ژنانی گەنجی کۆیە و زانکۆی کۆیە هەمیشە پێشەنگن

دوو ژنی گەنجی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ تێنسی سەرمێز خەڵکی کۆیەن، ئەمەش بووەتە پێشانگایەتی بۆ ژنانی گەنجی شارۆچکەکە.

دوو ژنی گەنجی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ تێنسی سەرمێز خەڵکی کۆیەن، ئەمەش بووەتە پێشانگایەتی بۆ ژنانی گەنجی شارۆچکەکە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی هەینی ٧ی کانونی دووەم، شاندی تیپی تێنسی سەرمێزی یانەی وەرزشی کۆیە دوای بەشداریکردنیان لە پاڵەوانیەتی پاڵاوتنی ھەڵبژاردەی عێراق کە لەشاری بەغدا بەڕێوەچوو گەڕانەوە.

 

زانکۆی کۆیە کە لە فەیسبوک وێنەی ئەو ژنە گەنجە یاریزانانەی بڵاوکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە دوو ژنی گەنجی یاریزانی تێنسی سەرمێزی یانەی وەرزشی کۆیە چوونە ڕیزی ھەڵبژاردەی عێراق.

 

ئەو دوو یاریزانە بریتین لە "ڕیشما عەبدولباقی حەمید، خوێندکاری قۆناغی یەکەمی فاکەڵتی زانست و تەندروستی بەشی بایەلۆجی زانکۆی کۆیە، سیما سەلاح ڕەزا"، توانیان بچنە ڕیزی ھەڵبژاردەی عێراق بۆ بەشداریکردنیان لە پاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەبی.

 

جێگای بەبیرهێنانەوەیە، زانکۆی کۆیە و مامۆستاکانی تا ئێستا چەندین خولی جۆراوجۆری وەرزشیان لەسەر ئاستی عێراق و وڵاتانی عەرەبی بەڕێوە بردووە و چەندین یاریزانیان لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی عێراقیش پێگەیاندووە.