆش و خرۆشەوە ڕاهێنان دەکەین، چونکە سەرەتای مانگی داهاتوو پاڵەوانێتییەک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەیە، ئێمە بە پەرۆشێکی زۆرەوە چاوەڕێی پاڵەوانێتییەکە دەکەین، بانگەوازی من بۆ هەموو ژنێک کە دەیەوێت بەشداری وەرزش بکات، ئەوەیە بەربەستی ترس بشکێنێت.